کەجەدە بۆ مەخمور: دەبێت کورد یەک بگرێت
کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) ناڕەزایەتیی لە دژی ھێرشەکانى سەر کامپی مەخمور نیشاندا و داوای لە گەل کورد کرد بەرامبەر هێرشە فاشیستییەکان یەکبگرن.
کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) ناڕەزایەتیی لە دژی ھێرشەکانى سەر کامپی مەخمور نیشاندا و داوای لە گەل کورد کرد بەرامبەر هێرشە فاشیستییەکان یەکبگرن.
کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) راگەیاندراوێکى لە دژی هێرشەکانی سەر کامپی مەخمور بڵاوکردەوە.
کەجەدە رایگەیاند، یەکێک لە ئامانجەکانى ئەو هێرشە ئەوەیە، کە رێپێوانی دیموکراسیی هەدەپە تێکبدەن.
کەجەدە راشیگەیاندووە "ئەو رۆژەى رێپێوانەکە تیادا دەستیپێکرد ئەوە روون بوویەوە، کە کێ لایەنگرانی شەڕ و مردنە و کێ لایەنگری ئاشتی و ژیانە. لەبەر ئەوەش رێپێوانەکەى هەدەپە تاوەکو گەیشتن بە ئامانجەکەى بەردەوامیی دەبێت.
بۆردومانکردنی شوێن و ماڵی هاووڵاتییانی مەدەنی و کامپی پەنابەرانی ژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکان تاوانە، بەڵام بۆ ئاکەپە گرنگ نییە، کە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییەدا بە چی تاوانبار دەکرێت.
ئێمە داوا لە هەموو گەلانی دونیا، رێکخراوە دیموکراتیکەکان و ناوەندە نێونەتەوەییەکان دەکەین، کە بەرامبەر بە فاشیزمی ئاکەپە بێدەنگ نەبن. گەلی کورد دەبێت لە بەرامبەر ئەو هێرشە فاشیستیانەیەدا یەکگرتوو بێت و دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە. ئێمە بۆ بەدیهێنانی داوا سیاسییەکانى گەلی کورد، هەرگیز دەستبەرداری داوای ئاشتی و دیموکراسی نابین".
ژ.ت