ڕؤشنبێرانی باشور: حکومەتی عێراق وهەرێم لە بەرانبەر ئە هێرشانەدا بەرپرسیارن

ڕۆشنبیرانی باشوری کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ چالاکی قەڵغانی زیندوو ڕاگەیاند و دەستنیشانیان کرد کە دەبێت گەلی کورد باش بزانن کە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا بەس داگیرکردنی قەندیل نییە،بەڵکو ئامانجی داگیرکردنی هەرێمی کوردستانە.

لە چوارچیوەی بەرنگار بوونەوە لە دژی داگیرکاری سوپای تورکیا لەسەر باشوری کوردستان ڕؤشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ ڕویان کردە قەندیل و پشتگیری خۆیان بۆ چالاکی قەلغانی زێندوی گەنجانی وڵاتپارێز ڕاگیاند کە لە ٨ی حوزەیران/١٨ی جۆزەردان لەبەرامبەر داگیر کاری سوپای تورکیا لە بناری قەندیل دەستیان پێکردوە

بەشداربووان دەربارەی داگیر کاری وئامانجی سەردانەکەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ANF) ( دوان:

لەتیف فاتح فەرەج یەکیک لە ڕؤشنبیرانەی کە سەردانی قندیل-ی کردوە دەلێت: هاتنمان بۆ ئێرە پشتگیرکردن وخاوەنداری کردنە لە کورد کە لە سەر پێی خۆی بوەستێت، پشتگیرییە بۆ مانەوەی کورد و مانەوەی ئەو ئازادییەی کە لێرە هەیە.

هەروها فەرج وتیشی: پەیامی ئێمە بۆ سەرانی دونیاو هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە خاکی کوردستانیان داگیر کردوە  ئەوەیە کە درۆ نەکەن لەگەل ئەو دێموکراسی و ئازادییەی کە باسی دەکەن وە بە یەک چاو سەیری مرۆڤ بکەن ، مرۆڤ لە قەندیل بکوژرێت یان لە مالیزا یان لە مۆزەنبیک یان لە هەر شوێنیکی ترهەرمرۆڤە،  نابێ نرخی مرۆڤ لە ئیستانبول زیاتربێت لە مرۆڤی کەرکوک، دەبێ دونیا لی تیبگەن بە داخەوە تا ئیستا لی تێ نەگەیشتوون

هەر لەو بارەیەوە دلسۆز زەنگە چالاکی بواری ژنان وتی : ئێمە دژی داگیرکەری هاتووین بۆ پشتگیری کردنی خۆشک و براکانمان لە قەندیل کە بەردەوام خەلکی مەدەنی لەم ناوچەیە دەبنە قوربانی بۆردوومانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر.

هەروها دەرباری هێرشی داگیرکەرانەی دەوڵەتی تورکێاش دەلێت تورکیا پێشتر زۆر بە نەهێنییانە ئۆپراسیونی داگیر کاری دەکرد بەڵام ئیستا زۆربە ئاشکرا دەستی کردووە بە لەشکرکێشی و داگیر کردنی باشوورکوردستان.  

لە درێژەی قسەکانی ناوبراو دەلێت هەردوو حکومەتی عێراق هەرێم بەرپرسن لە پاراستنی سەروەری وەڵات و کەرامەتی گەل، پێوستە عێراق وهەرێمی کوردستان داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکەن تورکیا سنور نەبەزێنێ.

ئەو چالاکەی بواری ژنان، مەرامی داگیرکاری دوژمنایەتی ئەرودغان بەبێردێنیتەوە دەڵێت ئەوردوگان وتویەتی:" گەر کوردێک لە چینش بێ لە ناوی ئەبەێن".

 

د.هاوژێن  محەمەد مامۆستای زانکۆی دەربارەی ئامانجی هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر وتی:  پێویستە هەموو خەلکی کوردستان و عێراق بزانن کە ئامانجی تورکیا تەنها داگیر کردنی قەندیل و برادۆست نیە بەڵکو داگیرکردنێکی بەر فراوان وهێرشێکی فاشیستانەی تورکیایە بۆ ئەم ناوچەیە، بێگومان بە هێزی گەل و بەرخۆدانی راستەقینەی کۆمەڵانی خەڵک و ڕێکخراوە مەدەنیەکان ئەو هێرش و بۆردومانانە تێکدەشکێنین ،جگە لە دۆڕان و شکست هیچ بۆئەو هێزە داگیرکەرانە نامینێتەوە.

ک ـ ش