شاندەکە به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یان كرد و له لایه‌ن هاوسەرۆکانی نوێنه‌رایه‌تیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا خەولە مستەفا و مه‌سعوود حەسۆ و نوێنه‌ری کۆنگرەی ستار جیهان خەلیل پێشوازییان لێ كرا. شاندەکە پیرۆزبایی خۆیان و گەلی باشووری کوردستانیان ئاراسته‌ی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد بەبۆنه‌ی سەرکەوتن به‌سه‌ر داعشدا.
لە دوای دیدارەکە هەردوولا لێدوانێکی هاوبەشیان بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن دا. شه‌هێن محه‌مه‌د هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگه‌ی کوردستان له سلێمانی، ڕایگه‌یاند: «ئامانجی سەردانی ئێمە پیرۆزبایی كردنه به‌بۆنه‌ی ئه‌و سەرکەوتنە گەورەیە کە شه‌ڕڤانان و گەلانی باکووری سووریا به‌ده‌ستیانهێناوه.» گوتیشی، «سەرکەتنی گەلان بەسەر فاشیزمی ڕەشی داعش سەرکەوتنە بەسەر هەموو ئە هێزە تاریکپه‌رست و خۆسەپێنانەی کە لە ناوچەکە داگیرکاری ده‌كه‌ن. تێكشكاندنی داعش لە هەمان کاتدا تێكشكاندنی ئاكه‌په و ئەردۆغانه کە خۆیان بەسەر گەلی كورددا ده‌سه‌پێنن.»
هاوكات مەسعوود حسۆ ڕایگه‌یاند، «ئەو سەرکەوتنە گەورەیە لە تەواوی شەهیدانی ڕێگه‌ی ئازادی پیرۆز دەکەین بەتایبەتی ئەو گەنجانی لە باشووری کوردستانه‌وه هاتنه ڕۆژئاوای کوردستان و گیانی خۆیان به‌خشی. ئێمه پیرۆزبایی لە تەواوی گەلانی ئازادیخواز دەکەین.»
دیمه‌ن
s.m