ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش لە کەرکوک بەخۆڕایی دەمامک دابەش دەکەن بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا

لە شاری کەرکوک کۆمەلێک گەنجی شارەکە خۆبەخشانە هەستاون بە بەخشین و دابەشکردنی دەمامک بۆ خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دوای ئەوەی ئەمرۆ بەڕێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند کە چوار کەس لە شاری کەرکوک تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون بۆیە پیویستە هاوولاتیان خۆیان بپارێزن و دوور بکەونەوە لە شوێنە گشتیەکان و دەمامک بەکاربهێنن، ئیوارەی ئەمرۆ کۆمەلێک گەنجی شارەکە خۆبەخشانە هەستان بە دابەشکردنی دەمامک بەخۆرایی بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە تەشەنە کردن و بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

ز.ش