پزیشکێکی نەژادپەرست لە جۆلەمێرگ!

ئاشکرا بوو پزیشکێکی ژن لە بەشی لەدایکبوونی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە جۆلەمێرگ، هەوڵیداوە بە سەدان کۆرپەلە لە سکی دایکیاندا لەبارببات.

هاوڵاتیانی جۆلەمێرگ ڕایانگەیاند، پزیشکە ژنەکە کە لە بەشی لەدایکبوونی نەخۆشخانەی دەوڵەتدا کار دەکات، بە سەدان ژنی وتووە، کۆرپەلەکانتان لە ڕووی جەستەییەوە تەواو نین و پێویستە لەبارببرێتن. ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو ژنە پزیشکێکی نەژادپەرستە و هەوڵی لەباربردنی کۆرپەلەکانی کوردی داوە.

لەگەڵ ئەوەی خانەوادەکان سکاڵایان تۆمار کردووە بەڵام لێپرسینەوە لە پزیشکەکە نەکرا و بۆ جێگایەکی تر گواسترایەوە.

ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی جۆلەمێرگ دوای ئەوەی ئەو ژنە پزیشکە پێی ڕاگەیاندوون، کۆرپەکانیان بە ناتەواوی لەدایک دەبن، سەردانی نەخۆشخانەی وانیان کردووە و لەوێ ڕەتکراوەتەوە کە کورپەکانیان بە ناتەواوی لەدایک دەبن.

'پزیشک نییە، بکوژە'

هاولاتیەک بەم شیوەیە باسی لە ڕووداوەکان کرد، "سکی هاوسەرەکەم ٤ مانگە بوو و بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت بۆ بەشی لەدایکبوون بردمان. پزیشکەکە وتی، کۆرپەلەکەتان ناتەواوە و بەو هۆیەش بۆ وان بردمان. لەوێ دەرکەوت کۆرپەلەکەمان تەواوە. منداڵەکەمان ئێستا تەمەنی ٤ ساڵە  و دۆخی تەندروستی باشە. ئامانجی پزیشکەکە کوشتنی کۆرپەلەکانە و ئەو پزیشک نییە، بەڵکو بکوژە."

ژنێکی تریش باسی ئەو ڕووداوەی کرد و وتی، " ئەو پزیشکە بە منی وت، پێویستە کۆرپەلەکەت لەبارببرێت، بەڵام منداڵەکەم بێ نەخۆشی لەدایبوو. ئەو ژنە پزیشک نییە، کەسێکی نەژادپەرستە. هەوڵی کوشتنی مندالەکانی ئێمەی دەدا. لە جۆلەمێرگ کەسی وەک من زۆرن، سکالامان تۆمار کرد، لێپرسینەوە ئەنجامنەدرا. بە هۆی سکالاکەمان پزیشکەکە خەڵات کرا و بۆ شوێنێکی تر گواترایەوە."

ف.ق