ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆچی دواییکرد

شێخ سدیق عەبدولعەزیز ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد، شێخ سدیق عەبدولعەزیز کۆچی دواییکرد، بڕیارە سبەینێ لە شاری هەڵەبجە پرسەکەی بەڕێوەبچێت.

شێخ سدیق عەبدولعەزیز لە ساڵی ١٩٣٩ لە گوندێکی سنووری هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵی لە ساڵی ١٩٧٩ بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی دامەزراندووە، دواتر لە ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی یەکگرتنێکیان ڕاگەیاند و بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی'یان پێکهێنا.

شێخ سدیق عەبدولعەزیز، لە ساڵی ٢٠١٢وە بە یەکجاری وازی لە بزوتنەوەی ئیسلامیی هێناوە، دواجار ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

ف.ق