چاپخانەکانی بەشدار لە پێشانگای کتێب لە ئامەد، بە هۆی ڕێژەی زۆری خوێنەرەوە دڵخۆشن
چاپخانەکانی بەشدار لە ٧مین پێشانگای کتێب لە ئامەد کە لە لایەن ناوەندی پێشانگاکانی چاپەمەنی (توئاپ – TUYAP)ەوە کراوەتەوە، بە هۆی ڕێژەی زۆری خوێنەرانی ئامەدەوە دڵخۆشن.
چاپخانەکانی بەشدار لە ٧مین پێشانگای کتێب لە ئامەد کە لە لایەن ناوەندی پێشانگاکانی چاپەمەنی (توئاپ – TUYAP)ەوە کراوەتەوە، بە هۆی ڕێژەی زۆری خوێنەرانی ئامەدەوە دڵخۆشن.
٧مین پێشانگای کتێب لە ئامەد لە ڕۆژی پێنجەمدا بەردەوامە. ژمارەیەکی زۆر لە چاپخانەکان بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردووە. ڕۆژانە بە هەزاران کەس سەردانی پێشانگاکە دەکەن. لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەیدا ٢٤ هەزار و ١٧٣ کەس سەردانی پێشانگاکەیان کرد. لە پێشانگاکەدا لەبارەی وێژە، هونەر، هەلبەست و سیاسەتەوە، پانێل و چالاکی ئەنجامدەدرێت. پێشانگاکە لە ٢٨ی ئەیلولەوە/٦ی ڕەزبەر کرایەوە و لە ٦ی تشرینی یەکەم/١٤ی ڕەزبەر کۆتایی پێدێت. چاپخانەکان کە بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردووە، لەبارەی بەشداربووان و بڵاوکراوە نوێکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
حەقی زاریچ لە چاپخانەی کۆر ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پێشانگاکەوە، دەیانەوێت پەیوەندیەکانیان لەگەڵ خوێنەر، نووسەر و شاعیرەکان بەهێز بکەن و کتێبی نوێ بە دەرفەتی نوێ پێشکێش بە خوێنەران بکەن.
زاریچ وتی، "پێشانگا پردی نێوان چاپخانە و خوێنەرە . بەشداریکردن لە پێشانگاکان، کاریگەری ئەرێنی هەیە. لە دەستماندا بڵاوکراوەی نوێ هەن کە دەتوانین پێشکێشی خوێنەرانی بکەین.
ناجی گورپنار لە چاپخانەی مەتیس ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی پێشانگاکە ئەوەیە، خوێنەر ئەو کتێبانەی کە دەیەوێت، بەدەست بهێنێت. پێویستە خوێنەر ئەو کتێبەی کە ناتوانێت لە جێگەیەکی تر بیکڕێت، لە پێشانگاکەدا بتوانێت بیکڕێت. لەبەرئەوەش پێویستە چاپخانەکان هەموو کتێبەکان کە لە دەستیاندایە، لە پێشانگاکە نمایش بکەن.
ئومێد ئوزگەر لە چاپخانەی دیپتۆن ڕایگەیاند، ژمارەیەک زۆر کتێبیان هەیە کە سەرنجی خەڵکی ئامەد بۆ لای خۆیان رادەکیشن و دڵخۆشی دەربڕی، ئەم ساڵ زۆر کەس بەشداریان لە پێشانگاکەدا کردووە.
ئوزگەر وتی، "خوێنەرانی ئامەد فکری و سیاسین. لە ئامەد ژمارەیەکی زۆر خوێنەری تێگەیشتوو هەن."
ف.ق