په‌یه‌ده: داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی خزمه‌تی كوردستان ناكات
په‌یه‌ده ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا له به‌رانبه‌ر داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه خزمه‌تی كوردستان ناكات.
په‌یه‌ده ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا له به‌رانبه‌ر داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه خزمه‌تی كوردستان ناكات.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) ده‌رباره‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (ڕه‌ژاك) به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری سلێمانی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، «له‌م كاته‌دا كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌تایبه‌ت كوردستان به گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیدا تێده‌په‌ڕێت، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی باش به گوێره‌ی خزمه‌ت و ئارامیی هه‌رێمه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی ئاڵۆزی بین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا بكه‌ین.»
په‌یه‌ده ڕایگه‌یاند: «ڕۆڵی گه‌لی كورد له له‌ناوبردنی تێرۆر و ڕیفۆرمه‌كانی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، له هه‌موو جیهان ده‌نگی دایه‌وه و هێشتاش به‌رده‌وامه. كورد له هه‌رێمه‌كه‌دا توانی ئه‌و چه‌قبه‌ستوویه به هێز و ئیراده‌ی خۆی له‌ناوببات كه له زیهنی گه‌لدا چێنرابوو. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر بۆچوونمان له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ر كوردان دێن ته‌نگ بێت و هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستانیش به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ناكوردهواریی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌وا ناتوانین له به‌رانبه‌ر پیلانگێڕییه‌كان خۆڕاگربین.»
«پێویسته یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ساز بكرێت»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی په‌یه‌ده‌دا هاتووه: «له كاتێكدا له لایه‌ن هێزه هه‌رێمییه‌كانه‌وه پیلانگێڕی له‌سه‌ر كوردان ده‌كرێت، سازكردنی كۆنگره‌ی نیشتیمانیی كوردستان زۆر گرینگه. هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كان ڕێخۆشكه‌رن بۆ سازبوونی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردی. پێویسته به پێكهێنانی یه‌كێتیی نیشتیمانی هه‌موو پیلانگێڕییه‌كان پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێویسته هه‌موو پارتی، گرووپ و كه‌سایه‌تییه نیشتیمانییه‌كان به ڕۆحێكی به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ن. ده‌رباره‌ی داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی باشووری كوردستانه‌وه، ئه‌م كاره هاریكاریی یه‌كێتیی كوردستان ناكات. هه‌ر هۆكارێكیش هه‌بێت، پێویسته كورد كێشه‌كانی خۆی له ڕێی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.»
«پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بن»
ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده ڕایگه‌یاندووه: «ئێمه وه‌ك په‌یه‌ده، ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین كه داخستنی باره‌گه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان خزمه‌تی یه‌كێتیی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان ناكات. هه‌روه‌ها خزمه‌تی حكوومه‌تی باشووری كوردستانیش ناكات. ئێمه بانگ ده‌كه‌ین كه به زمانی دیالۆگ و ڕێی سیاسی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه ببینین.»
s.m