چالاکی گەریلا لە ئاگری

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاشکرای کرد کە گەریلاکانی ڕۆژی ١ی تەشرینی دوویەم لە ناوچەی بازێد-ی ئاگری لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەی ناوەندی راگەیاندنی هەپەگەدا دەربارەی ئەوچالاکییە هاتووە:

"هێزەکانمان لە ڕۆژی ١ی تەشرینی دوویەم لە کاتژمێر ١٧:١٠ خولەکدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانە خاڵی چاودێری بنکەی سەربازی سەرێکانی لە ناوچەی بازیدێ-ی ئاگری-یان کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لەوخاڵە سەربازییەدرا، ژمارەی کوژراوبریندارانی دوژمن نەزانراوە .

هێرشی ئاسمانی

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕۆژی ١ی تەشرینی دوویەم لە کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەکدا دۆڵی ئەشکەوتی برینداران-ی ناوچەی زاپ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.

لەهەمن ڕۆژ و لە کاتژمێر١٨:٠٠ گوندی شیلادزێ-ی ناوچەی مەتینا ولە کاتژمێر ٢١:٠٠ گردی هەکاری بۆردومان کرا.

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپات تورکیا ڕۆژی ٣٠ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٧:٠٠ بۆ ١٧:٣٠ خولەکدا دەورووبەری گوندەکانی پارێزگەی دهۆکیان بۆردومان کرد."

ک-ش