كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه بۆ یادی شه‌هیدانی به‌ستا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه: «به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارته‌كه‌مان و فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی هه‌په‌گه-یه‌ژا ستار هاوڕێ ده‌لال ئامه‌د و فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی بۆتانی هه‌په‌گه-یه‌ژا ستار و میلیتانی هێژای پارتییه‌كه‌مان هاوڕێ ئازێ مه‌لازگرت و شه‌هیدانی به‌ستا ده‌كه‌ینه‌وه.
په‌كه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، به‌و چالاكییانه‌ی له بۆتان كراون تۆڵه‌ی فه‌رمانده‌كانی گه‌ریلا كراوه‌ته‌وه و له ساڵی دووه‌می به‌رخۆدانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنن. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: «ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه هه‌ڵمه‌تی پار له بۆتان تۆڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كردووه‌ته‌وه و دوژمنی فاشیست و قڕكه‌ر باجه‌كه‌ی داوه. جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه سه‌ربخه‌ین و له كوردستانی ئازاد خاوه‌نداره‌تی له یادی ئه‌وان بكه‌ین.
«وه‌ك ده‌زانرێت، هاوڕێ ده‌لال و ئازێ له دژی هێرشی سه‌ربازی پیلان بۆداڕێژراودا كه هێزه‌كانی كۆماری توركی فاشیست و قڕكه‌ر ڕۆژی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ له ناوچه‌ی به‌ستا-ی سه‌ر به هه‌رێمی بۆتان ده‌ستیان پێكرد، پێشه‌نگایه‌تییان بۆ به‌رخۆدان كرد و له‌نێو ئه‌م به‌رخۆدانه‌دا شه‌هید بوون. فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌وڵی دا ئه‌م شه‌هیدبوونه وه‌ك سه‌ركه‌وتنی خۆی پیشان بدات، به‌ڵام خاوهندارهتیكردنی گه‌له‌كه‌مان له شه‌هیدان و گه‌شكردنی به‌رخۆدانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی گه‌ریلا به‌شێوه‌یه‌كی قاره‌مانانه، ئه‌م شه‌ڕه ده‌روونییه‌ی شكاند و چاوه‌ڕوانییه‌كانی فاشیزمی پووچ كرده‌وه. هه‌ڵمه‌تی پاری به‌رخۆدانی چله‌مین ساڵی خه‌باتی په‌كه‌كه له هه‌رێمی بۆتان به ناوی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا به‌ڕێوه‌چوو. له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا، له ماوه‌ی ساڵێكدا گورزی تووند و كوشتن له فاشیزمی كۆماری توركی مێتینگه‌ر و قڕكه‌ر درا. به‌رخۆدانی گه‌ل و گه‌ریلا له ساڵی چله‌میندا به پێشه‌نگایه‌تیی یادی هاوڕێ ده‌لال ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو. له ئه‌نجامدا فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په گورزی قورسیان خوارد و گه‌یشتنه به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شان. ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت به‌رخۆدانی ئازادیی كوردستانه. ئێمه دڵنیاین كه له ساڵی دووه‌مینی به‌رخۆدانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌دا فاشیزم به‌ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێت و تێكۆشینی ئازادیمان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی سه‌رده‌كه‌وێت.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌دا هاتووه: «هه‌روه‌ها ئێمه به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه شه‌شه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی هاوڕێمانمان ڕه‌شید سه‌ردار، كه‌ریم كاتۆ و حه‌قی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێشه‌نگایه‌تیی ساڵانی سه‌ره‌تای چواره‌مین سه‌رده‌می به‌رخۆدانی ستراتیژیی ئێمه و شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌لیان كرد. وه‌ك ده‌زانرێت، فه‌رمانده‌كانی به‌رخۆدانی مێژوویی شه‌مزینان له ساڵی ٢٠١٢دا هاوڕێ كه‌ریم و حه‌قی له ڕێكه‌وتی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٢ له خواكورك، فه‌رمانده‌ی نه‌مری به‌رخۆدانی گه‌وره ڕه‌شید سه‌ردار له ڕێكه‌وتی ١٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٢ له باسیا شه‌هید بوون. یادی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه به به‌رخۆدانی مێژوویی شه‌مزینان ڕێیان بۆ به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیك كرده‌وه، پێشه‌نگییان بۆ شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌ل كرد كه له هه‌ر چوار لای كوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین. ڕۆح و جۆشی شۆڕشگێڕیی هاوڕێ ڕه‌شید، كه‌ریم و حه‌قی له‌نێو هه‌موو هێزه‌كانی گه‌ریلا و گه‌ل بڵاوبوویه‌وه و له هێڵی سه‌ركه‌وتنی ٦ ساڵی ڕابردوودا ڕێی بۆ به‌رخۆدانی قاره‌مانانه كرده‌وه.»
