چوار چەتەی داعش له كفری کوژران
هێزێکی هاوپەیمانان و پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکیان له ناوچەی پەڵکانەی سنووری شارۆچکەی کفری ئەنجام دا و چوار چەتەی داعش کوژران.
هێزێکی هاوپەیمانان و پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکیان له ناوچەی پەڵکانەی سنووری شارۆچکەی کفری ئەنجام دا و چوار چەتەی داعش کوژران.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە کە نەیویستووه ناوەکەی بڵاوبکرێتەوە به ڕۆژ نیووزی ڕاگهیاندووه، بەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی پەڵکانەی سنووری شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، ئۆپەراسیۆنێک بۆ لەناوبردنی چەتەکانی داعش ئەنجامدراوە.
به گوێرهی ئەو زانیارییه، ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانانەوە بەڕێوەچووە و تیایدا فڕۆکەجهنگییهكان بەچڕی بۆردومانی ئەو ناوچەیەی کردووە و ڕووبەڕووبونەوەش لەنێوان چەتەکانی داعش و هێزی پێشمەرگە ڕوویداوە.
هەر لەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار چەتەی داعش کوژراون و سێ پێشمەرگەش بریندار بوون.
s.m