کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە: دەبێت هەموومان بەشداری کەمپینی خێزانی خوشک و برایان ببین

کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە  بۆ کەمپینی خێزانی  خوشک و برایەتی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە، داوای بەشداربوونی فراوانی کرد لەو کەمپینەدا.

کۆمەڵگای جڤاکی دیموکراتی کوردان-ئەورپا (کەجەدەکە-ئە) و  تەڤگەری ژنانی کورد-ئەروپا (تەژەکە-ئە) بە بانگەوازێکی هاوبەش ئەوەیان وەبیر‌هێنایەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا تائیستا بۆ مرۆڤایەتی مەترسیە دەبێتە گیان لەدەستانی مرۆڤەکان.

لە بانگەوازەکە ئاماژە بەوکراوە، لە جیهاندا زیاتر لە ملێۆنێک و سێسەد هەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون، تا ئسیتا بەدەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا مرۆڤ ناکوژێت بەڵکو هەموو جیهانی بەخۆی خەریک کردووە و کاریگەریکی گەورە  لەسەر ژیانی خێزان، کریکار و ژنانیش دروست دەکات.

گەلەکەمان کە ڕووبەرووی فشار و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەبێتەوە هاوکات ئیستا ڕوو بەڕووی کێشەی دارایش دەبێتەوە، بەڵێنە ساختەکانی دەوڵەتان درۆ و بەتاڵن، لە لایکی دێکەشەوە ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە ئەم قۆناغە وەک هەلێک دەبینی بۆ زیاد کردنی سیاسەتی قڕکردن و  هێرشە  داگیرکاریەکانی بۆسەر کوردستان، گەلەکەمان لە پێداویستیە ژیانیەکان بێبەش دەکات. ئەو بەڕوونی ئاشکرا بووە ئەو دەوڵەتە هیچ سیاسەتێکی تەندروستی بۆ گەل نیە.

کرێکار، ڕەنجدەر، جوتیار، خێزان، ژن، پیر و پەککەوتە و منداڵ لەم کاتە دژاورەدا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بوونەتەوە. دەوڵەتی تورک بە درەنگی دەستی بە ڕێوشینی دژی کۆرۆنا کرد،  بەمەش گەلیان کردۆتە ناو ڕەوشێکی مەترسیدارەوە.

لەو ڕەوشەدا ناخۆش و زحمەتدا دەبێت ئێمە پشتگیری گەلی خۆمان بکەین بۆ ئەوەی  دەستی هاوکاریان بۆ درێژ بکەین دەبێت بە شێوازێکی دەم و دەست بکەوێنە هەوڵدان، لەسەرتادا بۆ شەنگال، شەهبا و مەخمور  ئێمە لە تەواوی کوردستان( باکور، باشور، ڕۆژئاوا و ڕۆژ‌هەڵات) دەست بە کەمپینی خێزان و خوشکی و برایەتی دەکەین داوای پشێوانێکی بەرفراون دەکەین.

بەناوی تەژەکە-ئە و کەجەدەکە-ئە  ئێمە دەست بە کەمپینی خێزانی خوشک و برا دەکەین. جیاواز لە ئێمە ئەو کەمپینە بریاری هاوبەشی ڕیکخستنە سیاسی و دۆستەکانیەتی ئەوانەی لە ناو یەکێتی ‌هێزە دێموکراتیەکاندان. کەمپینەکە ماوەی ٣  مانگ بەردەوام دەبێت، ڕری هاوکاری ١٠٠ یۆرۆ دەبێت، هەموو کەس بەپێ توانای خۆی دەتوانی بەشدار ببێت، هەرکەسێک خواستی هەبێت دەتوانێ زیاتر لە گەڵ خێزانەکان ببێتە خوشک و برا و خاوەنداریان لێبکات.

بۆ ئەوەی گەلەکەمان مەجبووری کەس نەبێت، ئێمە بانگەوازی لە ئەندامان، هاوسەرۆکانی  وڵاتان و هەرێمەکان، گروپ ئەنجوومەنەکان دەکەین، کە خۆیان بگەینە زۆرترین کەس کەمپینەکە بەرفراوان بکەن.

ئێمە بانگەواز لە هەموو کەسی دەکەین کە شێوازێکی چالاک بکەونە هەوڵدان و پشتیوانی لە کەمپینکە بکەن و هاوڕیکانیشتان بەشداری کەمپینکە  بکەن، بۆ پشتیوانی کوردستان ئێمە بانگەواز وڵاتپارێزان و دیموکراتیخوازان و هەر کەسێک کە خۆی بەمرۆڤ دەزانی بەشداری کەمپینی( خیزان و خوشک و برایەتی) ببێت.

تەژەکە-ئە و کەجەدەکە-ئە  ڕایانگیاند کەمپینکە لەڕێی مانگی سوری کوردستانەوە کۆدەکرێتەوە.

ف.ق