کاڵکان: ١٥ی تەباخ یەکەمین گولەیە کە بەر هەموو جۆرە کۆیلایەتیەک کەوت - ٣ -

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بارەی ٣٦هەمین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ رایگەیاند، "١٥ی تەباخ راگەیاندنی دامەزراندنی هەرەکە-یە. بەم هەنگاوە گەریلاکانی کورد دامەزراندنی خۆیان راگەیاند."

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بەشی دووهەمی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ رۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا باسی لە هەنگاوی ١٥ی تەباخ کرد.

بەشی سێیەمی چاوپێکەوتنەکەی کاڵکان بەم شێوەیە:

لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ دا و دوای بڕیاری چالاکیی چەکداری لە دژی کۆماری تورکیا، ئامادەکارییەکان چۆن کران؟

هەڵمەتی ١٥ی تەباخ (ئاب) بە قۆناغی ئامادەکاریی کرداری پێکهات. هەنگاوێکی ئەو کارە گەڕانەوەى دەستەکانی گەریلا بوو بۆ وڵات، لەسەر سنووری باشوور و رۆژهەڵات کۆبوونەوە و لە کامپەکاندا ئامادەکاریی کردارییان کرد، کە ئەو کامپانە لەلایەن هاوڕێ محەمەد قەرەسونگور و عەگیدەوە ئامادە کرابوون. هەنگاوی دووەم لە بەهاری ١٩٨٣ بە دواوە بوو، کە دەستەی ٣ بۆ ٤ کەسی بەرەو بۆتان و سەرحەد گەڕانەوە. ئەو دەستانە کاری جێگیرکردنی سەربازی و سیاسییان بەڕێوەدەبرد و بۆ چالاکییەکان شوێنیان ئامادە کردبوو. بۆ ئەو کارە ماوەى ٣ مانگ دانرا، بەڵام ئەو کارە هەموو ساڵی ١٩٨٣ی پڕ کردەوە، ئەو کارە بەشێوەیەکى باش بە رێکخستن نەکرابوو، دۆخەکە بەشێوەى روون و باش نەدەبینرا. کارەکان زوو بەڕێوەنەچوون، قورسی و دژوارییان زۆر بوو. بۆیە زوو ئەنجامی بەدەستنەهێنا و نەپەڕییەوە بۆ هەنگاوی دووەم. ئەنجامی هەموو ئەو کارانە لە کۆتایی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ و سەرەتای مانگی شوبات دا لە کۆبوونەوەى دووەمی کۆمیتەى ناوەندی، کە لەلایەن کۆنگرەى دووەمەوە هەڵبژێردرابوو، هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. کۆمیتەى ناوەندی یەکەم کۆبوونەوەی، راستەوخۆ لە دوای کۆنگرە ئەنجام دابوو. لەوێ خۆی وەک کۆمیتەى ئامادەکار پێناسەکردبوو. کۆبوونەوەى دووەم لە کۆتایی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ و سەرەتای شوبات دا بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا لێکدانەوە بۆ ٢ خاڵ کرا، یەکەم: هێڵی تێکدەرانە و پاکتاوکارانەى سەمیر و سولەیمان. وەک تانەر ئاکچام، کە ئەوانیش گەڕابوونەوە بۆ وڵات، تێکۆشانی گەریلاییان بە هەڵە و مەترسیدار دەزانی. دەیانخوسات حیزب بڕوات بۆ ئەوروپا و ببێتە پەنابەر. دوای ئەوەى حیزب گەڕایەوە بۆ وڵات لە ئایاری ١٩٨٣ دا سەمیر لە ئەوروپا لە دژی حیزب وەستایەوە. لە کانوونی دووەمی ١٩٨٢دا باکیر رۆژهەڵات-یش لە کوردستان کەوتە دۆخێکی لەو شێوەیە و لە دژی حیزب وەستایەوە. بەو شێوەیە هەوڵیان دەدا رێگری لە تێکۆشان بکەن و کێشەی قورس قورسیان دروستکرد. تێگەیشتن و بێکاریگەرکردنی پاکتاوکاران، پاراستن و بە کرداریکردنی هێڵی حیزب و تێکۆشان، بابەتە گرنگەکانی کۆبوونەوەى کۆمیتەى ناوەندی بوو. تێکۆشانی ئایدۆلۆژیک – رێکخستنی هاتبووە پێشەوە. لەو بوارەدا دۆخی کۆمیتەى ناوەندی چۆن بوو؟ ئەو کادێرانەى لە کۆمیتەى ناوەندیدا بوون چەند تێکۆشان و چۆن تێکۆشان؟ چەند لە حیزب تێگەیشتن، خستیانە بواری کرداری و خاوەندارییان لێکرد؟ ئەوە خاڵی یەکەم بوو.

