ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ له وان پیرۆز كرا
ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێیان پیرۆز كرد. له چالاكییه‌كدا هێرشه‌كانی سه‌ر كۆبانێ ئیدانه كران.
ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ١ی نۆڤه‌مبه‌ر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێیان پیرۆز كرد. له چالاكییه‌كدا هێرشه‌كانی سه‌ر كۆبانێ ئیدانه كران.
ڕێكخستنی هه‌ده‌په له پاركی داببائۆغلو-ی شاری وان لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و ڕۆژی جیهانیی كۆبانێی پیرۆز كرد.
حه‌سه‌ن گیوڤه‌ن به‌رپرسی هه‌ده‌په له وان لێدوانه‌كه‌ی دا و به‌بیری خسته‌وه كه چه‌ته‌كانی داعش به پشتیوانی هێزه هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌یان هه‌زار مرۆڤیان كوشتووه. ناوبراو گوتیشی، ئه‌م هێزه تاریكه له پاییزی ساڵی ٢٠١٤ له كۆبانێ له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌لی كورد و دۆستانی شكستی هێنا.
گیوڤه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد تێكۆشانی كۆبانێ هێشتا به‌رده‌وامه. گوتیشی، «ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ له هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست پیرۆز بێت. ئێمه یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردوانه ده‌كه‌ینه‌وه كه پیشانیانداین، به به‌رخۆدان و پشتگیری ده‌توانین زوڵم و دڕندایه‌تی تێكبشكێنین.»
s.m