به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ده‌ستمان كه‌وتوون، دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ دژ به هه‌بوونی سه‌رباز و بنكه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له باشووری كوردستان، كاربه‌ده‌ستانی په‌ده‌كه ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه. دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك قه‌ڵغان بۆ پاراستنی بنكه‌كانی سوپای تورك جێگیر كرد، ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بادینان له دژی په‌كه‌كه به‌كاربێنن و قسه‌یان پێبكه‌ن.
به‌رپرسانی په‌ده‌كه له شیلادزێ، یه‌ك به یه‌ك ده‌چنه ماڵی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی كه ڕۆڵه‌یان له تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا شه‌هید بووه و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی په‌ده‌كه پێشنیازی پێدانی پاره بۆ ئه‌و خانه‌وادانه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن دژی په‌كه‌كه لێدوان بده‌ن. هه‌روه‌ها پێیان گوتوون كه مووچه‌ی شه‌هیدانیان بۆ ده‌بڕنه‌وه و وه‌ك خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به په‌ده‌كه لێدوان له پێشمه‌رگه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن و به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی قسه‌یان پێده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی په‌ده‌كه‌یه، دوای ڕاپه‌ڕینی ٢٦ی كانوونی دووه‌می شیلادزێ لێدوانی دا و له‌بری ئه‌وه‌ی كوشتنی هاوڵاتییانی سیڤیل له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك شه‌رمه‌زار بكات، په‌كه‌كه و خه‌ڵكی شیلادزێی تۆمه‌تبار كرد. بارزانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه «هه‌بوونی په‌كه‌كه بووه‌ته هۆكاری هێرشه‌كان، پێویسته ئێمه ئه‌و هۆكاره نه‌هێڵین.» نێچیرڤان بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی گه‌لیشی كرد و ڕایگه‌یاند، بۆ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخه‌كه هه‌موو ڕێكاره‌كان ده‌گرنه‌به‌ر و به‌جدی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ڕووداوی وه‌ها دووباره نه‌بنه‌وه.
دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی بارزانی، له دهۆك، شیلادزێ و دێره‌لووك زیاتر له ٨٠ ڕۆژنامه‌وان، چالاك و سیاسه‌توان له لایه‌ن ئاسایشی په‌ده‌كه ده‌ستگیر كران، به‌شێكی زۆری ده‌ستگیركراوان تا ئێستاش له زیندانه‌كاندان.
s.m