دووەمیش ئاستی ئامادەکارییەکانی بەرخودانی چەکداری و بە کرداری کردنی بوو. ئەوە دۆخێکى گرنگ بوو. هەڤاڵ محەمەد قەرەسونگور شەهید بوو بوو. لە هەڵگرتنی هەنگاوی یەکەمدا ئەوە لە دەستدانێکى گەورە بوو بۆ بزاوەتەکە، بووە هۆکاری روودانی زۆر قورسی و دژواری. دەستەکان کاریانکردبوو، بەڵام نەیانتوانیبوو هەنگاوی دووەم هەڵبگرن. نەیانتوانیبوو پۆزسیۆن و پێگەى بەرخودانێک، کە چاوەڕێ دەکرا مەیسەر بکەن، هەنگاو بۆ شەڕی شۆڕشگێڕیی نەنرابوو، کە ئەوەش لەلایەنی ئایدۆلۆژی، سیاسی و رێکخستنەوە زۆری و زەحمەتی لەسەر حیزب دروستکردبوو و ئومێدی دەدا بە پاکتاوکارەکان. کاریگەرییەکى خراپ لە تێکۆشان لە دژی پاکتاوکاران دەکرد. لەبەر ئەو هۆکارە هێنانەدیی بەرخودانی چەکداری بە بەهێزی و کاریگەرانە بابەتی گرنگ بوون. ئەوانە وەک رۆژەڤی سەرەکی گفتوگۆیان لەسەر کرا. بە چڕی بابەتە پێشەنگە ئایدۆلۆژی، رێکخستنی و کێشەکانی حیزب لە چوارچێوەى بەجێهێنانی تاکتیکی دا شیکارییان بۆ کرا. رەخنەکردن کرا و خۆرەخنەکردنیش درا. لەسەر بەدیهێنانی ستراتیژیی کۆنگرەى ٢ دا، ئەنجامەکانی هەڵگرتنی هەنگاوی تاکتیکی بڕیاری لەسەر درا و دەستنیشان کرا. ئەو کۆبوونەوە ئەو ئەنجامەى بۆ خۆی دەستەبەر کرد. ئەنجامەکەش وەک تێکۆشان لە دژی پاکتاوکاران و بە شێوەى رێکخستنکردنی کۆمەڵگە و ئامادەکاری و بە جێهێنانی بەرخودانی سەربازی هاتە پێشەوە.

لەسەر ئەو بنەمایە و پەیوەندیدار بە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەوە لە نیسانی ١٩٨٤دا لە وڵات گفتوگۆ و پلانسازی کرا و ئەرکەکان دابەشکران. بڕیار درا، کە هەنگاوی چەکداری لە چەلێ و قلبان بهاوێژرێت. یەکینەش بۆ ئەو کارە ئەرکدار کرا. هەڤاڵ عەگید بۆ هێڵی قلبان – شرنەخ و هەڤاڵ عەبدوڵا ئەکینجی بۆ چەلێ ئەرکدار کران. لەو ناوچانە هەندێک رووداو روویاندابوو، هەندێک هەبوون سیخوڕییان کردبوو. لەسەر بنەمای سزادانی ئەوانە یەکەم چالاکییان ئەنجامدا، بەڵام ئاستەکەى زۆر نزم بوو. هەڵوێستێکى سەربازی، کە پێشوازی لە قۆناغێک بکات دروستنەبوو و کەمیهێنا. لەو چوارچێوەیەشدا ئەوە روون بوویەوە، کە لە بریی سیخوڕەکان دەبێت ئامانجەکان دەستنیشان بکرێن.

رێبەر ئاپۆ دواى ئەو کۆبوونەوەیە، رێنوێنیی بەرفراوانی پێشکەشکرد و ئەوەى روونکردەوە کە رێکخستنکردنی گەریلا و رێکخستنکردنی گەل دەبێت چۆن پێکەوە بن و پێکەوە بەڕێوەببرێن. بە ئاوێتەکردن و یەکخستنی ئەوانە ئامادەکاری کرا بۆ چالاکیی ١٥ی تەباخ. سەرەتا لە خێنرە چالاکییەک ئەنجامدرا. لەسەر بنەمای بونیاتنانی رێکخستنی گەریلا بڕیار لە بەرخودانی چەکداری درا و هێزەکانی رزگاریی کوردستان (هەرەکە - HRK) دامەزرا. بەرخودانی چەکداری لەژێر چەتری هەرەکەدا بەڕێوەدەبرا و راگەیاندراو ئامادە کرا. رێکخستنکردنیان بە ٣ یەکە پلانسازیی بۆ کرابوو. ٣ یەکینەى پڕوپاگەندەی چەکداری دروستکرا و ئەرکدارکران. بۆ پڕوپاگەەندەیش پۆستەر و ئافیش ئامادە کران. راگەیاندراوی دامەزراندنی هەرەکە ئامادە کرا. فەرماندەیی و شەڕڤانیی ٣ یەکینەکە ئەرکدار کران. ئەوە کارێکى زەق و بەرجەستەى باش بوو. دواى ئەو ئامادەکارییانە لە بادینان بە کۆبوونەوەى دووەم لایەنەکانی چالاکییەکە زیاتر روون کرانەوە. کۆبوونەوەى دووەم لە ئەشکەوتی برینداران رێکخرا، هێڵی چالاکییەکانی یەکەکان و رێکخستنی سەربازی و ئەو چالاکییانەى کە دەستپێدەکەن پلانیان بۆ دانرا و بڕیاریان لەسەر درا. لەوێ بڕیار درا کە چالاکییەکە ١٥ی تەباخ (ئاب) ئەنجامبدرێت. شەمزینان – دهێ – شاخ وەک ئەو شارۆچکانە دیاریکران، کە یەکەم چالاکییان تیادا ئەنجام بدرێت. ئەو شوێنە سێ گۆشەیە و بۆتان و جۆلەمێرگی لە ناودایە. بچووکترین شارۆچکەکانی ئەو ناوچەیە بوون. یانی بۆ هەر یەک لە یەکەکانی پڕوپاگەندەی چەکداری چالاکییەک و دەستبەسەرداگرتنی شارۆچکەیەک پلانی بۆ دانرا. بەو شێوەیە ناوەرۆکی چالاکییەکە و کاتی چالاکییەکەکان ئامادە کران. پلان و ئامانجەکان بە تەواوی روونکرانەوە.

