گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كه ده‌یان ساڵه له دژی ده‌وڵه‌تی تورك و هاوكاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی بێ دابڕان تێده‌كۆشن، خۆیان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پێشده‌خه‌ن و تێكۆشانێكی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌كه‌ن.
گه‌ریلای یه‌ژا ستار سلاڤ نه‌وال به‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه له‌نێو تێكۆشاندا وه‌ریگرتووه، هه‌وڵ ده‌دات له بواری ته‌ندرووستییه‌وه هاریكایی هاوڕێیه‌كانی بكات. ئه‌و له چیاكانی بۆتان كاری پزیشكی ده‌كات و ده‌ڵێت، ته‌داویكردنی هه‌ڤاڵان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی وره‌یه.
سلاڤ نه‌وال كه له شاری ئامه‌د له‌دایكبووه، باس له ژیانی خۆی ده‌كات به‌ر له چوونه ڕیزی تێكۆشان و ده‌ڵێت: «ساڵی ٢٠١٠ چوومه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. كاتێك بچووك بووم، هه‌ڤاڵان له گوند ده‌هاتنه ماڵمان و به‌و شێوه‌یه ده‌مبینین. ئه‌و كاته گه‌ریلا زۆر سه‌رنجی منی ڕاده‌كێشا. به‌تایبه‌تی فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ئامه‌د هه‌ڤاڵ نوومان زۆر كاریگه‌ری له من كرد.»
گه‌ریلا سلاڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده منداڵ بووه، به‌ڵام فێری بنه‌ماكانی فه‌رمانده نوومان ده‌رباره‌ی میلیتانی و پارتی بووه. هه‌روه‌ها دڵسۆزیی ئه‌و فه‌رمانده‌یه بۆ رێبه‌ری گه‌لی كورد و پارتی زۆر كاریگه‌ری له‌و كردووه.
«گه‌ریلا گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی ئازادییه»
سلاڤ كه له ته‌مه‌نێكی زۆر لاودا ڕووی له ڕیزه‌كانی گه‌ریلا كردووه، باس له بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ره‌تای گه‌ریلابوون ده‌كات و ده‌ڵێت: «كاتێك هاتمه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، به‌ر له هه‌ر شتێك شێوه‌ی ژیان و هاوڕێیه‌تیی گه‌ریلا سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا. كاتێك بینیم چه‌ك له ده‌ستی ژندایه و بۆ ئازادی له چیا شه‌ڕ ده‌كات، بۆ گه‌ل تێده‌كۆشێت، ئه‌مه زۆر كاریگه‌ری لێ كردم. چونكه له‌نێو سیسته‌مدا زه‌حمه‌ته مرۆڤ ژنێكی وه‌ها ببینێت كه بۆ وه‌ڵاتی خۆی، ڕێبه‌ری خۆی و گه‌لی خۆی شه‌ڕ بكات.»
«گه‌ریلا ناسنامه‌یه‌كی نوێیه، سیسته‌مێكی نوێیه، گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی ئازادییه. له‌نێو سیسته‌مدا ده‌گوترێت كه [گه‌ریلا ته‌نیا چه‌ك به‌كاردێنێت]، به‌ڵام له ڕاستیدا گه‌ریلا بۆ هه‌موو بوارێكی ژیان زۆر زانایانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. زانابوون مه‌جبوورییه؛ هه‌لومه‌رج ئه‌مه به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت. له‌به‌رئه‌مه پێویسته گه‌ریلا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه خاوه‌نی ئه‌زموون بێت.»
به‌كارهێنانی چه‌ك به‌س نییه بۆ گه‌ریلا
سلاڤ نه‌وال هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه گه‌ریلا له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه خۆی پێشده‌خات، هه‌روه‌ها وه‌ك ڕه‌نجده‌رێكی بواری ته‌ندرووستی باسی به‌رپرسایه‌تییه‌كانی خۆی كرد و گوتی: «سه‌ره‌تا به‌گومانه‌وه سه‌یری كاری ته‌ندرووستیم ده‌كرد. هه‌میشه به خۆمم ده‌گوت [له‌نێو ئه‌م ڕێكخستنه‌دا ده‌توانم فێری هه‌موو شتێك ببم، به‌ڵام ناتوانم فێری كاری ته‌ندرووستی بم]. به‌ڵام دواتر، ساڵی ٢٠١٥ له هه‌ڵمه‌تی ئه‌لكێ-دا چه‌ند هه‌ڤاڵێك له لام بریندار بوون و كه‌سێك نه‌بوو چاره‌سه‌رییان بكات. له‌به‌رئه‌وه نه‌مانتوانی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی خۆمان ته‌داوی بكه‌ین و شه‌هید بوون. ئه‌مه زۆر كاریگه‌ری له من كرد و زۆر نیگه‌ران بووم. ئه‌و كاته تێگه‌یشتم كه ته‌نیا به‌كارهێنانی چه‌ك به‌شی گه‌ریلا ناكات. پێویسته گه‌ریلا له چیا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه خۆی به‌هێز بكات. دواتر بڕیارمدا كه هه‌ر چی بكه‌وێته پێشم فێری ببم. به‌هۆی ڕاستیی شه‌ڕ، شه‌هیدبوون و برینداربوون، بۆ ئێمه واتادار و گرینگ بوو كه خۆمان له ڕووی ته‌ندرووستییه‌وه پێشبخه‌ین.»
«ئێمه ته‌نیا ته‌داویی جه‌سته‌یی ناكه‌ین»
گه‌ریلا سلاڤ گوتیشی، «كاتێك ڕۆژنووسه‌كانی به‌رخۆدانی سوورم خوێنده‌وه، تێگه‌یشتم كه به‌هۆی بێ ئه‌زموونی خه‌باتكارانی ته‌ندرووستی، زۆر كه‌س شه‌هیدبوون.» ئه‌و گه‌ریلا پزیشكه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هه‌ر له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنووسانه بڕیاری داوه له ڕووی ته‌ندرووستییه‌وه تواناكانی پێشبخات.
«دوای ئه‌وه‌ی ده‌بینم هه‌ڤاڵانی بریندار به ته‌داویكردن ئاسووده ده‌بن، ئه‌مه زۆر وره به من ده‌دات. كاتێك هاوڕێیانی خۆم ته‌داوی ده‌كه‌م، وه‌هام لێ دێت كه برینی ئه‌وان وه‌ك برینی خۆم ببینم. ئێمه هه‌ست به ئازاری هاوڕێكانی خۆمان ده‌كه‌ین و به‌م شێوه‌یه ته‌داوییان ده‌كه‌ین. ته‌داوی له لای ئێمه ته‌نیا جه‌سته‌یی نییه، به‌ڵكو له ڕووی ڕۆحی و ده‌روونیشه‌وه هاریكاریی هاوڕێكانمان ده‌كه‌ین. ئه‌مه بۆ من گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی وره‌یه. دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستم به كاری پزیشكی كرد، وره‌ی زۆرم وه‌رگرت؛ چونكه بینیم كه شتێك نییه مرۆڤ لێی بترسێت. به‌م به‌رپرسایه‌تییه، بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانی ڕابردوو تێده‌كۆشم.»
s.m