كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه و هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم له‌ناوده‌به‌ین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
مرۆڤایه‌تی بینی كه نه‌ورۆزی ٢٦٣١هه‌مین یه‌كێكه له شكۆدارترین نه‌ورۆزه‌كانی مێژوو. سه‌ره‌تا گه‌لی كورد، گه‌لان و بنده‌سته‌كان مه‌یدانه‌كانی نه‌ورۆزیان پڕ كرد. ڕاستیی یه‌كێتی، به‌رخۆدان و سه‌ركه‌وتنی نه‌ورۆز كه جه‌ژنێكی ئازادییه، له هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی ئێمه به ناوی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم له‌ناوده‌به‌ین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» به‌رچاو بووه. له دژی سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی كه ئیدی بووه‌ته ڕێباز و سیسته‌مێك، ملیۆنان مرۆڤ داوای ژیانی ئازادی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالانیان كرد. نه‌ورۆزی ٢٠١٩ له دژی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په بوو به نه‌ورۆزی به‌رخۆدانی ڕاسته‌قینه. ئێمه سڵاو له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به‌تایبه‌تی ژن و گه‌نجان ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد. هیوادارین نه‌ورۆزی ٢٦٣٢هه‌مین ڕێ بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر بكاته‌وه.
ئێمه؛ گه‌ل و بزووتنه‌وه له هه‌فته‌ی قاره‌مانه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییداین كه له نه‌ورۆزه‌وه ده‌ستپێده‌كات كاتێك كاوه‌ی هاوچه‌رخ مه‌زڵووم دۆغان سه‌رله‌نوێ واتای پێبه‌خشی و هه‌تا ٢٨ی ئادار ڕۆژی قاره‌مانه‌تیی نه‌ته‌وه‌یییه كه فه‌رمانده‌ی نه‌مرمان مه‌حسووم كۆركماز ئافراندی. له ساڵی ٢٠١٩دا ئێمه قاره‌مانی نوێ بۆ مێژووی قاره‌مانه‌تیی گه‌له‌كه‌مان زیاد ده‌كه‌ین. هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم له‌ناوده‌به‌ین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» كه له ده‌وری مانگرتنی گه‌وره له خواردن به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن و ناسر یاگز له زیندانه‌كان، چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌سه‌ر بنه‌مای چالاكیی جه‌ماوه‌ریی به ته‌واوی دونیادا بڵاوده‌بێته‌وه. گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له باكوور له دژی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په، له ڕۆژاڤاش له دژی چه‌ته فاشیسته‌كان داستانی قاره‌مانه‌تییان نووسی. له‌نێو شه‌ڕێكی سه‌ختی وه‌های ساڵی ٢٠١٨‌دا، له هه‌رێمی زاگرۆسمان فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار و میلیتانانی هێژای پارتییه‌كه‌مان په‌كه‌كه باگه‌ر به‌دلیس و ڕۆنیا قه‌رس شه‌هید بوون. ئێمه به‌ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه و جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه خاوه‌نداره‌تی له یادیان بكه‌ین و ئامانجه‌كانیان سه‌ربخه‌ین. بانگی ته‌واوی گه‌لی كوردستان، ژنان و گه‌نجان به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی زاگرۆس، گارزان و سه‌رحه‌د ده‌كه‌ین خاوه‌نداره‌تی له فه‌رمانده هێژاكانیان بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گه‌ریلا به‌هێزتر و گه‌وره‌تر بكه‌ن.
پیرۆزبایی له قه‌سه‌ده ده‌كه‌ین كه له دژی داعش سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی ئافراند
گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژاڤا له‌گه‌ڵ گه‌لانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی عه‌ره‌ب بوو به یه‌ك و له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی قاره‌مانه‌تیی چوار ساڵ له دژی چه‌ته‌كانی داعش سه‌ركه‌وت. یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) كه له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له نه‌ورۆزی ٢٠١٩دا سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی به‌م شێوه‌یه‌یان كرده دیاری بۆ گه‌له‌كه‌مان و مرۆڤایه‌تی. له‌سه‌ر دوایین ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی داعش ئاڵای قه‌سه‌ده هه‌ڵكرا و به‌م شێوه‌یه مرۆڤایه‌تی له تاریكیی داعش ڕزگاری بوو. فه‌رمانداره‌تیی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند كه له‌م شه‌ڕه مێژووییه‌دا له ماوه‌ی ٤ ساڵدا ١١ هه‌زار شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زاریشیان بریندار بوون. ئێمه پیرۆزبایی له فه‌رمانده و شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده، هه‌روه‌ها هه‌موو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین كه له دژی داعش شه‌ڕیان كرد و له كه‌سایه‌تی داعشدا زیهنیه‌ت و سیاسه‌تی فاشیستیان له‌ناوبرد و نه‌ورۆزیان زیاتر واتادار كرد و له ڕۆژێكی نه‌ورۆزدا جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنیان كرده دیاری گه‌له‌كه‌مان و مرۆڤایه‌تی. هیوادارین كه شه‌ڕی ئه‌وان له دژی چه‌ته‌فاشیسته‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بێت. ئێمه به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیده‌قاره‌مانه‌كانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مێژووییه ده‌كه‌ینه‌وه و شیفا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. هه‌روه‌ها سڵاو ئاراسته‌ی گه‌لانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوور- ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌ین.