لە بابەتی ئەرکدارکردنی یەکەکاندا کەموکوڕییەکان چارەسەرکران، کارەکان دابەشکران و دەست بە جێبەجێکردنی کرا. هەر خۆی کۆبوونەوە لە خنێرە لە کۆتایی ماىنگی حوزەیران دا ئەنجامدرا و کۆبوونەوەکەی ئەشکەوتی بریندارانیش لە مانگی تەممووزدا بوو. تەنها مانگی ئاب دەتوانرا لە ناوچەى دهێ و شاخێ چالاکیی ئەنجام بدرێت. بەو شێوەیە پلانسازی بۆ ناوچەکان کران و فەرماندەیی پەیوەندیدار راگەیاندران. هەر خۆی زۆربەى ئەو هێزانەى، کە چالاکیی شەمزینانیان ئەنجام دەدا لە کۆبوونەوەکەدا بوون. یەکەیەک بۆ ئەوەی چالاکییەکەی شاخ و دهێ رابگەیەنن و ئەرکدار کران و چوون بۆ ناوچەکە.

کەسێک بە ناوی ئەبوبەکر ولێ لە شاخێ دەبوایە چالاکیی بکردایە و چالاکییەکەى بەڕێوەببردایە، ئەو فەرماندەیەى کە چالاکیی یەکینەکەى شاخێ کردبوو تەرزی جەمال بوو، ئەو لەوێ بوو. لە ناوچەى شاخێ بوو. هەڤاڵ عەبدوڵا هەر خۆی بەرپرسیاری ئەو یەکەیە بوو، کە لە شەمزینان چالاکیی کردبوو. هەڤاڵ عەبدوڵا ئەویش لەو کۆبوونەوەیەدا بوو. هەڤاڵ عەبدوڵا پێشتر لە چەلێ ئەرکدار بوو. لە دژی هەندێک لە سیخوڕەکان چالاکیی ئەنجام دابوو. فەرماندەی چالاکییەکەى دهێ هاوڕێ عەگید بوو. ئەویش لە ناوچەى بۆتان بوو. دەستەیەک هەم بۆ ئەوەى بەشداری چالاکییەکە بێت و هەم پلانەکە رابگەیەنێت بەرەو بۆتان کەوتنەڕێ. لە چڕاڤ لەگەڵ هەڤاڵ عەگید بە یەک دەگەیشتن، ئەنجامیان راگەیاندبوو و ئەرکدارکردنەکەشی هەر خۆی بۆ خۆی ئەنجامی دابوو. ئەو هەڤاڵانەى کە ئەرکدار کران لە دەورووبەری یەکەکە بوون، بەپێی ئەوە یەکەکانیان رێکخستبوو و روویان لە چالاکییەکە کرد. دەبوایە بچوونایەتە سەر سێ ناوچە  - شارۆچکە. بە ئەندازەی لایەنی سەربازی، لایەنی پڕوپاگەندەشی هەبوو. عەمبارەکانی چەک لە ناو دەبران، پڕوپاگەندە دەکرا، ئافیش و پۆستەر هەڵدەواسران و راگەیاندراو بڵاودەکرانەوە.

یانی دامەزراندنی هەرەکە رادەگەیەندرا. ١٥ی تەباخ لە هەمان کاتدا راگەیاندنی دامەزراندنی هەرەکە بوو. گەریلاکانی کورد دامەزراندنی خۆیان راگەیاند. ئەوە زۆر گرنگ بوو و ئەوە دەکرا. چالاکی لە شاخێ نەکرا. چالاکی لە دهێ و شەمزیان کرا. ٢ لە ٣ بەشی چالاکییەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، یانی مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، سەدا ٦٥ سەرکەوتن بەدەستهات، لە چوارچێوەى ئەو چالاکییانەدا کران، ئەو پلانسازییانەى ئامادەکراییان بۆ کرا، ٢ لە ٣ بەشی سەرکەوت. لە دهێ و شەمزینانیش چالاکییەکان سەدا ٧٠ سەرکەوتوو بوون. شەمزینان بە زۆری و بە قورسی لە رووی شەڕی چەکدارییەوە خۆی زەق کردەوە، لە دهێ دەستبەسەرداگرتن، لەناوبردنی عەمباری چەک و پڕوپاگەندەش روویدا. لە مایک و بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە راگەیاندراوەکە خوێندرایەوە. یانی دهێ بە تەواوی بیستی کە گەریلا چووەتە سەر شارۆچکەکە و هێزەکانی هەرەکە دامەزراون، شەڕی ئازادیی کوردستانیش نوێ بە نوێ لە باکووری کوردستانەوە دەستیپێکردووە. چونکە لەو راگەیاندراوەدا و لەو چالاکییەدا ئەوە راگەیاندرا بوو.

