پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک لە خەلفەتێى رحا بەشێوەى نایاسایى دەنگ دەدەن
پۆلیسەکانى دەوڵەتی تورک لە مێرسین، ئەدەنە، ئەنتالیا و کۆنیاوە براون بۆ خەلفەتێ لە پارێزگای رحای باکووری کوردستان و بەشێوەى نایاسایی دەنگ دەدەن.
پۆلیسەکانى دەوڵەتی تورک لە مێرسین، ئەدەنە، ئەنتالیا و کۆنیاوە براون بۆ خەلفەتێ لە پارێزگای رحای باکووری کوردستان و بەشێوەى نایاسایی دەنگ دەدەن.
لەسندوقی ژمارە ١٠٩٤ لە ناوچەى خەلفەتێ لە پارێزگای رحا لە خوێندنگەى ئامادەیى ئەنادۆڵ ژمارەیەکی زۆری پۆلیس، کە لە مێرسینەوە براونەتە سەر ئەو سندوقە دەنگ دەدەن.
بەپێى یاسا کارمەندانى دەوڵەت تەنها دەبیت لەو سندوقانەدا کە بۆ دەنگدانى ئەوان دیاریکراوە نابێت لە هیچ شوێنێکى تر دەنگ بدەن، ئەگەریش دەنگدان لە دەرەوەى بنکە دیاریکراوەکان روو بدات ئەوادەبیت بەڵگەى فەرمیی ١٤٣ی پێ بێت و بەپێى ئەو بەڵگە و مۆڵەتى دەنگ بدات، بەڵام پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک سەرباری ئەوەى دەنگی خۆیان لە بنکەی دیاریکراوی خۆیان بەکارهێناوە، چوون بۆ سەر ئەو سندوقە و بەشێوەى نایاسایى دەنگیان داوە و هیچ بەڵگەیەکى دەنگدانیشیان پێ نەبووە.
لە شەوی رابردووە لە شارەکانى میرسین، ئەدەنە، ئەنتالیا و کۆنیاوە ژمارەیەکى زۆری پۆلیس بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس براون بۆ خەلفەتێ. پۆلیسەکان بە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانیان چوونەتە ئەو شارە و بە ناو شارەکەدا دەگەڕێن و هەندێک لە شەقامەکانیان داخستووە.
هاوکات شەرەف ئالبایراک قەیومی داسەپینراوەى ئاکەپە بەسەر شارەوانیى خەلفەتێ دا داواى کردووە، چاودێرانى هەدەپە لە سەر سندوقەکانى دەنگدان لە هەموو خوێندگەکاندا دەربکرێن.
پۆلیسەکانیش لە سندوقەکانى ژمار ١٠٤٩ و ١٠٥٠ لە گەڕەکی خەلیل بەشێوەیەکى ئاشکرا دەنگیان داوە.
لە نێوان چاودێرانى هەدەپە و پۆلیس چاودێرانى ئاکەپەدا مشتومڕ روویداوە. بەهۆی هەوڵێ چاودێرانى هەدەپە پارێزەران دەستێوەردانیان کردووە و دەنگدان راگیراوە.
مشتومڕی نێوان ئاکەپەییەکان و هەدەپەییەکان بەردەوامیى هەیە.
ر.م