کۆمیتەی کەلتوری و هونەری پەکەکە: زمان و کەلتورمان، هەبوونمانە

کۆمیتەی کەلتوری و هەنەری پەکەکە لەبارەی هێرشی نەژادپەرستی کە بێوەستان لەدژی کەلتور و زمانی کورد بەردەوامە ڕاگەیەنراویکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "زمان و کەلتورمان، هەبوونمانە." هەروەها لەدژی هێرشە فاشیستەکان داوای یەکێتی کرد.

کۆمیتەی کەلتوری و هەنەری پەکەکە لەبارەی هێرشی نەژادپەرستی کە بێوەستان لەدژی کەلتور و زمانی کورد بەردەوامە ڕاگەیەنراویکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ڕۆژ بە ڕۆژ هێرشی فاشتزان بە شێوەیەکی فراوان بەردەوامە. لە دامەزراندنی کۆماری تورکیا و تا ئیستا لەدژی گەلی کورد، سیاسەتی تواندنەوە و قڕکردن بێوەستان بەردەوام بووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

دەوڵەت نەتەوەکان، ئەتنیک و کۆمەڵگاکان، بە کەم و لاواز دەبینن یان بە ئەنتەگراسیۆن یان بە زۆر دەیانەویت لە ناو کەلتوری زوردەستی دەوڵەت نەتەوەدا بیانتوێننەوە. کاتێک ناتوانێت ئەوە بکات، بە فیزیکی دەست بە قڕکردن دەکات.

زمان و کەلتورمان، هەبوونمانە. بە سەدان ساڵە گەلی کورد بە فیزیکی و کەلتوری بە شێوەیە گشتگیر بووەتە ئامانجی سیاسەتی رەتکردنەوە و لەناوبردن. چەندین ساڵ شریتی گۆرانی کوردی قەدەغەکران و بە دزیەوە گوێی لێدەگیرا. ئەوەش بووە بەرخۆدانێک لە پێداگیریکردن لەسەر زمان و کەلتورمان. هونەرمەندە ئابڕۆمەندەکانی تورک بە بەهای گیانیان هونەرەکەیان بەرەو پێشەوە دەبرد و دەبوونە دەنگی گەلی خۆیان. لە جێگەی هەر گۆرانیەکی کوردی ئەشکەنجە دەدران. بەڵام دەستیان هەڵنەدەگرت و بە بەرخۆدان وڵامیان دەدایەوە. لە ساڵەکانی ئاپێ موسا و تا ئێستا دەستکەوتنی زۆر گەورە بەدەستهێنراون، بەڵام کورد هێشتا لەناو چنگی قڕکردندایە و لەم ڕۆژانەی دواییدا بە هاربوونی فاشیزم و ڕووداوەکان ئێمە ئەوە دەبینین.

لە شاری ساکاریای تورکیا، باوک و کوڕێک بەهۆی ئەوەی بە کوردی قسەیان کرد، ڕووبەڕووی هێرشی نەژادپەرستی بوونەوە. لە ئەنجامدا قادر ساکچی (باوک) شەهید بوو، کوڕەکەی بورهان ساکچی بە قوڕسی برینداربوو. لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەهۆی ئەوە ماهیر چەتین بە کوردی قسەی کردووە، ڕووبەڕووی هێرش بووەوە و لە ئەنجامدا شەهید بوو. دوو ڕۆژ لەمەوبەر بارش چاکان بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانی کوردی دەگرت، شەهید کرا. لە هەموو ڕووداوەکاندا دیارە کە یەکسەر دەوڵەت یان هێزە پارامیلیتەرەکانی هێرشیان کردووە. بە دەستی قەیووم، ڕووخاندنی کتێبخانەی جەلادەت بەدرخان، دروستکردنی بەنداوەکان لەسەر خاکی کوردستان و بۆ نمونە حەسکیف، بۆ لەناوبردنی مێژووە. ئەوانە هەیکەلێکی جۆگرافی مێژوویی بیر و هۆشی کۆمەڵگایە. لەگەڵ تێکدانی ئەو شوێنانە دەیانەویت بیر و هۆشی کۆمەڵگا لەناو ببەن و قڕکردنی کلتوری ئەنجام بدەن.

هەموومان دەیزانین و دەبینین کە هەموو هێرشەکان سەرچاوەیان لە بەهێزی فاشیزم ناگرێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە سەرچاوەی خۆیان لە ترسی هەڵوەشاندنەوە دەگرن. زیابوونی هێرشەکان، بەهێزبوونی دوژمن نییە، نیشانەی ترسێکی گەورەیەتی.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە کەسایەتی بارش چاکار گەنجی کورددا کە لە ئەنقەرە شەهید کرا، هێرش بەرانبەر زمان و کەلتورمان کرا و بە دروشمی 'کەلتور و زمانمان، هەبوونمانە' ئێمە داوا لە هەموو گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین کە لە دەوری یەکتری کۆببنەوە و لە بەرانبەر هێرشی فاشیزم یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن.

لەدژی فاشیزم بەرەی بەرخۆدانی هاوبەشی یەکگرتوو سەردەکەوێت."

ف.ق