ئێوە دەتوانن باسی ئەو ساتە مێژوویانە بکەن کە چالاکیەکانی ١٥ی تەباغدا تێیایاندا ئەنجامدران؟ چالاکیەکان کاریگەریەکی چۆنیان لەسەر وڵات و دەرەوەی وڵات دروست کرد؟

وەک وتمان، چالاکیەکانی ١٥ی تەباخی دهێ و شەمزینان لە ٢ و ٣ی ڕوویەوە لە هێڵی سەرکەوتندا ئەنجامدراون و بوونە ئەو چالاکیانەی کە قۆناغێکی نوێیان دەستپێکرد. زانیارەکان پێی دەڵێن 'گولەی سەرەتا' ئەو گولەیەک لە هەموو جۆرە کۆیلایەتیەک درا، ئەو گولەیەکی لە کۆیلایەتی ناوخۆیی و دەرەوە درا. سەرەتایەکە، چارەنووسی ئەو کاتەش بە سەرکەوتنی ئەو سەرەتایەوە گرێدراو بوو. ئەو ئەنجامەش لە ئەزموونی تێکۆشانی ڕزگاری گەل، ئەزموونەکانی گەریلا لە هەموو وڵاتان بەدەستهێنرا. ئەو بۆ تیۆریەک گۆڕابوو، بۆیەش کاتێک کە ئێمە لە کوردستان ئەو هەنگاوەی گەریلامان دەستپێکرد، زۆر بە گرنگمان بینی کە چالاکیەکانی سەرەتا بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێن.

لەبەرئەوەش ئامادەکاری چالاکیەکانی ١٥ی تەبا‌خ بە هەوڵێکی درێژ و فراوان ئەنجامدران، لەسەر بناغەی شاراوەییەکی گەورە بوون، زۆر بابەت وەک سڕێک شاردرانەوە، کەم کەس ئاگاداری بوو، واتە قۆناغەکە بەڕێوەدەچوو، هەموو کەسێک بەشداری کردبوو، هەندێک کاری گشتی ئەنجامدەدران، لەکوێ دەگەنە یەکتری و بەرەو کوێ دەچن، لە کوێ دەستپێدەکەن و کەی دەبێت؟ هەموو کەسێک ئەمەی نەدەزانی. ئەم جۆرە زانیاریانە شاراوە بوون، لەبەرئەوەی بۆ سەرکەوتن شاردنەوەی بابەتە بناغەیی بوو. ئەنجامی سەرەکی کە ئێمە لە ئەزموونی گەلان و لە تێکۆشانی سێوەرەک بەدەستمان هێنابوو بەم شێوەیە بوو. سەرکەوتنمان بە شاراوەیی بابەتەوە بەسترابوو، بۆیە بە شێوەیەکی زۆر هەستیار لەگەڵ دۆخەکە مامەڵەمان دەکرد. لە ئەنجامدا ٢ و ٣ چالاکی سەرکەوتووانە ئەنجامدران و هەنگاوی سەرەتایی نرا. بەرخۆدانی گەریکا دەستیپێکرد. دەستپێکردنی شەڕی ئازادی ڕاگەیەنرا. ئەوەش کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دروست کرد. بەر لە هەموو شتێک کاریگەری لەسەر ڕێکخستن دروست کرد. وتمان، گولەیەک بۆ کە لە هەر جۆرە کۆیلایەتیەک و دواکەوتووییەک درا، گولەیەک بوو لە لە دوژمنی فاشیستی قڕکەر درا. گولەیەک کە لە هەوڵەکانی ئاستەنگکردنی بزوتنەوەی شۆڕشگێری، لە سیخوڕەکان، نۆکەران و تەسفیەکاران درا. خۆی تەسفیەکاری سەمیر و باقی دوای ئەوەی کە لەبارەی چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ زانیاریان بەدەستهێنا، لەناوچوو و هەڵهاتن و جارێکیتر نەبینرانەوە. بێگۆمان ئەو گولەیە لە هەر جۆرە دەسەڵات و حەزی تاکەکەسی، بۆرژوازی بچووک، دوودڵ، ناچالاک، ترسنوکی ناو پارتی درا. هێڵ، ژیان، پێوانەی شۆڕشگێری ئاشکرا بوو. شۆڕشگێری چیە و چی نییە، هەمووان ئاشکرا بوون. بۆیە هەڵوێستی شۆڕشگێری لە ناو پەکەکە و لە دەرەوەدا ئاشکرا بوو. هێڵی شۆرشگێری خوڵقێنرا، شۆڕشگێری ساختە، تەسفیەکار، نۆکەر و سیخوور ئاشکرا بوو و تاوانبار کران.

