کاڵکان: هێڵی عەگید و زیلان هێڵی سەرکەوتنن – ٤  -

کاڵکان رایگەیاند "ئەو هێڵەى کە سەردەکەوێت بە دڵنیاییەوە ئەو هێڵەیە. ئێمە؛ گەل و بزووتنەوە لە ژێر فەرماندەیی عەگید و زیلاندا شەڕ دەکەین. گەریلاکانمان، هێزەکانی خۆپاراستنمان نوێنەرایەتیی ئەو هێڵە دەکەن.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بارەی ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ رایگەیاند، "لە ٣٧هەمین ساڵدا لەسەر هێڵی عەگید ئەو بزووتنەوە و گەل بە رۆحی سەرکەوتن و هەڵمەى ١٥ی تەباخ هێشتا بە بەهێزی شەڕ دەکات و سەردەکەوێت. ٣٦ ساڵە لە ژێر فەرماندەیی مەعسوم کۆرکماز دا هێزێکى خۆپاراستن، سوپایەکى گەریلا بە رێکخستن کراوە، یەکێک لەشەڕە هەرە مانادارەکانی گەریلایی بەڕێوەچوو، هاوڕێ عەگید لەو شەڕەدا بوو. ئەو شەڕە هەبوونی کوردستانی ئازاد دەستنیشان دەکات، لە ئێستا بەن دواوەش بەرەو پێش دەڕوات. راستییەک کە لە ئێستا بە دواوە هەبێت راستیی کوردستانی ئازادە".

بەشی چوارەم و کۆتایی چاوپێکەوتنەکەی کاڵکان لەگەڵ رۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا بە بۆنەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە بەمشێوەیەیە:

ئێوە لە ٣٦هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دا دەتانەوێت چی لەبارەى فەرماندە عەگیدەوە بڵێن؟ خاوەنی چ کارەکتەرێک بوو؟

بەڵێ، هێڵی فەرماندەیی ١٥ی تەباخ گرنگە، هێڵی فەرماندەیی عەگید گرنگە، هێڵی فەرماندەیی زیلان گرنگە، ئەو قۆناغ و پرۆسە قارەمانییەی ١٥ی تەباخ هێڵی فەرماندەیی بنەڕەتی دەستنیشان دەکات. هەموو ئەوەش بەجێهێنانی هێڵی رێبەرایەتی، هێڵی فەرماندەیی لە شەڕی گەریلایدا دەخاتە بەرچاو. دەبێت بەو شێوەیە ببینرێت و لێ تێبگەین. کاتێک لەو چوارچێوەیەدا سەیری دەکەین، ئەوە دەبینرێت، ئەو هێڵەی شەڕ، کە هەڵمەتى ١٥ی تەباخ لە ناو گەریلادا زەقی کردەوە، هێڵێکى فەرماندەییە. گرنگ ئەوە بزانرێت، باش لێ تێبگەین.

دوای ئەوەی نزیکایەتیی دوودڵیی هێڵی ناوەڕاست و بورژوازیی بچووک و ناکارامیی و دەستەوەستانی بەسەر ئەو هێڵەدا سەپێنرا، هەوڵیشاندا لە ناو هێڵەکەدا ناپەیوەستبوونێک و خۆتاکڕەوی پێشبخەن، لەلایەکی تریشەوە نۆکەری – چەتەیی سەپێنرا، هەوڵدرا هێڵکە بکرێتە هێڵی یاخیگەری و سەرکێشی. هەوڵیاندا هێڵی فەرماندەیی و شەڕڤانیی ئازادیی ١٥ی تەباخ لەبەر یەک هەڵوەشێنن. بەو ئەندازەیە کە دوژمن بۆ لەناوبردنی پەکەکە و گەریلا لە دەرەوە هێرشی دەکرد، لە ناوەوەش بۆ لەناوبردنی گەریلا، بێکاریگەرکردنی و پاکتاوکردنی هێرشیان ئەنجام دەدا. دەبێت ئێمە ئەوەمان لێ روون بێت و لێی تێبگەین.

