ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ڕۆژانی ٢٩-٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٧-٨ی گه‌ڵاڕێزان، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ئاشكرای كرد، له ناوچه‌ی به‌ستای شرنا‌خ، له قلا‌بان و گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ، له ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چه‌ندین چالاكییان كردوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كاندا لایه‌نی كه‌م ١٣ سه‌رباز كوژراون. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دژی هه‌رێمه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی گه‌ریلا به‌رده‌وامن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك و چالاكیی گه‌ریلا له به‌ستا
«سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌م\٧ی گه‌ڵاڕێزان له گردی هێلز، گردی سێڤا و به‌ستی بلوزه‌را-ی ده‌ڤه‌ری به‌ستای سه‌ر به پارێزگه‌ی شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانی ئێمه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا له یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان دا له گردی سێڤا. له ٢ قۆڵه‌وه گورزی تووند له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و له ئه‌نجامدا ٢ سه‌رباز كوژران. سوپای توركیای داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه، به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد، ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٨ی گه‌ڵاڕێزان به‌بێ ئه‌نجام له ناوچه‌كه كشایه‌وه.
له قلا‌بان به‌تووندی له سه‌ربازانی توركیا درا
٢٩ی تشرینی یه‌كه‌م\٧ی گه‌ڵاڕێزان، له ناوچه‌ی قلابانی شرنا‌خ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر له گردی كلك-ی نزیك سه‌ربازگه‌ی ته‌پێ چه‌تا چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی دوژمن كه له‌و چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه.
چالاكی له گه‌ڤه‌ر
٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٨ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١١ له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید زه‌رده‌شت ڕێگه‌ی ئه‌منی دروست ده‌كرد، چالاكییه‌ك كرا. له ٢ قۆڵه‌وه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٢ بلدۆزه‌ر تێك‌شكێنران و ٥ سه‌ربازیش كوژران. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان تۆپباران كرد.
له بارزان سه‌نگه‌رێك ڕووخێنرا و ٦ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٨ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١٣ له ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر ته‌پێ خوه‌دێ چالاكییه‌كیان كرد. له‌م چالاكییه‌دا سه‌نگه‌رێكی دوژمن به‌ته‌واوی ڕووخێنرا و ٦ سه‌رباز كوژران. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن ناوچه‌كه‌یان بۆمباران كرد.
هێرشی ئاسمانی له زاپ، خواكورك و گارا
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام داوه. زانیارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه:
له ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌م\٧ی گه‌ڵاڕێزان له نێوان كاتژمێر ١٩:٠٠ - ١٩:٣٠دا ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی بێبازێ، شكێرا و شریا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چێمانك له هه‌رێمی گارا بۆمباران كراون. به‌هۆی بۆمبارانه‌كه زیانی مادی به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.
له ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌م\٨ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١٧:١٥ له ناوچه‌ی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی زاپ له‌نێوان كاتژمێر ٢٣:٠٠ - ٢٣:٣٠دا گوندی فله‌ها و گردی جه‌هه‌ننه‌م بۆمباران كراون. له هه‌مان ڕۆژدا كاتژمێر ٢٠:٣٠ ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی چه‌مێ خواكورك له هه‌رێمی خواكورك بۆمباران كراوه.»
s.m