پیشتریش وتم، زیاتر تەسفیەکاران هێرشیان کردە سەر هەنگاوی ١٥ی تەباخ. سیخوڕەکان، ڕێکخستنە نۆکەرەکان هێرشیان کرد. لەبەرئەوە ڕووپووشیان کەوت. دوای ئەوەی چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ شۆڕشگێری ڕاستەقینەی خستە بەرچاو، شۆڕشگێری ساختە، شۆڕشگیری بە ڕووپووشی ئاشکرا کردبوو. لەناو کادرەکانی شۆرشگێردا، دینامیزم، جۆش و خڕۆشێکی گرنگی دروست کرد. ئەوانەی نازانن چی بکەن بێگۆمان بێچارە دەبن. چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ پیشانیاندا کە شۆرشگێری چییە، چۆن دەکرێت. بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ببنە شۆڕشگێر، ڕێگایەک ئاشکرا کرا. بۆیەش ئەو کادرانەی ڕێگای شۆڕشگێریان بینی، جۆش و خرۆشێکی زۆریان بینی. سەرلەنەوێ ڕوح و دینامیزمی لەناو پارتی و گەریلادا بەرزکردەوە.

با باسی کاریگەریەکەی لەسەر دوژمن بکەین: ترسێکی گەورەی لە دڵی دوژمندا دروست کرد، لەبەرئەوەی لەبەرانبەر کودەتای ١٢ی ئازار بزوتنەوەکانی وەک THKP-C, THK-O TÎKKO تا ڕادەیەک بێ ئامادەکاری و بێ پلان بوون. سیستمی دەوڵەتی فاشیستی تورک ئەوانی هەڵوەشاندبوو. چاوەڕێیان دەکرد کە دوای کودەتای ١٢ی ئەیلول هەنگاوی بەو شێوەیە بنێنەوە. بە تایبەتی لە دۆخی کوردستان دەترسان، لە پەکەکە و لە ئاپۆییەکان دەترسان، بۆیە لە زیندانەکاندا سیاسەتی دانپێدانانی تایبەتیان سەپاند. سیاسەتی وابوو کە دەیانویست دینامیزمی شۆڕشگێری، ڕۆحی شۆڕشگێری، عەقڵیەتی شۆڕشگێری لەناو ببەن.

کاتێک لە دەرەوە بۆ بەرخۆدان هەنگاو نرا، هەندێک کەس هیوایان هەبوو. کاتێک هەندێک ڕووداو ڕوویان دەدا، یەکسەر دەکەوتنە ناو گۆمانەوە وکە 'هێرش ئەنجامدراوە' بەڵام کە کاتێک شتێکی بەو شێوەیەی سەرەکی نەبوو، هەندێک کەس لە دۆخێکی نادیاردا دەمانەوە. واتە درێژبوونی قۆناغی دوژمنیان خستە ناو دۆخێکی نادیرا، ئاگاداری ئەو کارە نەبوون کە دەکرا. چاودێریان دەکرد. بەڵام کە نەکەوتنە پراکتیکیەوە، ئەو کاتە کەوتنە ناو ئەو هیوایە و دەیانوت، ئایا ئێمە رێگریمان کرد، ڕێگریمان لێکردن، لەناومان بردن، دۆخێکی ئۆپۆرتۆنیستی هەبوو؟ بەدوای شتێکی وا کەوتن. کاتێک چالاکیەکانی ١٥ی تەباخیان بینی، ئەو کاتە هەستیان پێکرد کە ئەو لێی دەترسان ڕوویدا، لە سەرەتادا شاردیانەوە، دوای ئەوەی دوو ڕۆژ تێپەڕی بە ناچاری ئاشکرایان کرد. دوای ئاشکراکردن وتیان'ئەوانەن کە پاشماوەی شمشێرن، ژمارەیەک عەشقیان، دەستمان بە ئۆپەڕاسیۆنی ڕۆژ کردبووە و لەناو ٤٨ کاتژمێردا ئەو عەشقیایانە لەناودەبەین، تەواویان دەکەین'. کودەتای کەنعان ئەڤرەن ئەو راگەیەنراوەی بڵاوکردەوە و بەو شێوەیە هەڵوێستی دەربڕی.