لەسەر ئەو بنەمایە زۆر گرنگ و واتادارە، کە بە راستی و دروستی لە هێڵی فەرماندەیی عەگید و زیلان تێبگەین. ئەو هێڵەى کە ئەمڕۆش سەرکەوتن دەئافرێنێت ئەو هێڵەیە. گەل و بزووتنەوەکەمان لەسەر هێڵی فەرماندە عەگید و زیلان شەڕ دەکات. هەموو گەریلاکانمان، پاراستنمان، نوێنەرایەتیی ئەو هێلە دەکات. سەرنج بخەنە سەر ئەم خاڵە: فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هیچیان کەمتر نییە لە رژێمی سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلول. لە هێڵی ١٢ی ئەیلول زیاتر هێرشکار، بکوژ و دڕندەترە، بە رێبازەکانی بەدەر لە مرۆڤایەتی دەجوڵێتەوە. لەبەر ئەوەش هەر چۆن هیڵی بەرخودان، کە چۆن کودەتای سەربازیی فاشیستیی ١٢ی ئەیلولی تێکشکاند، هێڵی بەرخودانی زیندان بوو، هێڵی گەریلایی ١٥ی تەباخیش لەسەر ئەو بنەمایە بوو، هێڵی شەڕ و فەرماندەیی بوو، ئەوەى ئەمڕۆ فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تێکدەشکێنێت هەمان هێڵی هەڵمەتی ١٥ی تەباخە. هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەممووزە. دەبێت لەوە بەو شێوەیە تێبگەین.

هەروەها بەو بەرخودانە هێڵی فیدایی ٣٠ی حوزەیران زیاد بوو. گەریلایەتیی ژن، بەرخودانی ژنان هاتە پێشەوە، بەو شێوەیە هێڵەکە کامڵ و یەکگرتوو کرا. وەرسوڕا بۆ ئەوە، کە لە هەموو هەلومەرجێک دا و لە هەر شوێنێکدا دەتوانرێت کاری پێبکرێت و سەرکەوتن بەدیبهێنێت.  گرنگە، کە لە کەسایەتییەکانى عەگید و زیلان تێبگەین. گرنگە لە تایبەتمەندیی ئەوان تێبگەین، لە ئاستی هۆشیاری و زانیاریی ئەو کەسایەتییانە، لە ئاستی ئەوان تێبگەین، هەبوون، باوەڕ، وڵاتپارێزی، ئیرادە راست و دروستەکەیان تێبگەین. لەو بابەتەدا لاوازی هەیە، تەنها ناوی ئەوان دەهێنرێتە سەر زمان و تێدەپەڕن. هەندێک ناوی عەگید و زیلان لەسەر خۆیان دادەنێن و وادەزانن "بوون بە عەگید، بوون بە زیلان"، بەڵام وا نییە. تاوەکو پێوەر و تایبەتمەندییەکان ئەوان وەرنەگریت، بەپێی کەسایەتیی ئەوان نەژیت، تەنها دانانی ناوەکەیان خۆفریودانە.

