بە ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی توندهەموومافە دیموکراتیکەکان لە کوردستان هەڵوەشاوەتەوە. ڕۆژنامەوانان وهەواڵنێران کە دەربارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ کاری هەواڵنێری دەکەن لەلایەن حکومەتی ئاکەپەوە دەکرێنە ئامانج. لەساڵی ١٩٩٠ بەم لاوە بەدەیان خەباتکاری میدیا کوردییەکان کوژراون و بەسەدان کەسی دیکە دەستگیرو ئەشکەنجەکراون.
سەرەڕای فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕۆژنامەوانانی کورد بەردەوامن لە نووسینی ڕاستییەکان.
ئوکتای جاندەمیرکە لەهەرێمی سەرحەد ماوەی ١٥ساڵە کاری هەواڵنێری دەکات،لەسالانی داوییدا بۆ هەرهەواڵێکی خوی کە ئامادەی کردووە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە کەوتووەتە ژێرلێپرسینەوە. ڕۆژنامەوان جاندەمیرلە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ژێرناوی لەدژی کەجەکەدا دەستگیرکرا وماوەی یەک ساڵ لە بەندیخانەدا مایەوە.
جاندەمیرلەماوەی ٢سالدا ٢٤جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێپرسینەوەی لێکراوە.
موراد زورلووئۆگلو والی، پارلمانتاری ئاکەپە عوسمان نووری وسەرۆک شارەوانی شاری تووشبای فەوزی ئوزکوچ بەدەیان جارسکاڵایان لەدژی جاندەمیرتۆمارکردووە.
جاندەمیرلەسەرڕاگەیاندنی چاپەمەنی هەدەپە لێپرسینەوەی لێکراوە وتۆمەتی پروپاگەندە بۆهەدەپە خراوەتە پاڵی، بە بیانووی ئەوەی کە لە مەراسیمی نەوڕۆزدا وێنەی لە پۆسترەکانی ئۆجالان گرتووە لێپرسینەوە لێکراوە.
ڕۆژنامەوان ئوکتای جاندەمیرباسی لەوەکردووە کە بەفەرمانی دەزگە ئەمنییەکان لە وان دۆسیەی دادگای بۆکراوەتەوە. جاندەمیرئاماژەی بەوفشارە سەختانە کرد و وتی، ئاکەپە وقەیومەکان لەڕێگەی پۆلیس ودادگەوە هەوڵ دەدەن پێش لەکاری ڕۆژنامەوانی بگرن ولەکاتی ئامادەکردنی هەرهەواڵێکدا لەلایەن پۆلیسەوە هەڕەشەی لێدەکرێت.
ک-ش