سەرەتا ترسیان لەوە بوو کە ڕاپەرینە یان نە. ئەو کاتە راپەرینی ناو سوپاکەیان ڕێبازێکی سەرەکی بوو، لەبەرئەوەی کۆماری لەسەر سەرکوتکردنی ڕاپەرین، سەرهەڵدان و بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی دروست ببوو. بۆیە ئەو شتەی لێی دەترسان ئەوەبوو کە ڕاپەرینی بەم شێوەیە ڕووبدەن، سوپاکەیان بە گوێرەی سەرکوتکردنی ئەو ڕێکخستنانە دروست کردبوو. وایان دەزانی ئەوانیش وان، بەڵام بینییان کە لە کوردستان شتێکی وا نییە، کۆمەڵێک گەریلای ڕێکخستنکراوە هەیە. ڕێکخستنی ئەوان بەکەڵک نەدەهات، بۆیە بە ناچاری سەرلەنەوێ خۆیان ڕێکخستەوە. واتە دەستیان بە ڕێکخستنی کۆنتر – گەریلا کرد کە ئەو کاتە پێیان دەوت، شەڕی نارێکخراوەیی. ئەو بەشەیان لەدژی گەریلا خستە ناو جووڵەوە. کەنعان ئەڤرەن ئەرکی هێرشە سەربازیەکانی خستە سەر ئەستووی. هێرش کۆنتر – گەریلا  لە ڕووی سیاسی و ئابوریشەوە تورگوت ئۆزال خستیە سەر ئەستووی کە ئەو کاتە سەرۆکوەزیر بوو. ئەوەی تریش سەرۆک کۆمار بوو. لەناو خۆیاندا کارەکانیان بەم شێوەیە دابەش کردبوو. کەنعان ئەڤرەن سەرکێشی سوپای دەکرد، لەسەر بناغەی شەڕی نارێکخراوەیی کەنعان ئەڤرەن دەستی بە سەرۆکایەتی سوپا کرد، بۆ ئەوەی مۆراڵ بە سوپا و سەربازەکانی بدات، سەردانی دهێ – شەمزینانی کرد. بەڵام لە مانگی تشرینی یەکەم کە لە شەمزینان دەگەڕایەوە، گەریلا لەدژی کاروانە سەربازیەکەی چالاکی ئەنجامدا. هێزەکانی گەریلا ٢ سەربازی ناو کاروانەکەی کەنعان ئەڤرەنیان کوشت. ژمارەیەکیان بریندارکران. ڕایانگەیاند کە ئەو چالاکیە بە ئەندازەی چالاکیاکەنای دهی و شەمزینانی ١٥ی تەباغ کاریگەریان دروست کرد. گەریلاکان بەو ئەندازەیە لە ناوچەیە کاریگەریان هەبوو کە لە کاروانی سەربازی کەنعان ئەڤرەنیاندا. باسی ئەوەش دەکرێت کە تورگوت ئۆزاڵ زۆر گرنگی پێ نەدەدا و زۆر شەڕی نەکرد، بەڵام وانییە، هەرچیەکی لە دەست هاتبێت کردی.

لە ڕاستیدا ئۆزاڵ لە پشوو بوو کە چالاکیەکە ئەنجامدرا، یەکسەر کۆبوونەوەیان کرد، پلانیان داڕشت، جارێکیتر چووەوە بۆ گەشتەکەی. ڕاگەیەیاندنی تورک زۆری لەسەر نووسی و وتی ' گرنگی پێنادات و جارێکیتر چووەوە بۆ گەشتەکەی'، بەڵام مەسەلە پشتگوێخستن نەبوو، ڕێکخستنبوونی پێویستی دروست کرد، کارەکانی بەو شێوەیە بەڕێوە دەبرد. بۆ ئەوەی مرۆڤ نەکەوێتە ترسەوە، بۆ ئەوەی پیشانی بدەن کە گوایە گرنگ نییە سەرلەنوێ گەڕایەوە بۆ پشووەکەی. کاریگەری چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی هەبوو. ئەوان جاوەڕێیان دەکرد، ئەو کاتەی کە دیاریان کردبوو، تێپەڕیبوو. بە گشتی کە چالاکی ئەنجام دەدران دەیانوت'ئەوەی چاوەڕێمان دەکرد ئەوە بوو' و وەک مانشێک لە راگەیەنراوەکان بڵاودەکرایەوە و شیکاری بەم شێوەیەیان دەکرد. بۆچی درنگ کەوت؟ ئەوەش پرسێک بوو؟ لەبەرئەوەی کە بە فشاری کودەتایەک لەسەر کۆمەڵگایان دەزانی، سەربکەوین یان نە، بەڵام بەرخۆدان بەم شێوەیە سەردەکەوت. دواتر ئاشکرابوو کە هۆکاری درەنگبوونەکە بە درەنگمانەوەوە بە ئەنجامدانی پرسەکە بە پلان و رێکخستنەوە هەبوو.

وەک ئەوەی لە ەبرانبەر کودەتای ١٢ی ئازار کرا وابوو. بۆیەش ئەو  بزوتنەوەی و هەنگاوانە هەمووان لەناوبران. ڕێبەر ئاپۆ بەو وانانەی کە لەوەوە وەریگرت، لە بەرانبەر کودەتای ١٢ی ئەیلول بە پلانەوە جووڵایەوە. ئەگەر درەنگیش بێت بە پلان و رێکخستنەوە کارەکانی بەڕێوەبرد. بۆیەش سەرکوتنەکرا، بە پێچەوانەوە، بەرخۆدانی گەریلا گەورە بوو و سەرکەوت.

هێزەکانی دەرەوە، هەتا چالاکیشیان ئەنجامدەدا وەک ئەوەی کە ڕژێمی ١٢ی ئەیلول رەخنە بکەن و بەو شێوەیە خۆیان پیشان دەدا. هەندێک دەوڵەت ئەندامێتی کونسەی ئەوروپایان وەستانبدوو، بەڵام دوای هەنگاوی ١٥ی تەباخ، زیاتر خاوەنداریان لە ڕژێمی ١٢ی ئەیلول کرد. بڕیاری ڕاگرتنی ئەندامێتی کونسەی ئەوروپایان هەڵوەشاندەوە، خۆی دەوڵەتی تورک یەکسەر لە ساڵێ ١٩٨٥ دا شەڕەکەی بردە ڕۆژەڤی ناتۆ. بە بانگەشەی ' لە دەرەوە هێرش لەبەرانبەر وڵاتەکەمان ئەنجام دەدرێت، پەکەکە هێزێکی دەرەوەیە، لەدژی ئەوەش پێویستە ناتۆ تورکیا بپارێزێت' هەوڵیاندا ناتۆ لەدژی پەکەکە شەڕ بکات. بۆیەش پلانی زۆریان دروست کرد. لە ساڵی ١٩٨١ دا محەمەد عەلی ئاغجا ویستی پاپا بکوژێت، دواتر لە شوباتی ١٩٨٦ دا ئۆڵف پاڵمە لە لایەن گروپێکی کۆنترگەریلاوە کوژرا و هەوڵیاندا بیخەنە ئەستووی پەکەکە.