یانی ئێستا ئێمە دەتوانین بۆ ئەو  هێڵە چی بڵێین؟ هەڵوێستێکى لەو شێوەیە دەوێت، کە بە ئەندازەی هۆشمەندیی مێژوویی، بڕوا بە داهاتو و خۆبەخشی لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتووە، زۆر خاکی و دڵنزم، ئازا و بوێر، فیداکار، چاوەڕوانی نەکردن لە هیچ کەسێک، هەق لە زۆر و زەحمەتیدا دەردەکەوێت. یانی سەدان شەڕڤان هەبوو، هەر کەسێک دەیخواست گەریلایەتی بکات، بەڵام نمونەى مەعسوم کۆرکماز، کەسایەتیی عەگید جیاواز بوو، کەسێکی وا نەبوو کە خۆی بباتە پێشەوە. لە کەشێکی لەو جۆرەدا هەندێک کەس خۆیان بردە پێشەوە و خۆیان دەرخست. ئەو بەو شێوەیە نەبوو، بەڵام هەڵوێستی خۆی هەبوو، کە چارەسەریی بۆ کێشەکان دەدۆزیەوە، قورسی و دژوارییەکانی تێدەپەڕاند، دەبووە ئافرێنەری ژیان و کێشەکانی چارەسەر دەکرد. بەو جۆرە دەژیا، لەسەر ئەو بنەمایە دەژیا. یانی کاتی خۆی بە بۆشی تێنەدەپەڕاند، بەڵکو هەموو کات لە جموجوڵ و لێکۆڵینەوەدا بوو، دوور لە ئامانجەکەى نەدەژیا، بە بەردەوامی دەیخوێندەوە، لێکۆڵینەوەى دەکرد، گفتوگۆی دەکرد، هەوڵی دەدا تێبگات، بەرپرسیارانە نزیکی ژیان دەبوویەوە، هەموو کارەکانی ژیانی دەکرد، چاوەڕوانی لە هیچ کەسێک نەبوو، یان بە بەردەوامی فەرمانی نەدەدا و کارەکانی بە هەندێک کەس نەدەکرد. فەرماندەی هەموو شەڕڤانان و هەم فەرماندەی خۆیشی بوو، هەم خۆی کارەکانی دەکرد و هەم کارەکانی بە هاوبەشی لەگەڵ کەسەکانی تردا ئەنجام دەدا و پێی دەکردن، کەسێکی وا نەبوو کە کاری هەندێک بخاتە سەر شانی خۆی و نە کاری خۆیشی دەخستە سەر شانی کەس، بۆیە بەو ئەندازەیە فەرمانی بە کردنی کارەکان دەکرد بەو ئەودازەیە پەروەردەی دەکرد، پەیوەست بوو بە ژیانەوە، بە رێکخستنی دەکرد، بەرەوە پێشی دەبرد. خاوەنی تایبەتمەندییەکى بەو جۆرە بوو. لەبەر ئەوە خۆشیان دەویست. بۆ نمونە هەموان دەیانخواست بەشداری یەکەکەى هەڤاڵ عەگید بن. هەموان دەیانخواست لە پاڵ هەڤاڵ عەگیددا شەڕ بکەن. بۆ؟ لەبەر ئەوە کاری دەکرد، شتی نوێی دەکرد، بۆ شتە نوێکان ئازایی و ورەی دەبەخشیەوە، بۆیە هەندێک شتی فێری مرۆڤەکان دەکرد، نەک بە قسە، بە ژیان و تێکۆشانی خۆی فێری دەکردن. بۆ نمونە زۆر قسەى نەدەکرد، کەسێکی وا نەبوو زۆر قسە بکات و زۆر پڕوپاگەندە بکات، بەڵام خۆی بە باشی دەناساند و دەسەلماند و دەچەسپاند. بەشداری گفتوگۆکان دەبوو، گفتوگۆی باشی دەکرد، بەرگریی لە بۆچوونەکانی خۆی دەکرد، بەڵام کەسێک وا نەبوو، کە لە خۆییەوە قسە بکات، نەک بە قسە بەڵکو بە ژیانی خۆی، بە هەڵوێستەکانی و کاریگەریی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان دروست دەکرد، هەڤاڵێک بوو، کە مرۆڤی لە دەووروبەری خۆی کۆ دەکردەوە.

