له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئەو ئێش، پێشكه‌وتن و بهرخۆدانەی له‌كوردستاندا روویداوه، بووه‌ته هۆكار بۆ ئەوەى، كه له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان دا به شێوه‌یه‌كی زۆر گرنگ و سەرسوڕهێنەر بابه‌تی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ببێته رۆژه‌ڤ. لێدوانی "په‌كه‌كه له باشوری كوردستان داگیركاره" چ له لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه و یا هه‌ر لایه‌نه‌كی تره‌وه لێدوانێكی له جێگای خۆی دانییه و جێگای داخه. به پێچه‌وانه به‌رامبه‌ر به هه‌بوون و تێكۆشانی به ئیراده‌ی گه‌لی كورد ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه پێشده‌كه‌وێت، پێویستی به پشتگیری هه‌یه، چونكه به بۆچوونی نێچیروان بارزانی كورد كوردستانی داگیركردووه.
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر وه‌ك گه‌لی كورد له هۆكاری یهكنهگرتنمان تێنه‌گه‌ین، زه‌حمه‌ته بتوانین بۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ری بدۆزینه‌وه. خیانه‌ت رۆڵێكی دیاركهری هه‌بووه له یه‌كنه‌گرتنی گه‌لی كورد و ته‌نانه‌ت زۆر جار بووه‌ته هۆكاری شكستی تێكۆشان و به‌رخۆدانه‌كان. ئه‌نكیدو به تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ شار و شارستانیه‌ت واتا مودێرنیته و فێربوونی پاره خیانەتی به‌سه‌ر كورددا سه‌پاند. له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستاكه خیانەت وه‌ك خه‌نجه‌رێك له‌سه‌ر شانی گه‌لی كورد رۆلی هه‌بووه. ئه‌م خه‌نجه‌ره؛ حه‌قیقه‌ت، سروشت و هه‌بوونی گه‌لی كوردی نقوم كرد. به‌رده‌وام له خۆ نامۆبوون و خیانەتیان وه‌ك ههڵبژاردەیهك له به‌رده‌می داناوه. ئه‌و كوردانه‌ی كه ئه‌مه‌یان قبووڵ نه‌كردوه و به‌رخۆدانیان كردووه، ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی نكۆڵی كردن، له‌ناوبردن و كۆمه‌ڵكوژی بوونەتەوە. خیانەت زۆر دیاركهربووه له شكستی سەرهەڵدان و ئەو به‌رخۆدانه‌ی كه گه‌لی كورد پێشی خستووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی ئه‌و كوردانه‌ی كه به‌رخۆدانیان كرد، ته‌نانه‌ت مافی ژیانیان به‌وانه‌ی كه خیانەتیان كردبوو، نه‌دا. راستیی كوردێك كه خیانەتی هه‌ڵبژاردووه؛ دابڕاوه له حه‌قیقه‌تی كۆمه‌ڵگه، دوور کەوتووەتەوه و به‌ره به‌ره بووەته چینێكی دیار. ئه‌م چینه به‌رامبه‌ر به تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كورد ده‌ركه‌وتن.
ئه‌م گرووپه له مێژووی كورد له قۆناخێكی نزیكیش دا، له پیلانگێڕی دژ به تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لی كوردستان رۆلیان گێڕا. دابه‌شكردنی كوردستان به چواربه‌ش و دروستكردنی سنوور، پیلانگێڕییه‌كی مێژووییه كه له‌سه‌ر راستیی گه‌لی كورد پێشكه‌وتووه. رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ها باسی ئه‌مه ده‌كات "ئه‌و پیلانگێڕییەی له‌سه‌ر گشت گه‌لی كورد، له دوای حیسابێكی سه‌دان ساڵه پێشكه‌وت، بۆ كورد سه‌ره‌تای فه‌رمانی كۆمه‌ڵكوژییه." زۆر ئانالیز و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر پارچه‌بوونی چوار به‌شی كوردستان پێكهاتووه. ته‌نانه‌ت زۆرێك له ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری كوردی به شێوازی جیاجیا باسی ئه‌م راستیه‌یان كردووه. به‌ڵام له‌راستیدا هه‌تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی پێویست شرۆڤه نه‌كراوه. هێزی ئیمپریال له‌سه‌ر مێزی هاوپه‌یمانی كوردستانیان كرده چوار پارچه و پلان و حیسابێكی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندن و چاره‌سه‌ری بۆ گه‌لی كورد لاواز ده‌مێنێ. گه‌لی كوردیش نه‌یانتوانیوه به پێی پێویست تێبگه‌ن له ناكۆكییه‌كانی نێوانی خۆیان، سیاسه‌تی شه‌ڕ و ئاژاوه و به‌كارهێنانیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر. ئه‌وه‌ش باس ناكرێ كه هێزی نوێی ئیمپریالیست له پێناو ته‌سلیم وه‌رگرتنی ده‌وڵه‌تانی داگیركا‌ر له سنووره‌كاندا چۆن وه‌ك ئامێرێك سه‌یری گه‌لی كورد ده‌كات و به‌كاریان ده‌هێنێ. كه‌واته، ئازادیخوازی گه‌لی كورد و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان له ئاشتی دا، توانی ببێته ئاسته‌نگ به‌رامبه‌ر به‌م پیلانگێڕییه مێژووییه. به كورتی هێزی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌م له بواری سیستم و هه‌م جیۆگرافییەوە کوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن. له كوردستانیش دا له پێناو پێشخستنی چینێكی هاوئاهه‌نگ دا سه‌ركه‌وتن. رێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك پیلانگێڕی باسی ده‌كات و ئه‌م دۆخه‌ش وه‌ك سیاسه‌تێكی به سیسته‌ماتیك شرۆڤه ده‌كات.
