ڤیدیۆیى چالاکییەکى ترى گەریلا لە دژى سەربازانى تورکیا لە شرنەخ بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤى، ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاى لە رۆژی ١٦ى نیسان لە شرنەخ لە دژى سەربازانى سوپاى تورکیا بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٨ سەربازى سوپاى تورکیاى داگیرکەر کوژرابوون.
گەریلا تیڤى، ڤیدیۆى چالاکیى گەریلاى لە رۆژی ١٦ى نیسان لە شرنەخ لە دژى سەربازانى سوپاى تورکیا بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٨ سەربازى سوپاى تورکیاى داگیرکەر کوژرابوون.
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەى ئەو چالاکییەوە رایگەیاند "هێزەکانمان رۆژى ١٦ی نیسان لە چوراچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانى بەستادا لە دژى سەربازانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە گردی گیوزێ کورکێ لە شرنەخ چالاکییەکى کاریگەر و بە شکۆیان ئەنجامدا".
هەپەگە راشیگەیاندووە "سەربازان و کۆنتراکان (هێزى تایبەتى دژ بە گەریلا) لەو گردەدا بۆ ماوەیەکى درێژ لەلایەن گەریلاوە چاودێریکران. دواتر لە کاژمێر ٠٨:٠٠ و لە رۆژی ١٦ی نیساندا ئەو سەربازانەى تورکیا دەستیان بە جموجوڵ و بڵاوبوونەوە بە ناوچەیەدا کردووە. لەو کاتەدا لەلایەن هێزەکانمانەوە گەمارۆدراون و گورزێکى گەورەیان لێدان".
هەپەگە ئاماژەى بەوەشکردووە "لەو چالاکییەدا ٨ سەربازى سوپاى تورکیاى داگیرکەر کوژراون و چەندین سەربازى تریش برینداربوون. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمى سەربازەکان و دەستیان گرت بەسەر چەکەکانى جۆرى جی ٣ و هاوەنێکى ٦٩ ملم دا".
ر.م