دەبێت ئەوە بزانرێت، هێزی ئاوەز و عەقڵی بەکار دەهێنا. هیچی نەبوو، لەو کاتەدا رێبەر ئاپۆ وتی "مرۆڤ گەورەترین تەکنیکە" و ئەوەش بەهێزی ئاوەز بەدی دێت. هاوڕێ عەگید عەقڵی بەکاردەهێنا، یانی هەوڵی دەدا تێبگات، بڕوای خۆی پێهێنابوو کە ئەوە ژیانێکی راست و دروستە. لە دڵەوە بڕوای پێهێنابوو، کە ئەگەر لەسەر ئەو هێڵە تێبکۆشێت بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت و سەرکەوت دەئافرێنێت. بۆیە هەمیشە بە تەواوی بەشداری هێڵی رێبەرایەتی بوو و بووە دڵسۆزی. ٢٤ کاتژمێر هێزی عەقڵ و ئاوەزی خۆی بەکاردەهێنا و بەپێی پێویستیی ئەو هێڵە دەژیا و کاری دەکرد. بەرپرسیاری و ئەرکی لە ئەستۆ دەگرت، بەبێ ئەرک نەدەما، بەڵام بە دوای ئەرکیشەوە نەبوو. بۆ نمونە ئەگەر لە شوێنێک فەرماندەیەک هەبوایە ئەو دەبووە شەڕڤان، کاتێک فەرماندەیی دەبووە بەشی ئەو، ئەو کاتە فەرماندەیی دەکرد. لە چ ئاستێکی فەرماندەیدا بوو بێت لەو ئاستەدا فەرماندەیی دەکرد. یانی بە دوای ئەرکەوە نەبوو. بیرۆکراسی و شەماتیک (پلانی خەیاڵی و گریمانەکراو)ی تیادا نەبوو. لە دڵەوە شەڕڤانێکى ئازادی بوو، دڵنزم و خاکی بوو، ئەوەى دەیزانی و کارەکەی، دەرفەتەکانی هاوبەشی دەکرد لەگەڵ هاوڕێکانیدا، هەوڵی دەدا هاوڕێکانی پێش بخات، پێشەنگی کار و ئەرک بوو. فەرماندەیی عەگید فەرماندەیی کارکردن بوو. دواى ئەو، چەتگەری لە دوورە کارەکانی خۆی بە کەسانی تر دەکرد، هەر فەرمانیان دەردەکرد، بە بیرۆکراسی و بە دواکەوتنی ئەرکەکان کارەکانیان بە کەسانی تر رادەپەڕاند. ئەو هێڵەى لە بەریەک هەڵوەشاندەوە. چونکە هێڵە راستەکە جەوهەری پەکەکە بوو، بنەما جەنگاوەربوونی پەکەکە بوو، پێوەرەکانی بەو شێوەیە دەئافراند. لە ئاستێکی پێشدا دەرکەوت و شەڕڤانی و فەرماندەیی گەریلا لە کەسایەتیی عەگید دا زەق بوویەوە. بۆیە دەبێت بەو شێوەیە ببینرێت؛ ئەویش مرۆڤێک بوو، قورسی و دژواریی خۆی هەبن، لاوازیی خۆی هەبوون، لە بەرامبەریشدا دەرفەتی جیاوازتریش هەبوون. دەرفەتە جیاوازەکانى رەتکردەوە، هەموو کات لە دژی قورسی و دژوارییەکان دەوەستایەوە و لە دژی لەمپەرەکان تێدەکۆشا. بە ئازایەتی و پێداگرییەوە دەجوڵایەوە. لە ئەرکی خۆی تێدەگەیشت و بەجێی دەهێنا. ٢٤ کاتژمێر هەوڵی دەدا لە دوژمن تێبگات و بیناسێت، دەرفەت و توانایەکانیان ببینێت، بەو جۆرە دەیخواست لەوە تێبگات، کە چۆن دوژمن پوچ بکاتەوە، تێکیبشکێنێت، قوڵ بوو و قوڵ دەبویەوە بۆ ئەوەى بتوانێت چۆن ژیانی خۆی بپارێزێت. نەچووە ژێر کۆنترۆڵی دوژمن، هەموو کات لە ژێر کۆنترۆڵی دوژمن دەردەچوو و بە شێوەیەى ئازاد دەژیا، ئەو بۆ خۆی دوژمنی کۆنترۆڵ دەکرد و کاتێک لایەنێکى لاوازی دوژمنی دەدۆزییەوە لێی دەدا. هێڵی فەرماندەیی ١٥ی تەباخ هێڵی فەرماندەیی عەگید بەو جۆرەیە. لەبەر ئەوەش هەموو ئەو کەسانەى لە کوردستان بانگەشەی وڵاتپارێزیبوون، شۆڕشگێڕیی و ژیان لە کوردستان دەکەن بنەما بۆ خۆیان، بە ناچارە دەبێت ئەو هێڵە بناسن، لێی تێبگەن و بزانن تایبەتمەندییەکانی چین. ناچارە خۆی لەگەڵ ئەو تایبەتمەندییانەدا بەهێز بکات. جگە لەوە هیچ هێڵکی تری شەڕڤانی و ئازادی بوونی نییە.

