کوردانی ئەرمەنستان داگیرکەری تورکیان رسوا و شەرمەزار کرد

کوردستانیانی هەرێمی ئەلەگەزی ئەرمەنستان هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر گەلی کورد و بە تایبەت هەرێمی حەفتانین، رسواو و شەرمەزار کرد.

کوردستانیانی گوندی ئاڤشینی هەرێمی ئەلەگەزی ئەرمەنستان گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر هەرێمی حەفتانین ئیدانە کرد.

دایکی چیلە لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، چەندین ساڵە وڵاتی ئێمە رووبەرووی داگیرکەری بووەتەوە و وتی:"هەموو کەسێک چاوی خۆی بە رووی ئەردۆغان و دەوڵەتی فاشیستی تورکیادا داخستووە. هەموو رۆژێک رۆڵەکانمان دەکوژرێن. ئێمە بە ئەردۆغان دەلێین، چەندین کەسی وەکو تۆ هاتن و وتیان 'کۆتایی بە گەلی کورد دەهێنین'، بەڵام خۆیان کۆتاییان پێهات و رۆیشتن، ئێمە هەین و کۆتاییمان پێنەهات، چونکە ئێمە لەسەر هەقین."

دایکی چیلە تیشکی خستە سەر هێرشە داگیرکەریەکانی سەر هەرێمی حەفتانین و وتی:"ئێستاش دەیانەوێت شاخەکانمان داگیر بکەن، بەڵام ناتوانن، چونکە ئەمڕۆ گەریلاکانمان لە بەرامبەر دوژمن خۆڕاگریەکی گەورە بەڕێوە دەبەن. ئێمە وەکو دایکان و گەل بە گشتی، هەموومان لە پشت گەریلاکانمانین و دەڵێین، بژیت خۆڕاگری گەریلا لە حەفتانین و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە."

چالاکیەکە بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی خۆڕاگری گەریلا' کۆتایی پێهات.

ز.ش