پەکەکە: بانگی ڤیان سۆران بۆگەشە پێدانی تێکۆشان بوو

پەکەکە: بەناوی بەڕێوەبەری پارتەکەمان و کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ١٣هەمین ساڵی شەهیدبوونی ڤیان سۆڕان وەبیردێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە ئامانجەکانی پێک بێنین و خاوەنداریەتی لێبکەین.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، دەربارەی ١٣هەمین ساڵی چالاکییە فیداییەکی ڤیان سۆران کە لەساڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لەدژی رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالاندا چالاکی ئیدانەکردنی ئەنجامدا وتی، " ڤیان سۆران داوای لەهەرکەسێک، لەدەسپێکدا لە هاوڕییانی، ژنان، گەلی باشووری کوردستان و بەتایبەت داوای لەگەلی سلێمانی، هەموو گەنجان وژنانی کورد کردخاوەنداریەتی  زیاترلە ڕێبەرئاپۆ بکەن ولەدژی سیاسەتی ئەشکەنجە و گۆشەگیری تێکۆشانی خۆیان پەرەپێبدەن."

کمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەبۆنەی ١٣هەمین ساڵی چالاکییەکەی ڤیان سۆران ئەندامی کۆمیتەی دامەزرێنەری پەکەکە ویەکێک لەفەرماندەکانی یەژاستار وتی: " لە سەرەتای ٧هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی، هەڤال ڤیان سۆران وتی، ' من نامەوێت جارێکی ترسیاسەتی ئەشکەنجە وگۆشەگیری لە ١٥ شوباتدا ببینم و ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.

داوای لەهەرکەسێک، سەرەتا داوا لە هاوڕییانی خۆی، ژنان، گەلی باشووری کوردستان، بەتایبەتی گەلی سلێمانی، هەموو گەنجان و ژنانی کورد کرد کە زۆرترخاوەنداریەتی لە رێبەر ئاپۆ بکەن، لەدژی سیستەمی ئەشکەنجە وگۆشەگیری ئیمڕالی تێکۆشانی خۆیان پەرەپێبدەن. ئەندامی کۆمیتەی دامەزرێنەری پارتەکەمان بوو. لە ١٣هەمین ساڵی شەهید بوونی هەڤاڵ ڤیان سۆران بەناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەڕێوەبەرایەتی پارتەکەمان سەری ڕێزونەوازش بۆ هەڤال ڤیان دادەنەوێنین و بەڵێن دەدەین کە درێژەدەری ڕێبازەکەی بین وخاوەنداریەتی لێبکەین. ئێمە داوا لەگەنجان وژنانی باشووری کوردستان دەکەین کە ڕاستیی ڤیان سۆڕان تێبگەن و لەسەرڕێبازی ڤیان سۆران تێکۆشان بکەن و زۆرتر بەشداری لەتێکۆشانی ئازادی بکەن."

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ئاشکرای کرد کە سیستەمی ئەشکەنجە وگۆشەگیری ئیمڕالی کۆمەڵگەی تورکیا دەباتە ناوخۆیی و وتی، " بەرخۆدانی ئەمڕۆ لوتکەی بەرخۆدانێکی ٢٠ساڵەیە. ئیترگەلی کورد، ژنانی کورد نایانەوێت سیستەمی ئەشکەنجە وگۆشەگیری لەئیمڕاڵی ببینن. لەیلا گیوڤەن ڕاشکاوانە وتی، " هیچکات من ئەو سیستمەی ئەشکەنجە وگۆشەگیرییەم بە دڵ ومێشک قەبووڵ نەکردووە و قەبووڵی ناکەم."
ئیتردەمەوێت ئەمە بێژم: ئێمە نامانەوێت بە گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات، ئێمە سیستەمی ئەشکەنجە وگۆشەگیری ئیمڕالی قەبووڵ ناکەین و دەبێت کۆتایی بێت. هەڵویستی بەرخودێرەکان' ئێوەناتوانن ڕۆژی ئێمە ڕەش بکەن ئاوەهایە'. لەماوی ٢٠ ساڵدا گەلی ئێمە زیاتر لە ١٠هەزار شەهیدی داوە. کوڕان وکچانی گەلی کورد لەم تێکۆشانەدا شەهید بوون. لەچوارپارچەی کوردستان لەمنداڵ تا بەساڵاچوو، ژن وپیاو بەهەزاران شەهیدمان داوە وئەم گۆشەگیرییە وئەشکەنجەیان پێ قەبووڵ نەکراوە . سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕالییان ڕەت کردووەتەوە. ویستیان کە دیوارەکانی زیندانی ئیمڕالی بشکێنن. گەلەکۆمەیان قەبووڵ نەکرد. ئەوسیاسەتە بە گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات هاتەئاراوە، ئەویش لەچوارچێوەی سەودا ومامەلە ئەمریکا و تورکیا ئەنجامدرا. ئەمریکاش شەریکی ئەو گەلەکۆمەیە."

ک٠ش