بەو شێوەیە بەرەیەکی فراوانیان لەدژی پەکەکە لە چوارچێوەی ناتۆدا کردەوە. لە لایەک پشتگیری بوو بۆ سوپای تورک و رووی سەربازی و لە ڕوویەکی ترەوە لە ڕووی سیاسەت و هەواڵگریەوە لەدژی پەکەکە، لەدژی تەڤگەری ئازادی کوردستان تێدەکۆشان، گۆڕەپانی نێودەوڵەتی لە ئازادی و هەبوونی کورد گرت، ئەوەشیان بە کوشتنی ئۆڵف پاڵمە کرد. لەسەر بناغەی رووداوەی کوشتنە بە ناوی دۆزی دوسەلدۆرف لە ئەڵمانیا هەوڵیاندا پەکەکە دادگایی بکەن. بەو شێوەیە بەرەیەکی گەورەیان لە دەرەوە کردەوە. خاوەنداریان لە رژێمی ١٢ی ئەیلول کرد. لە بناغەدا سیستمی ناتۆ، سیستمی دەسەڵاتداری لەدژی ئازاد و هەبوونی کورد بە پیشەنگایەتی پەکەکە وەستایەوە. بۆئەوەی ڕێگری بکات کە دەوڵەتی تورک تەنگەتاو دەبوو پشتگیری لێدەکرد.

دوایین جار، هەڵوێستی گەل زۆر هێژا بوو، بە جۆش و خڕۆشەوە، پێشوازیان کرد. پێوانەیەکی وامان لە باکووری کوردستان وەنەگرت. لەبەرئەوەی فشاری ١٢ی ئەیلول هەبوو، بەڵام لە هەندێک دەڤەر وەرمان گرت، بۆ نمونە لە بۆتان هەڵوێستی باش هەبوو، چالاکیەکان لە بۆتان ئەنجامدرا، خۆی پلان بەو شێوەیە دارێژرابوو، چالاکیەکان سەرکەوتوو بوون، بە ئامانجی خۆیان گەیشتبوون. گەلی بۆتان هەستیان ەب چالاکیەکان کرد و خاوەنداریان کرد. دوای هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە بۆتان بەشداریەکی گەورەی گەنجان بۆ ناو ڕیزەکانی هەرەکە  دروست بوو خاوەنداریان کرد. ئەگەر ڕێکخستنێکی بەهێز هەبوایە بە خێرایی سەرکەوتنی گەریلا دەبینرا، بەڵام لە پێشەنگایەتی و ڕێکخستندا لاوازی هەبوو.

هەندێک پێوانەی تر لە ئەوروپا و دەرەوەی وڵات دەبینین، لە ڕۆژئاوا دەبینی. بۆ نمونە لێرەدا پێشکەوتنی زۆر گرنگ دبینرێتن. دوای چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ پەکەکە لە هەموو ئەوروپا بە فراوانی لەناو جەماوەدا جێی گرت. پەکەکە لە ناکاودا بووە ڕێکخستنێکی گرنگی جەماوەری لە ئەوروپا. وڵاتپارێزانی ناو رێکخستنەکانی تر یەکسەر دەستیان لە ڕێکخستنەکانی خۆیان هەڵگرت، بەشداریان لە ڕێزەکانی پەکەکەدا کرد و ڕایانگەیاند کە ئەوان هەڵخەڵەتێنرابوون، لەدژی ڕێکخستنەکانیان کە شەڕیان نەدەکرد، بەرخۆدانیان نەدەکرد، جووڵانەوە، مۆدێلێکی تری نەتەوەی دیموکراتی دوای هەنگاوی ١٥ی تەباخ لە ساڵی ١٩٨٦ لە ئەوروپا دروست بوو، پشتگیریەکی بەهێزیان دایە بەرخۆدانی ئازادی و یەکێتی لەسەر بناغەی وڵاتپارێزی کۆمەڵایەتی چوار پارچەی کوردستان. کۆمەڵگای ئەوروپا، لە دەرەوەی وڵات پشتگیریان لە بەرخۆدان کرد، هەم لە ڕووی مادی و هەم لە ڕووی بەشداریپێکردنی کوڕ و کچەکانیان بۆ ناو ڕێزەکانی گەریلا پشتگیریان کرد. ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک سپاسی ئەو پشتگیریە دەکات. ئێمە لێرەدا جارێکیتر سپاسی گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات دەکەین کە پشتگیران لە ئێمە کرد.

