پەرلەمانتاری مانگرتوو دێرسیم داغ دەنگی دا
دێرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپە کە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان و بۆ ئازادیى ئۆجالان لە مانگرتندایە، ئەمڕۆ چووە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگی دا.
دێرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپە کە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان و بۆ ئازادیى ئۆجالان لە مانگرتندایە، ئەمڕۆ چووە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگی دا.
دێرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپە لە رۆژی ٣ی ئاداری ٢٠١٩ / ١٢ی رەشەمەوە لە چالاکیى مانگرتندایە و ئەمڕۆ لە خوێندنگەى سەرەتایى مەولانا لە ناوچەی پیاسی ئامەد چووە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگی دا.
دێرسیم داغ لەگەڵ پاڵێوراوانى هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى گەورە شاری ئامەد هولای ئالۆکمەن ئویانک و کەزبان یڵماز و نەجاتی پەرینجچی ئۆغڵو پاڵێوراوانى هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى ناوچەى پیاسی ئامەد و ئەندامانى هەدەپە چووە شوێنى دەنگدان.
دێرسیم داغ رایگەیاند "هیوادارم ئەم دەنگدانە ببێتە مایەی ئاشتی و برایەتى" و دەنگی خۆی بەکار هێنا.
ر.م