«هاوڕێ ڕه‌شید، كه‌ریم و حه‌قی كه له هه‌ڵمه‌تی ستراتیژیی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی شۆڕشگێڕیی گه‌لدا له هێڵی زاگرۆس - شه‌مزینان پێشه‌نگایه‌تییان بۆ ساڵانی ده‌ستپێك كرد و هاوڕێ ده‌لال و ئازێ له سه‌رده‌می دووه‌مدا له هه‌رێمی بۆتان پێشه‌نگایه‌تیی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كرد، فه‌رمانده‌ی نه‌مر و پێشه‌نگی به‌رخۆدانی ئێمه‌ی شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌لن كه له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ریی خۆسه‌ریی دیموكراتیك ده‌كرێت. ئه‌وان بوونه سمبولی شه‌هیدانی مانگی تشرینی دووه‌م كه مانگی دامه‌زراندنی پارتهكهمانه. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌ل كه له ٩ ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانه‌تیی پارته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێوه‌برا، له هه‌موو كاتێك زیاتر به پێشه‌نگیی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و شه‌هیدانی قاره‌مان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م به‌رخۆدانه، هه‌موو هێرشه‌كانی له‌ناوبردنی تێك‌شكاند كه كۆنسێپتی شه‌ڕی تایبه‌تی فاشیزمی كۆماری توركی قڕكه‌ر و فاشیست به پشتبه‌ستن به دواكه‌وتوویی جیهان، پێشی ده‌خست. ئه‌م به‌رخۆدانه له لایه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی له چوار پارچه‌ی كوردستان پاراست، له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركه‌وتن و پاراستنی شۆڕشی ئازادیی ڕۆژاڤای مسۆگه‌ر كرد. بوو به سوێندی سه‌ركه‌وتنی گه‌ل، گه‌ریلا و بزووتنه‌وه‌ی ژن و لاوانمان. پیشانی دا كه باجه‌كه‌ی هه‌ر شتێك بێت، بۆ ئازادیی كوردستان، ژیانی ئازادی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان قوربانی پێویست ده‌درێت و هه‌رگیز ده‌ست له هه‌بوون و ژیانی ئازاد به‌رنادرێت.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌دا هاتووه: «ئێستا به‌رخۆدانی مافدار و واتاداری مێژوویی، له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدانی قاره‌مانمان كه ئه‌م مێژووه‌یان بونیاد ناوه به‌پێداگرییه‌وه به‌رده‌وامه. زۆر ئاشكرایه كه هه‌تا سه‌رفرازی به هه‌مان گیان و پێداگرییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت. جارێكی دیكه به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه له كه‌سایه‌تیی هاوڕێ ده‌لال، ئازێ، ڕه‌شید، كه‌ریم و حه‌قی-دا یادی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ڵگه‌ی سه‌رفرازیی به‌رخۆدانێكی وه‌هان كه تێكۆشانی هه‌بوون و ژیانی ئازادی گه‌لی كوردن. بانگ له هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان به‌تایبه‌تی لاوان و ژنان ده‌كه‌ین كه له ته‌واوی مانگی تشرینی دووه‌مدا له لایه‌كه‌وه جه‌ژنی پارتیمان پیرۆز بكه‌ن و له لایه‌كی دیكه‌وه له كه‌سایه‌تیی هاوڕێ ده‌لال، ئازێ، ڕه‌شید، كه‌ریم و حه‌قی-دا یادی شه‌هیدانی مانگی تشرینی دووه‌م بكه‌نه‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به زۆر به‌رنامه چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه كه پارتی شه‌هیدانه، بكه‌نه تێكۆشینی یادكردنه‌وه و تێگه‌یشتن له شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان.»
s.m