فەرماندە نەمرەکەی هەنگاوەکە (عەگید) لە چ قۆناغێکدا کاری کرد و چۆن شەهید بوو؟ کاریگەریەک چۆن بوو؟

هەڤاڵ عەگید خەڵکی فارقین بوو، دواتر خانەوادەکەی بۆ ئێلح چووبوو. کاتێک لە دواناوەندی بوو، بەشداری کرد. لەناو بزووتنەوەکەماندا یەکەمجار هەڤاڵ مەزلۆمی ناسی. کاتێک هەڤاڵ مەزلۆم لە ئێلح کاری دەکرد، بەشداری کرد. لە قۆناغی کۆبوونەوەی شۆڕشگێریدا لە ئێلح بەشداری لە شەڕی دژی فاشیست و دواکەوتووەکان کرد. بە ئارامی، سەمیمیەت و وێرەکی خۆی دەناسرا. کارەکانی بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدا و بە هەموو هێزێکی کاری دەکرد. سەرکەوتن چۆن بەدەستدەهێنرێت هەوڵی ئەوەی دەدا. دوای ماوەیەکی کورت بەشداری لە تێکۆشانی سێوەرەگدا کرد، زۆر نەمایەوە و دواتر گروپی دەرەوەی وڵات دروست بوو. لە ئەیلولی ١٩٧٩دا، لە زستانی ٧٩ و ٨٠ دا لە لوبنان و لە کەمپەکانی فەڵەستین پەروەردەیی گەریلایەتی بینی، لەژێر فەرماندەیی کەمال پیردا بەشداری لە کاری سەربازیدا کرد. کۆتایی ئایاری ١٩٨٠ بۆ باکووری کوردستان گەڕایەوە، لە بۆتانەوە چووە سێرت. لەگەڵ گروپێک و کەمال پیر بۆ فەرماندەیی بۆتان ڕێکبخەن، ئەرکی فەرماندەیی بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو کوردستان ڕادەستی ئەوان کرا. لەسەر ئەو بناغەیە چوونە هەریمەکە. لە بێشانسیدا لە سەرەتای ئابدا هەڤاڵ کەمال پیر دەستگیرکرا، ئەویش بە برینداری ڕزگاری بوو، ماوەیەکی زۆر چارەسەری وەرگرت، خۆی ئەو کاتە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ڕوویدابوو. دوای کودەتاکە جارێکیتر بۆ لوبنان و فەڵەستین گەڕایەوە. لە زستانی ٨٠ – ٨١ دا لە کەمپەکانی پەروەردە مایەوە، لە تەموزی ٨١ دا بەشداری لە یەکەم کۆنفڕانسدا کرد، دواتر جێگای خۆی لەناو ئامادەکاری و بەڕێوەبەرایەتی گروپی گەڕانەوەدا گرت. کارێکی فراوانی پەروەردەی ئایدۆلۆژی و سەربازی بەڕێوەبرا. بە شێوەیەکی چالاک بەشداری کرد. هەم لە لایەن تیئۆری و هەم لە ڕووی پراکتیکی و هەم پەروەردەکاری بوو و بووە خاوەن ئەزموونێکی گرنگی سەربازی، دەیخوێند و لێکۆلینەوەی دەکرد، تیۆری و زانستی سەربازی فێر ببوو. شارەزا بوو، لەبەرئەوەی وەرزشی جۆدوی باش دەزانی، شارەزایی لە شەڕی لەنزیکەوە هەبوو، بۆیە پێشەنگایەتی زۆر پەروەردەی کرد و فەرماندەیی کرد.

دوای کۆتاییهاتنی پەروەردە، ڕێبەر ئاپۆ ئامادەکاریەکانی بە تەواوکەر نەبینی. هەروەها دۆخەکە و دۆخی گەڕانەوەی لە ڕووی سیاسی و سەربازی بە باش نەبینی، بڕیاریدا ئامادەکاریەکان هەندێکی تر درێژ بکرێتەوە. گروپی پەروەردەی بۆ قوڵکردنەوەی پەروەردە لە لوبنان و کەمپەکانی فەڵەستین بڵاوکردەوە. بەو شێوەیە گروپێکی بچووکی بۆ باشوور و ڕۆژهەڵات نارد.

