پۆلیسی تورک لە ئامەد هێرشی کردە سەر هەدەپە

رێکخستنی هەدەپە لە ئامەد لە دژی هەڵوەشاندنەوەى پارێزبەندیی سەر ٣ پەرلەمانتار کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیان رێکخست و ئەو بێ مافییەیان ئیدانەکرد، بەڵام پۆلیسەکانى تورک هێرشیان کردە سەر چالاکوانان.

بۆ ئیدانەکردنی هەڵوەشاندنەوەى پارێزبەندیی پەرلەمانتاریی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فاریس ئۆگیولاری پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامە و ئەنیس بەربەرئۆغڵو پەرلەمانتاری جەهەپە، رێکخستنەکانى هەدەپە لە ئامەد لە بەردەم بارەگای حیزبەکەیاندا کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیان ریکخست.

هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئامەد هولیا ئارۆکمەن ئویناک رایگەیاندراوەکەى خوێندەوە. دواى راگەیاندراوەکە، پۆلیسی تورک ھێرشی کردە سەر ئەندامانی هەدەپە کە لە بەردەم بارەگای حیزبەکەیاندا ئەو پێشێلکارییەیان ئیدانە دەکرد.

ژ.ت

****

*****