ژمارەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک گەیشتە سەد کەس
ئەمرۆ لە شاری کەرکوک، ٧ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا و لە هەمان رۆژدا ٣ حاڵەتی چاکبوونەوەش هەبووە لە شارەکە بەو پێیە ژمارەی هەڵگرانی ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٠٠ کەس.
ئەمرۆ لە شاری کەرکوک، ٧ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا و لە هەمان رۆژدا ٣ حاڵەتی چاکبوونەوەش هەبووە لە شارەکە بەو پێیە ژمارەی هەڵگرانی ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٠٠ کەس.
ئێواری ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نۆێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەمرۆ ٩ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها ٣ حاڵەتی چاکبوونەوەش هەبووە لە کەرکوک.
لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە شاری کەرکوک ١٨٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوونە، لە کۆی ئەو ١٨٠ کەسە کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان ٧٥ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە تائیستا تەنها ٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، لەئیستاشدا بەو ئامارەی ئەمرۆوە ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لەپارێزگای کەرکوک ژمارەیان سەد کەسە.
ز.ش