ڕۆدی ڕۆژ فەرماندەی گەریلا: ئێمە ئۆجالان و گەل بەیەکدەگەیەنین

ڕۆدی ڕۆژ یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە ڕایگەیاند، ئەوان بڕیاریانداوە کە گۆشەگیری و پیلانگێڕی تێکبشکێنن و گەل و ئۆجالان بەیەکبگەیەنن و هیچ کاتێک دەست لەم بڕیارەی خۆیان بەرنادەن.

ڕۆدی ڕۆژ فەرماندە لە هەپەگەدا وتیشی، ٣٢  دەوڵەت بەشداریان لە پیلانگێڕیەکەدا کرد و ڕۆلی بەکارهێنەریان بە تورکیادا، هەرچەندە پیلانگێڕی لە زۆر ڕووەوە پووچەڵکرابێتەوە، بەڵام وەک پلانێک بەردەوامە.

ڕۆدی ڕۆژ بە بۆنەی ٢١مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

ڕۆژ ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی ٢٢مین ساڵی پیلانگێڕیدا تێکۆشانێکی بەهێز دەکەن، پیلانگێڕی و گۆشەگیری پارچە دەکەن و بەو شێوەیە گەل و ئۆجالان بەیەکدەگەیەنن و وتی، "بڕیارمان بۆ تێکۆشان بەم شێوەیەیە."

ڕۆدی ڕۆژ ڕاشیگەیاند، بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی هەوڵیاندا، ڕاستی ڕێبەرایەتی بێدەنگ بکەن و وتی، "جۆگرافیای کوردستان سەرنجی زلهێزەکان دەکیشێت. هەرچەندە پیلانگێڕی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی بچووک و هەرزانی ئابۆریدا ببینرێت، بەڵام ڕاست نییە و زۆر قوڵترە."

فەرماندە ڕۆژ ئاماژەی بەوەدا، پیلانگێڕیەکە بە بەشداری ٣٢ دەوڵەت ئەنجامدرا و ڕۆڵی بەکارهێنەریان بە تورکیادا و وتی، " هەرچەندە پیلانگێڕی لە زۆر ڕووەوە پووچەڵکرابێتەوە، بەڵام وەک پلانێک بەردەوامە."ئاواتی پیلانگێڕان بەدینەهات و ئەوەی پلانیان بۆ کردبوو جێبەجێ نەبوو."

ڕۆژ ڕاشیگەیاند، ئۆجالان لە کەسایەتیەک زیاتر، ڕاستی کۆمەڵگایە.

ف.ق