کەجەدە: گۆشەگیری ئیمڕالی بە واتای قەیران و شەڕ دێت

کەجەدە ڕایگەیاند بەردەوامی گۆشەگیری ئیمڕالی بە واتای شەڕ و قەیران دێت و داوای لە دەزگاکانی مافی مرۆڤ و هێزە نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکان کرد لەدژی گۆشەگیری بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بە بۆنەی هەفتەی مافی مرۆڤ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "کاتێک سیستمی کاپیتالیزم دەکەوێتە سەردەمی قەیرانەوە، شەڕ، مردن و کۆچبەرکردن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەستپێدەکات. لەم چوارچێوەیەدا لە ڕۆژ و هەفتەی مافی مرۆڤ کە کۆمەڵگاکان ناڕەزایی دەردەبڕن، پیشان دەدات دۆخی ئێستا بەردەوام نابێت. داواکاری گەلان کە بە بەهاری عەرەبی دەستیپێکرد، بە ملیۆنان کەس ڕژانە ناو شەقامەکان و ئاستی تێکۆشانی گەل کوردی سەدان ساڵە، قەیرانەکەی قوڵتر کردووە و بەرەو ئاڕاستەی چارەسەری دەڕوات.

بە پێی بۆچوونی ئێمە هۆکاری سەرەکی قەیرانەکە گۆشەگیری لە دۆرگەی ئیمڕالیە. هزر و پێشنیارەکانی بەڕێز ئۆجالان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشەی کورد هۆکاری گۆشەگیریە. بەردەوامی گۆشەگیریش هۆکاری بەردەوامی قەیرانەکانە.

لە تورکیا دەسەڵاتداری بە هەوڵی کودەتای ١٥ی تەموز شانسی دروستکردنی ڕژێمێکی بە دڵی خۆی بەدەستهێنا. لەبەرئەوە کەمترین مافی دیموکراتیکی لەناوبرد.

کردەوەکان لەدژی گۆڕەپانی سیاسەتی دیموکراتیک، دەستگیرکردن و گرتن و دامەزراندنی قەیومەکان، دەستبەسەرداگرتن ئیرادەی گەل، مافی ڕێپێوان، چالاکی پرۆتەستۆیی و هێرشە بێپێوانەکان، کاری فاشیزمی ئاکەپە / مەهەپە یە. یەکێک لە کردەوەکانیش، هەڵوێستی بەرامبەر کۆنگرەی ئێمەیە. دەسەڵاتداری بە کردەوەکانی بەرامبەر کۆمەڵگا، وڵاتی بۆ گۆرەپانی دادگاییکردن گۆڕیوە.

بە هۆی بەردەوامی شەڕ و هێرشەکان، بودجەی گەل بۆ ئابۆری شەڕ و کۆشک خەرجدەکرێت و گەل بەرەو هەژاری و بێچارەسەری هەنگاو دەنێت. سیاسەتەکان قڕکردنی ژنان هەموو ساڵیک، بەردەوامیدان بە سیستمی پیاوسالاری و ڕژێمی ئێستا بەردەوامە.

ئەو کردەوانەی کە لەم ڕۆژەدا کە ڕۆژی مافی مرۆڤە باسی لێدەکرێت، پێشێلکردنێکی زۆر گەورەیە. پێشێلکردنی مافەکان سەرەتا لە ئیمڕالی و لە زیندانەکاندا قبوڵناکرێت.

ف.ق