به‌باشی خاوه‌نداره‌تی له شاكار و به‌چه‌ت بكه‌ن
هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم له‌ناوده‌به‌ین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» كه به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن ٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ له ده‌وری به‌رخۆدانی مانگرتنی گه‌وره له خواردن ده‌ستی پێكرد و ته‌واوی دونیای گرته‌وه، شه‌هیدی ده‌ستپێكی به‌خشین. دوای ئه‌وه‌ی زولكوف گه‌زه‌ن له زیندانی ته‌كیرداغ شه‌هید بوو، ئوغور شاكار كه پێشتر له ئه‌ڵمانیا چالاكی كردبوو و ئایته‌ن به‌چه‌ت كه له زیندانی گه‌بزه به‌ندكرابوو، شه‌هید بوون. به‌ر له هه‌ر شتێك به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی وه‌ڵاتپارێزی گه‌وره ئوغور شاكار و میلیتانی ئازادیی ژن هاوڕێ ئایته‌ن به‌چه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه خاوه‌نداره‌تی له یادی ئه‌وان بكه‌ین و ئامانجه‌كانیان به‌دیبێنین. هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌كانیان و گه‌لی خۆمانین. ئێمه بانگی گه‌لی خۆمان به‌تایبه‌تی ژن و گه‌نجان هه‌روه‌ها هێزه شۆڕشگێڕ و دیموكراته‌كان ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست له ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی دێرسم ئوغور شاكار و كچه‌قاره‌مانی سێرت ئایته‌ن به‌چه‌ت تێبگه‌ن و به‌باشی خاوه‌نداره‌تییان لێ بكه‌ن.
ده‌بێ به ڕێبازی ڕێكخستنی گورز له فاشیزم بدرێت نه‌ك ڕێبازی كه‌سی
هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم له‌ناوده‌به‌ین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» له هه‌ر چوار لای جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی گرنگ. ئه‌م به‌رخۆدانه كه سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی فاشیستی له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆ داوه، فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له‌ناوده‌بات. له ئێستاوه ده‌بینرێت كه به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له ٣١ی ئاداردا ئه‌م له‌ناوبردنه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. بێگومان ئه‌م به‌رخۆدانه كه له‌سه‌ر بنه‌مای تێكشكاندنی سیسته‌می گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر ئیمڕاڵی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی فاشیست و پاكتاوكار ده‌كرێت، به‌رخۆدانێكی قاره‌مانه‌تییه، به‌رخۆدانی سه‌ركه‌وتن و ئازادییه. به‌رخۆدانی سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزیی نه‌ته‌وه‌ییه كه له‌سه‌ر هێڵی مه‌زڵوومه‌كان، كه‌ماله‌كان، خه‌یرییه‌كان، سارا و زیلانه‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته هێڵی چالاكیی ڕاست بهێته تێگه‌یشتن. له‌بری ڕێبازه كه‌سییه‌كان، نێزیكایه‌تییه‌كی ڕێكخستنی پیشان بدرێت و ئه‌و ڕێبازانه به بنه‌ما بگیرێن كه گورز له فاشیزم ده‌ده‌ن. هه‌ندێك چالاكی هه‌ن كه دووباره نابێته‌وه. كاتێك دووباره بكرێته‌وه ڕێ بۆ بێ واتایی ده‌كاته‌وه. چالاكییه‌كانی هاوڕێ زولكوف، ئوغور و ئایته‌ن چالاكی له‌م شێوه‌یه‌ن. ئێمه باوه‌ڕمان وایه و دڵنیاین كه به‌تایبه‌تی له زیندانه‌كان، هاوڕێیان له هه‌موو مه‌یدانه‌كان به‌م تێگه‌یشتنه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن. به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخستنی مامه‌ڵه بكه‌ن نه‌ك شێوه‌ی كه‌سی. ئه‌و ڕێبازانه‌ی چالاكی به‌بنه‌ما بگرن كه هه‌میشه له دوژمن ده‌ده‌ن و فاشیزم تێكده‌شكێنن.
به‌دڵنیاییه‌وه تۆڵه‌ی هاوڕێ باران ده‌كرێته‌وه
به‌دڵێكی خه‌مگینه‌وه زانیمان كه هاوڕێ و دۆستی زۆر هێژامان، هاوكاری ئێمه له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) میلیتانی پارتیی كۆمۆنیستی لینینیست ماركسیست (MLKP) هاوڕێ باران سه‌رهات ٢٣ی ئادار به‌هۆی هێرشێكی چه‌ته‌كان له ڕۆژاڤا شه‌هید بووه. به‌ر له هه‌ر شتێك ئێمه به‌ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه یادی شۆڕشگێڕی گه‌وره هاوڕێ باران سه‌رهات ده‌كه‌ینه‌وه. هاوبه‌شی خه‌می كادر و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتیی كۆمۆنیستی لینینیست ماركسیست-ی دۆستمانین. هاوڕێ باران له ماوه‌ی ٣ ساڵدا كاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گه‌لانی زۆر به‌هێز كرد. ئێمه ده‌ڵێین، به‌دڵنیاییه‌وه تۆڵه‌ی هاوڕێ باران ده‌كرێته‌وه. بانگی كاركه‌ر و ڕه‌نجده‌رانی توركیا، ژن و گه‌نجان ده‌كه‌ین كه خاوه‌نداره‌تی له یادی شۆڕشگێڕی گه‌وره هاوڕێ باران بكه‌ن و به‌هێزه‌وه به‌شداری بكه‌ن له تێكۆشانی شۆڕشی یه‌كگرتوو. ئاشكرایه كه هاوڕێ باران شه‌هیدی شۆڕشی توركیایه، له هه‌مان كاتدا شه‌هیدێكی كوردستانه، شه‌هیدی شۆڕشی ڕۆژاڤا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه. له كوردستانی ئازاد، توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكراتی خاوه‌نداره‌تی له یاده‌كه‌ی ده‌كرێت. به به‌رخۆدانی یه‌كگرتووی گه‌لان كۆتایی به گۆشه‌گیری ده‌هێنرێت، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه، كوردستان ئازاد ده‌بێت و توركیا به‌دیموكراتی ده‌بێت.
s.m