بە دەست پێکردنی ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەری لە چەند شارێکی ئێران وبەتایبەت تاران-ی پایتەختی ئێران ، دوکانداران وبازاڕییەکانی شاری کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە داخستنی دووکانەکانیان چوونە ڕیزی مانگرتنە سەرتاسەرییەکەی ئێرانەوە.
بە پێی هەواڵی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ زۆربەی دووکانداران-ی مۆڵی تیجاری ئەرگ-ی کرماشان بە داخستنی دووکانەکانیان پێوەست بوونە مانگرتنە سەرتاسەرییەکەی ئێرانەوە.
بە پێی هەواڵەکان هێزەکانی دژە شۆرش هێرشیان کردە سەر دووکانداران و داوایان لێدەکەن کە دووکانەکانیان بکەنەوە.
هەروەها لە درێژەی ئەو ناڕەزایەتییانەدا ئەمڕۆش مانگرتنەکە بەردەوام بوو و سەرەڕای مۆڵی تیجاری ئەرگ، دوکاندارانی مۆڵی حافز، سرووش وهەروەها بازاڕی زێڕینگەرانیش دووکانەکانیان داخست و ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر دابەزینی نرخی تمەن لە بەرانبەردۆلاری ئەمریکی و نەبوونی میکانیزمێک بۆ کۆنتڕۆلکردنی دۆخەکە ، نیشاندا.
بە پێی ئەوهەواڵانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە ، خۆپیشاندانەکان لە شاری تاران بەردەوامە.
ک-ش