واتە ئەو هێزەی گەریلا کە ئامادەکرابوو، هەمووی نەنارد، گروپێکی ٣ کەسی نارد. پێشەنگی گروپەکەیش هەڤاڵ عەگید بوو. هەڤاڵ عەگید دوای پەروەردەیی بۆ کارەکانی وڵات ئەرکدار کرا. لە گۆڕەپانی باشوور و ڕۆژهەڵات، ئامادەکاری گەریلا بە شێوەیەکی پراکتیکی بە سەرپەرشتی محەمەد کاراسونگور بەڕێوەدەبرا. هەڤاڵ عەگید ئەرکدارکرا کە لەگەڵ هەڤاڵ کاراسونگور کاری ئامادەکاری گەریلا لە باشوور و ڕۆژهەڵات بکات. ئەرکی نوێ دەستنیشانکرا، بۆئەوەی ئامادەکاری هەبێت کە گەریلا لە هەموو ساتێکدا بتوانێت بگەڕێتەوە، بەو پێیە ئامادەکاری بکرێت، ئەرکدارکرا و نێردرا. لە تشرینی دووەمی ١٩٨١ دا گەڕایەوە بۆ باشوور و ڕۆژهەڵات و تا ٨٢ لەو هەرێمانە مایەوە. لەسەر سنوری هەردوو پارچەی کوردستان ئامادەکاری پراکتیکی گەریلای کرد. گەڕانەوەی گەریلا کە کۆتایی ٨٢ دەستیپێکرد، لەسەر بناغەی ئامادەکاری هەڤاڵان قەرەسونگور و عەگید بوو. هەموو ئامادەکاریان کردبوو، لە نیسانی ٨٣ دا بەشداری لە کۆبوونەوەی پلانسازی و بەڕێوەبەرایەتی لۆلان کرد. دواتر شوێنی خۆی لەناو یەکینەکانی بەڕێوەبەرایەتیدا گرت کە ئەو گروپانەی دەگەڕێنەوە ئەرکدار بکات. لە ئایاری ٨٣ دا تا ئۆپەڕاسیۆنەکە ئەو کارەی کرد.

کاتێک دوژمن یەکەم ئۆپەڕاسیۆنی خۆی بۆ دەرەوەی سنور لە ٢٥ی ئایاردا لە ڕۆژهەڵاتی خابوور ئەنجامدا، گەڕایەوە بۆ حەفتانین و کەمپی حەفتانینی دروست کرد و لەوێوە بەرە بۆتان ڕووی، هەوڵیدا لەدژی ئۆپەڕاسیۆنەکە لە بۆتان بەرخۆدان ڕێکبخات. بەڵام ئۆپەڕاسیۆنەکە زۆر بەردەوام نەبوو و لەناو بەرخۆداندا ئامادەکاریەکی بەو شێوەیە نەکرا. لە ساڵی ١٩٨٢ دا لە بۆتان تا سێرت، شڕنەخ – سێرت لەو هەرێمانە هەمووان گەڕا، گروپی گەریلای بینی، بە پراکتیکی کاری ئامادەکاری بەڕێوەبرد، کۆتایی ساڵی ١٩٨٣ جارێکیتر گەڕایەوە بۆ حەفتانین. لە زستانی ٨٣ و ٨٤ دا لە حەفتانین مایەوە. لە بەهاری ٨٤ دا بەپێی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی لە هێڵی قلەبان – شڕنەخ بۆ ئەوەی چالاکی سەربازی ئەنجام بدات ئەرکی خستە سەر شانی. دواتر وەک فەرماندەی یەکینەکانی پرۆپاگاندەی چەکداری ١٤ی تەموز ئەرکدارکرا. بۆ ئەنجامدانی چالاکی دهێ و بەڕێوەبردنی تێکۆشانی گەریلا لە بۆتان ئەرکدارکرا.

لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ تا ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤ ٣ مانگ بەو شێوەیە شەڕی کرد، بووە فەرماندەی ئەو یەکینەیەی کە یەکەم گولەیان تەقاند. جارێکیتر لە کانونی یەکەمی ٨٤ دا بەرەو لای ڕێبەرتی بەڕێ کەوت. لە زستانی ٨٤ و ٨٥ دا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دۆخەکەیان شیکردەوە، فەرمانی لە ڕێبەر ئاپۆ وەرگرت و لە نیسانی ٨٥ دا بۆ وڵات گەڕایەوە. بۆ بۆتان چوو. تا ٨٥ فەرماندەی بەرخۆدانی بۆتان بوو، کۆتایی ٨٥ کاتێک ڕێبەرتی بڕیاری لەسەر کۆنگرەی ٣ دا، لەبەرئەوەی ماوەیەکی کەم بوو لای ڕێبەرتی گەڕاببووە، لە بۆتان بوو. ئەگەر دەرفەت هەبوایە جارێکیتر بۆ لای ڕێبەرتی دەڕووی، بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکرد، دەرفەت نەبوو و لە بۆتان مایەوە، هەم شەڕی بۆتانی بەڕێوەدەبرد و هەم لە هەموو وڵات ئەرکی بەرێوەبەرایەتی دەگرتە ئەستوو.

