ژنانی مانگرتوو لە هەولێر تا بەیانی لەبەرسەرما مانەوە

دوای ئەوەی ئاسایشی پەدەکە هێرشی کردە سەر چالاکوانانی بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و چادرەکەیان-یان تێکدا، چالاکوانان تا بەیانی لەبەر سەرما مانەوە و درێژەیەیان بەچالاکیی مانگرتن لەخواردن دا.

شەوی ڕابردوو ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە هێرشی کردە سەر چالاکوانانی مانگرتوو لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، کە لە دژی گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبداڵائۆجالان دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کردبوو، ئاسایش ئەو چادرەی چالاکوانان هەڵیاندابوو، تێکدا و دەستیان گرت بەسەر مۆبایل و کەلوپەلی چالاکواناندا.

مانگرتنەکان لە دژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان ،زیندانەکان و ناوەندەکانی ئەرووپا بەردەوامیی هەیە، ڕۆژی ٣٠ی کانوونی دوویەم گروپێکی رە لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێرمانگرتن لەخواردنیان ڕاگەیاند، بەڵام دوای ٢٤ کاتژمێر هێزەکانی ئاسایشی پەدەکە هەڵیانکوتایە سەریان و هەوڵی ئەوەیاندا کە چالاکییەکە بوەستێنن، بەڵام چالاکوانان بەردەوام بوون لە چالاکیەکە و تا بەیانی لەبەرسەرما مانەوە.

چالاکیەکە لەلایەن ژمارەیەک لە ژنانی ئەنجومەنی عەشتار لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور دەستیپێکردبوو، ئەوان ڕۆژی ٣٠ی مانگ، پێش چالاکییەکە سەردانی نوێنەرایەتی نەتەوەیە یەکگرتووەکانیان کرد لە هەولێرو پاشان لەبەردەم نوێنەرایەتییەکە مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.

ک٠ش