پەژاک: سەرکەوتنی هەدەپە بەواتای کۆتایی هێنان بە فاشیزمی ئەردۆغانە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پەژاک بە بۆنەی سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا پیروزبایی لە هەموو گەلانی ئازادیخواز لە تورکیا دەکات.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پەژاک بە بۆنەی سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا پیروزبایی لە هەموو گەلانی ئازادیخواز لە تورکیا دەکات.
پەژاک ئاماژە بەوە دەکات کە لە دوایی کودتایی ٢٠١٦لە تورکیا هەموو دەرفەت و ئیمکانی کۆمەڵگای تورکیا و کوردستان لە لایەن حکومەت و هاوپەیمانی فاشیزمەوە قورخ کراوە.
هەروەها هاوپەیمانی فاشیزم ویستی بە بانگەشەی هێرش بوسەر قەندیل و شەنگال و رەوایەتی داگیر کردنی عەفرین بکات بە بانگەشەی هەڵبژاردن بەلام توشی شکستی گەورە بویەوە.
پەژاک دەشلێت:هاوپەیمای فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە سەر بنەمای دژایەتی کردنی گەلی کورد پێکهاتوە و ویستی لە هەڵبژاردنەکاندا دەست بە سەرهەموو دەستکەوتەکانی گەلان و ئازادیخوازاندا بگرێت،بەڵام پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە،بە تێکوشانی خۆی شکستی گەورەی بە بەرەی فاشێزم لە تورکیا هیناوە.
پەژاک وێرای پیروز بایی کردنی سەرکەوتنی هەدەپە لە هەموو گەلان و پێکهاتە ئازادیخوازەکانی تورکیا،سەرکەوتنی هەدەپە وەک دەستپێکی قوناغی بۆ ئازادی گەلان،ژنان، ئازادیخوازان و هەموو پێکهاتە جیاوازەکان لە تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە ناو دەکات.
ک-ش