کەجەدە: لە هەموو ڕووەکانی ژیاندا بە کوردی قسە بکەن

کەجەدە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، بە لەناوبردنی زمانی دایک هەوڵ دەدەن گەل لەناوببەن و داوای کرد لە هەموو شوێنێک بە زمانی کوردی قسە بکەن.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بە بۆنەری ٢١ی شوبات ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٢١ی شوبات ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک لە هەموو گەلان و گەلی کورد پیرۆز بێت. ڕۆژی زمانی دایک بۆ گەلان ڕۆژی خاوەندارێتیکردنە لە زمان و کلتوریان.

کۆمەڵگا ژێردەستەکان لە چوارچێوەی پارادیگمای نەتەوەدەوڵەتدا بە ساڵان حسابیان بوونەکرا و بە ڕێبازی تواندنەوە هەوڵدرا لەناوببرێن. کۆمەڵگاکان ئەم ڕۆژە وەک جەژن، بەردەوامی هەبوونی خۆیان و گەڕان بەدوای مافی خۆیان و ڕۆژی بەرخۆدان دەبینن.

لە کوردستاندا سەد ساڵە جگە لە زمانی فەرمی تورکی، بەکارهێنانی زمانی کوردی قەدەغەکراوە. هەروەها لەگەڵ زمانی کوردی، زمانەکانی لازی، ئەرمەنی، عەرەبی و چەرکەزیش حسابیان بۆنەکراوە. بەم شێوەیە هەوڵدراوە ڕێگری لە پێشکەوتنی زمان بکەن. عەقلیەتی سەردەست لە سەر بناغەی لەناوبردندا سیاسەتی تواندنەوەی بەکارهێناوە.

زمان هۆکاری هەبوونی گەلان و کلتورەکانە. هەموو هێرشەکان لەدژی زمان بە واتای هێرشی سەر گەلان دێت.

مافی زمانی دایک مافێکی گەردوونیە و بناغەی ژیانە. هەرچەندە هێرش لە بەرانبەر زمانی کورد زیاد دەبێت، بەو ئەندازەیە بەرخۆدانیش گەورەتر دەبێت. تێکۆشان بۆ زمان بە واتای ژیانەوە دێت.

ئێمە لەسەر ئەم بناغەیە جگە لە زمانی فەرمی ، ژیانێکمان دەوێت کە بتوانین بە زمانی خۆمان، دەلالەت لە خۆمان و کلتوری ئازادی خۆمان و بێ سیاسەتی تواندنەوە بکەین.

بەم هۆیەوە بانگ لە هەموو گەلانی خۆمان دەکەین لە گۆڕەپانی ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی  و هەموو ڕووەکانی ژیاندا بە زمانی کوردی قسە بکەن، لە بەرانبەر سیاسەتی لەناوبردن و ڕەتکردنەوە بەرخۆدان بکەن و بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی ئاستی زمانی دایک بەرز بکەنەوە.

بەو بیر و بۆچوونەی کە ئێمە تێکۆشانی ئازادی خۆمان بخوڵقێنن، ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز دەکەین."

ف.ق