هەم وەک فەرماندەی یەرەکە، هەم وەک فەرماندەی بۆتان لە کانوونی یەکەمی ٨٥ دا سەرلەنوێ بەرەو بۆتان چوو. زستان لە گابار مایەوە. لە بەهاری ٨٦دا لە گابار لەدژی دوژمن چالاکی سەربازی بەڕێوەبرد. لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو چالاکیانە ساڵی نوێی بەرخۆدانی دەستپێکرد و لەگەڵ گروپێک هاتە حەفتانین، ویستی ئاگاداری ئەنجامەکانی کۆنگرەی ٣مین ببێت. بەو شێوەیە ویستی دوای ئەنجامدانی چالاکیەکان لەگەڵ گروپێک لە گابارەوە بەرەوە حەفتانین بچێت. کاتێک ویستی لە گابار دەربکەوێت، دوژمن کە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو، بۆسەی دانابوو. کەوتە بۆسەوە و شەهید بوو. دوژمن دەیزانی، زۆر چاودێری دەکرد، بەڵام هەڤاڵ عەگیدیش چاودێری دوژمنی دەکرد.

لە ڕاستیدا باسی ئەوە دەکریت کە لەبەر هەلومەرجی زستان و باران لەو هەرێمە چوون، پێویست بوو لەو هەرێمە نەچن. بەڵام ئایا هەڵە کرا، یان نە باش دیار نییە. بەڵام کاتێک دۆڵە گەورەکەیان تێپەڕاند لەگەڵ دوژمن شەڕیان کرد، لەوێ لە ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦ شەهید بوو. دوژمن لەسەر شەهیدبوونی بانگەشەی زۆری کرد. کاریگەریەکی زۆر لەسەر بزووتنەوەکەمان دروست بوو. کۆنگرەی سێیەمین بە تەواوی لەسەر هێڵی هەڤاڵ عەگید بەڕێوەبرا. بڕیاردرا ئەکادیمی ماحسوم کورکماز دروست بکرێت، لەناو ساڵێکدا پێویست بوو بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵ عەگید گەریلا خۆی بگەیەنێتە ئاستی یەکینەکان. پارتەکەمان بڕیاریدا لەناو ساڵێکدا تیمەکانی گەریلا بگەیەنێتە یەکینەکان و ئەوەشی ئەنجامدا. دامەزراندنی ئارگەکە لەسەر هێڵی فەرماندە عەگید دروست بوو. ئەکادیمی ماحسون کورکماز لەسەر ئەو هێڵە بۆئەوەی هێزەکانی گەریلای ژن و پیاو پەروەردە بکات دروست بوو. لە ٣٦مین ساڵیادی ئەم هەنگاوە گەورەیەدا، جەژنی ژیانەوەی بەرخۆدان لە ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵان، گەلەکەمان، دۆستەکانمان و هەموو گەریلاکانمان پیرۆز دەکەم. دەڵێم لە ساڵی ٣٧مین دا لەسەر هێڵی عەگید بە ڕوحی سەرکەوتن و هەنگاوی ١٥ی تەباخ گەل و تەڤگەرەکەمان بە بەهێزتر شەڕ دەکەن و سەردەکەوین. ٣٦ ساڵە لەژێر فەرماندەیی ماحسوم کورکمازدا هێزێکی خۆپاراستن، سوپای گەریلا دروستکراوە، یەکێک لە بە واتاترین شەڕی گەریلا لە مێژوودا بەڕێوەبراوە، هاوڕێ عەگید لەم شەڕەدا بوو. ئەم شەڕە هەبوونی کوردستانی ئازادی دیار کرد و لە ئێستا بەدواوەش ڕاستیەکە، کوردستانی ئازاد دەبێت. بەم شێوەیە هەموو کاتێک یادی هەڤاڵ عەگید و شەهیدە قاڕەمانەکان لەسەر هێڵی ئەو لە کوردستانی ئازاد دەکرێتەوە.

ف.ق / ژ. ت

****

****