پەرڵەمانتارێک: پێویستە بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانیەکان سەرجەم هێزەکان بگرێتەوە

ئەڵماس فازل پەرڵەمانتاری عێراق دەلێت: کاتێک باس لە دەرکردنی هیزی بیانیەکان دەکرێت لە عێراق پێویستە ئەو بڕیارە هەموو هێزەکان بگرێتەوە.

لە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و بەشێک لە فراکسیۆنە سوننەکان بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانیەکانی لە خاکی عێراق پەسەند کرد،

 ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات چەندین جار بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەلایەن فرۆکەی نەناسراوەوە بۆردوومان کرا، وە بە ئامانج کردنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی ئەلموهەندس جێگری سەرۆکی دستەی حەشدی شەعبی لەلایەن فرۆکەکانی ئەمریکاوە وایکرد لایەنە شێعەکان فشار بخەنە سەر لایەنە سیاسیەکان و پەرڵەمانی عێراق تا بتوانن بە ڕێگای یاسای لە رێگەی پەرڵەمانی عێراقەوە کۆتایی بە رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکا بهێنن.

دەرکردنی هێزە بیانیەکان تەنها لە چوارچێوەی بڕیارە و نەچۆتە بواری یاساییەوە

ئەڵماس فازل پەرڵەمانتاری عێراق دربارەی بڕیاری دەرکردنی بیانیەکان لە خاکی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانیەکان تەنها لە چوارچێوەی بڕیارە و نەچۆتە بواری یاساییەوە تا جێبەجێ بکرێت،ئەگەر هەوڵی دەرکردنی هێزە بیانیەکان بدرێت لە خاکی عێراق، کە ئەو هێزانە لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەکی هاتوون بۆ عێراق کە شەر دژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بکەن، کاتێک کە شەری دژی داعش کۆتایی هات حکومەتی عێراق دەتوانێ داوی دەرچوونی هێزە بیانیەکان بکات نەک پەرڵەمانی عێراق."

دەرکردنی هێزی بیانیەکان پێویستە هەموو هێزەکان بگرێتەوە وەکو هیزەکانی تورکیا و ئێران

دەربارەی هێرشەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان ئەڵماز فازل ڕایگەیاند: "رۆژانە تورکیا پێشەڵکاری ئەنجامدەدات لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان، بۆیە پێم وایە کاتێک باس لە دەرکردنی هێزی بیانی دەکەین پێویستە هەموو هێزە بیانیەکان بگرێتەوە وەکو هیزەکانی تورکیا و ئێران و ئەو دەوڵەتانەی دیکە کە دەستوەردان دەکەن لە کاروباری عێراق."

ووڵاتانی ناوچەکە مڵمڵانەی هەرێمی نێوانیان لەسەر خاکی عێراق یەکلایی دەکەنەوە

دربارەی بڕیاری دەرکردنی ئەو هیزانەی پێشەلکاری بەرامبەر سەروەری خاکی عێراق دەکەن ئەو ئەندام پەرڵەمانە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕایگەیاند: " ووڵاتانی ناوچەکە مڵمڵانەی هەرێمی نێوانیان لەسەر خاکی عێراق یەکلایی دەکەنەوە کە ئەمەش بۆتە هۆی پێشەڵکردنی سەروەری خاکی عێراق، دەرکردنی ووڵاتانی بێگانە لە عێراق دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشاری سیاسی لەسەر عێراق و عێراقیەکان کە بۆیە کاتێک باس لە دەرکردنی هیزی بیانی دەکرێت لە عێراق پێویستە هەموو لایەنێک