پێشەنگایەکی وێنەکێشان بۆ کچانی کەرکوک کرایەوە

لە چوارچیوەی هەڵمەتی رووبەرو بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە کەرکوک پێشەنگایەکی وێنەکێشان بۆ کچانی شارەکە کرایەوە.

نیوەرۆی ئەمرۆ لە سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوک بەسەرپەرشتی رێکخراوی ئاشتی پێشەنگایەکی وێنەکێشان بۆ کچانی شاری کەرکوک کرایەوە.

ئەم چالاکییە لە چوارچیوەی هەڵمەتی رووبەرو بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە لە کەرکوک و هەڵمەتەکە ١٦ رۆژ دەخایەنێت.

دکتۆر سوکەینە کەریم مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی رێکخراوی ئاشتی دەربارەی ئەم چالاکییە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ئێمە ئەمرۆ وەکو رێکخراوی ئاشتی هەلستاوین بە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە لە چوارچیوەی هەڵمەتی رووبەر بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کە ماوەی هەڵمەتەکە ١٦ رۆژ دەخایەنێت."

هەروەها دەربارەی ئامانج لەم جۆرە چالاکییانە دکتۆر سوکەینە کەریم ڕایگەیاند: "هەوڵمانداوە ئافرەتانی گەنج بخەینە پێشەوە و بەم چالاکییە پشتیوانی لە ئافرەتانی گەنج بکەین. هەروەها لەم ماوەیەدا چالاکییەکی زۆر ئەنجام دەدەین بۆ پشتیوانی لە ژنان."

ز.ش