ڕەنگەکانی ڕۆژئاوا لە سلێمانی نمایشکرا
بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی لە گەلەری مۆزەخانە ئەو شارە پێشنگایەکی شێوەکاری پۆستەری سیاسی لە ژێر ناونیشانی "ڕەنگەکانی ڕۆژئاوا" بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی شێوەکار کردوە.
بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی لە گەلەری مۆزەخانە ئەو شارە پێشنگایەکی شێوەکاری پۆستەری سیاسی لە ژێر ناونیشانی "ڕەنگەکانی ڕۆژئاوا" بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی شێوەکار کردوە.
پێشنگاکە ئەمرۆ کاتژمیر ١٠ سەر لەبەیانی بە ئامادبوونی ژمارەیکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هەوادارانی هونەری شێوەکاری کرایەوە، وا بڕیارە ماوەی هەفتەیک بە ڕووی بینەراندا کراوەبێت، تێدا ١٩ هونەرمەند هەریەکە و بەکارێکی شێوەکاری لە جۆری پۆستەری سیاسی بەشدار بوونە.
هونەرمەندان بە فڵچە و بۆیەکانیان خەم و برینەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان هێناوەتە زمان کە بەدەستی داگیرکەران و سیستەمەی گڵۆباڵیزمی جیهانی دوو چاری بوونە، هونەرمەندان بە تاپلۆ سیاسی و کار ناوازە و سرنج ڕاکیشەکانیان ڕوحێکی ئاست بەرزی بەرەنگار بوونەوە نمایش دەکەن. خۆیان کردۆتە یەک ڕووح لەگەڵ شەرڤانان بۆ بەرنگار بوونەوەی داگیرکاری و سیستەمی دژە مرۆڤی گڵۆباڵیزم.
هونەری شێوازی پۆستەری سیاسی بەر لە نیوە سەدە هاتە ناو ژێنگەی هونەری باشوری کوردستان، کە ڕاستەوخۆ ڕۆڵی هونەری بەرنگار بوونەوەی وەرگرت دژ بە دەسەڵاتێکی شۆڤێنی سەرکوتکەر، تا ڕوخانی ڕژێم هونەرمەندان وەزێفەیكی شۆرشگێریان وەرگرت، ڕاستەوخۆ بەشدار بوون لە تێکۆشان.
لە ئیستاشتدا کە هێڕش و قرکردن لەسەر گەلی کورد بەڕیوە دەچێت هونەرمەندان بەهەمان شیوەی پەنایان بۆ هونەری شێوەکاری پۆستەری سیاسی بردوە بۆ بەرنگار بوونەوەی داگیرکەران و پێشخستنی هونەری بەرنگار بوونەوە و وزیفەی شۆڕشگێری.