کوژرانی هاووڵاتییەکی باشووری کوردستان بەدەستی سوپای تورکیاوە

سوپای داگیرکەری تورکیا لە بارەگای سەربازی کانی ماسی ، گوندی ڕاڤینا-ی قەزای کانی ماسی بە هاوەن کردە ئامانج ، لە ئەنجامی ئەو هاوەنبارانەدا هاوڵاتییەک بەناوی ماجید سلێمان پەرموس کوژرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمەکەوە دەستی ئاژانسەکەمان کەوتووە، کاتژمیر ٠٤:٠٠ی ئەم ئێوارەیە، سوپای تورکیای داگیرکەر لە یەکێک لە بارەگاکانیانەوە لە کانی ماسی دەڤەری بادینان، هاوانێکی ئاراستەی گوندی ڕاڤینا کردووە، لە ئەنجامدا بووەتەهۆی کوژرانی هاوڵاتییەک بەناوی ماجید سلێمان.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ سەدان هاوڵاتی چوونە شوێنی کوژرانی  ئەو هاوڵاتییە کە لەلایەن سوپای تورکەوە کوژراوە  تەرمەکەیان بردەوە زێدی خۆی لە گوندی ڕاڤینا.

ئەمە یەکەم جارنییە سوپای تورکیا  بە بیانووی جۆراو جۆرهاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کۆمەڵکوژ دەکات، تا ئێستاش لەلایەن حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێمەوە هیچ کاردانەوەیەک دژی دەوڵەتی تورکیا پیشاننەدراوە.

هاوولاتیانی هەرێمەکە ناڕەزایەتیی خۆیان لەهەمبەر ئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورکیا نشاندا.

ک-ش