دۆخێکی تر بە هەمان شێوە لە ڕۆژئاوا ڕوویدا. لە ڕۆژئاوا ڕێکخستنی پەکەکە نەبوو، خۆشەویستیەک دروست ببوو. چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ گەلی ڕۆژئاوای لە دەوری بەرخۆدانی پەکەکە و گەریلادا کۆکردەوە، ڕێکخستنەکانی تر وەک گروپی بچووک بینران. بە یەکجاری ڕۆژئاوا بووە ئاپۆیی. ئێدی ئاشکرا بوو کە گەنجان چۆن خۆیان ڕێکدەخەنەوە. لە هەموو شوێنێک لێکۆلینەوە لەوبارەیەوە دەکرا، دەیانوت، چۆن خۆمان ڕێکبخەینەوە، ئێمە رێکخستبوونی پەکەکە چۆن لە ڕۆژئاوا جێبەجێ بکەین. گەڕانێکی بەم شێوەیە دروست بوو. کاتێک لە چیاکانی بۆتان شەڕ دروست بوو. چوون بۆ چیاکان و سەرکەوتن وەک شێوەی سەرەکی ڕێکخستنبوون دروست بوو کە گەنجانی ڕۆژئاوش بەشداریان لە شەڕی بۆتاندا کرد. گەلی ڕۆژئاواش بۆ پشتگیریکردن، ڕۆڵەکانیان بۆناو ڕیزەکانی ئەرنەکە نارد و بەو شێوەیە پشتگیریان کرد.

پراکتیکی بۆتان، ڕۆژئاوا و ئەوروپا پیشانیدا کە گەلی کورد بە جۆش و خڕوشێکی گەورەوە پێشوازی لە هەنگاوی ١٥ی تەباخ دەکات، بەو شێوەیە پێشوازیان کرد. خاوەنداریان کرد و پشتگیریان کرد، بۆ دەولەمەندکردنی ١٥ی تەباخ، بۆ خاوەنداریکردن لە گەریلا و بەردەوامی بەرخۆدان بێوەستان هەموو شتێکیان پێشکەش کرد، بە بوێری و فیداکاری گەورە بە هەموو هێزی خۆیان تێکۆشانیان کرد. بە ئەندازەی گەریلاکانی کوردستان بزوتنەوەیەکی گەریلا نییە کە بەم ئەندازەیە بە ئازادی بجووڵێتەوە. بە ئەندازەی بەرخۆدانی ئازادی کوردستان، بەرخۆدانێک نییە کە خۆی بە هێزی گەل بسپێرێت. لە هیچ شوێنێکی و دەڤەرێکی تر پشتگیری وەرنەگرت، بە هێزی گەلەکەی بەرخۆدانی کرد. لە ساتی یەکەمەوە گەل دەستی بە هەنگاوەکانی کرد. بەو شێوەیە ئاشکرا بوو کە کۆمەڵگا چۆن خاوەنداری دەکات. بۆچی؟ لەبەرئەوەی کە لە ١٥ی تەباخدا هەبوونی خۆی، ناسنامەی خۆی، مێژووی خۆی، داهاتووی خۆی، ژیانی خۆی، ئازادی و ئیرادەی خۆی، شەرەفی خۆی بینی؟ واتە لەدژی هەرجۆرە شێوەیەکی لەناوبردن و زوردەستی، هەبوونی خۆی بە ئازادی و وەک مرۆڤ بینی، مافی مردنی وەک مرۆڤی بەدەستهێنا؟

ئێمە بە بەردەوامی باسی دەکەیەن: ولاتپارێزێکی کۆن لە دهێ هەبووە، دەڵێن پیر بووە و زۆر نەخۆش بووە. لەبەر مردن بووە. بەشداری لە راپەرینی کۆن کردووە، بەڵام بەهۆی ڕووداوەکان زۆر دڵشکاو بووە، کاتێک چالاکیەکانی ١٥ی تەباخ ڕوودەدەن، دەڵێن چی بووە؟ پێی دەڵێن، گەریلاکانی کوردستان هەستاون، ئاپۆییەکان دەستیان بە جووڵە کردووە و لە سەربازگەی دهێیان داوە. دهێیان کۆنتڕۆڵ کردووە. دەستیان بە راپەڕین کردووە. ئەویش دەڵێت ' شوکور بۆ خوا، ئەم ڕۆژەشمان بینی و لەو ساتەدا گیانی لەدەست دەدات. واتە کورد شەرەفی مردن وەک مرۆڤ و بە دڵخۆشیان بەدەستهێنا. ١٥ی تەباخ ئەمەی بەخشی، لەبەرئەوەی قڕکەرەکان ئەویان لەناودەبرد. ئیرادەیان دەشکاند، هەوڵیان دەدا کورد لە مرۆڤایەتی دەربهێنن. ئەوەی لە زیندانی ئامەد ئەنجامدرا بە ناوی دانپێدانان ئەوە بوو. دەیانویست کۆمەڵگا و کەسایەتی بەو شێوەیە دروست بکەن، کە ئابڕۆ و ئیرادەیان نەبێت. بەڵام ١٥ تەباخ ئابروی نەتەوەیی دروست کرد. بە بەرخۆدانی زیندان بڕیاری لەسەر ئیرادەی نەتەوەیی درا. بەرخۆدانی ١٤ی تەموز بڕیاری ئەوەی دا. بڕیاری شەرەفی نەتەوەیی بە  هەنگاوی ١٥ی تەباخ بۆ گەریلا گۆڕا، گەیشتە چیاکان و ناو کۆمەڵگا، بۆ ژیان گۆڕا، ژیانێکی نوێی خوڵقاند.

ف.ق / ژ.ت

 

****