ئه‌م دۆخه‌ش كاریگهرییەكی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر له‌ناوچوونی یه‌كده‌ستی و یه‌كڕه‌نگیی كه‌لتوری گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. یه‌كبوون له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته واتا غه‌فڵه‌ت، ئه‌زموون نه‌گرتن له مێژوو و خۆ هێشتنه‌وه بۆ پیلانگێڕی و بوون به ئامێره. نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت بووەته پارچه‌یه‌ك له كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فاشیست و كۆمه‌ڵكوژ، قه‌ت خۆی ناكاته ئامێر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد. مه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ قۆناخێك رۆلی ئامێرێكیان هه‌بێت. له كۆتاییش دا ئیتر وه‌ك ئامێرێكیش هێز و تواناییان نامێنێ. ئه‌گه‌ر تێكۆشانی ئازادیخوازی گه‌لان ڕووبه‌ڕووی شكست ببێته‌وه، ئه‌وا سه‌ره دێته سەر ئه‌وانیش. ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه له باشوری كوردستان دا واتا وه‌ك گرووپی داگیركاری كورد پێناسه بكه‌ن و هاوكات ببنه پشتیوان بۆ هێزی كۆمه‌ڵكوژ و داگیركا‌ر، به شرۆڤه‌یه‌كی زۆر هه‌رزان و سووك زۆر غافڵ و بێ ئاگان. بێگومان ئه‌مه زیاتر له قسه و كردهوەیهكی غافڵانه، نیشانده‌ری دۆخێكی ئاشكرایه. وازهێنان له وڵات، گه‌ل و ئازادی و شه‌ره‌ف بۆ پارچه‌یه‌ك نان و ده‌سه‌ڵات به‌دیلێكی گه‌وره‌ی ئه‌بێت. ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش هاوبه‌ش بوونتانه بۆ رێگا خۆشكردنی كۆمه‌ڵكوژی گه‌ل. ئه‌مه‌ش جێگای شه‌رمه‌زارییه بۆ هێزو کەسایه‌تی سیاسی. زۆر به شانازییشه‌وه باسی به‌رخۆدان ده‌كرێت.
چه‌ند ووته‌یه‌كی رێبه‌ر ئاپۆ بۆ تێگه‌یشتنێكی راست به گرنگ ده‌زانم. "نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تی بچووكی كورد به‌رده‌وام وه‌ك پۆتانسیه‌لێكی به‌رده‌ست (یه‌ده‌ك)-ە، ده‌ڵێن ئه‌وه ئاوا بوو، ئه‌وه ئاوا ده‌بێت و به‌م وتنانه نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تی كورد په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، گه‌لی كوردیش به‌مه‌وه سنووردار ده‌مێنن كه هێزی هه‌ژمونگه‌رای ده‌ره‌كی شتێكیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكار كه پاراستنی هه‌بوونی خۆ و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی فه‌لج ده‌كات. به‌خۆ بێ باوه‌ڕیان ده‌كه‌ن، هه‌میشه گرێدراوی هێزی ده‌ره‌كیان ده‌هێڵن؛ به‌م ره‌نگه‌ش مه‌حكومی ستاتوی كۆمه‌ڵكوژی ده‌بنه‌وه و دەبنە كۆیله‌یه‌كی دروست و عه‌بدی ئاغاكانیان. له‌كه‌سایه‌تی ئه‌وان دا ئه‌م كایه له‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی كورد پێك دێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م كایه تێكبده‌ن بۆ ئەوەیە کە وڵاتپارێزی راسته‌قینه، نه‌ته‌وه‌یی، دیموكرات، رێكخستنی شۆڕشگێڕی به ئاسانی گۆشه‌گیر ببن و كوردیش ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌نه‌وه، دیپلۆماسی نازانن، كورد پارچهدهكهن و باڵانسی جیهان له حیسابی خۆیان دا ناهێڵن و به‌م ره‌نگه تاوانبار ده‌كرێن. به كرده‌وه و تێوری ئه‌مه ده‌سه‌لمێنن كه گه‌لی كورد به‌ته‌نیا ناتوانن هیچ ئه‌نجام بده‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ش بسه‌لمێنن كه بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد، دیموكراتیك و هاوبه‌ش مسۆگه‌ر نییه. ره‌نگه گه‌لی كورد له دونیادا ببنه گه‌لی هه‌ره شۆڕشگێڕ، به‌ڵام به‌م ئه‌قڵیه‌ته ههژمونگهراییهوه گه‌لی كورد له ئاستی هه‌ره بن چهپۆكان دا ماوه و گه‌لێكی كوێلهكراوه كه له لێواره‌ی كۆمه‌ڵكوژیدا هێڵراوه‌ته‌وه. هاوكات هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه گه‌لی كورد وەک گه‌لێكی بێ پارێزه‌ر نیشان بده‌ن و گوایه به‌رده‌وام به‌دوای پارێزه‌ری ساختهكارەوەیە. به‌ڵام له راستیدا پێویسته هه‌ر گه‌لێك بۆ خۆی بتوانێ خۆی بپارێزێ.
ئه‌و به‌رپرسانەی كه نه‌یانهێشتوه كورد ببێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌میشه بریندار و سه‌قه‌ت هێڵراونه‌ته‌وه، پێویسته ئاشكرا ببن. كاتێك باسی گشتیی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ین، پێویسته وه‌ك نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت لێی تێنه‌گه‌ین، به پێچه‌وانه ده‌بێت وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك سه‌یری بكرێت. بۆیه سنوور بۆ ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی بچووكی نوێ پێویست ناكات. چاره‌سه‌ری پێویسته خۆی بسپێرێته كه‌لتوری پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی پێكهاته‌ی سه‌ربه‌خۆی دیموكراتیكی گه‌لانی دراوسێ".
ر.م