کەجەدەکە-ئەوروپا: لە دژی هێرشە رەگەزپەرەستیەکە بڕژێنە ناو شەقام

کەجەدەکە-ئەوروپا لە بارەی کوشتنی گەنجێکی کورد لە لایەن رەگەزپەرەستانی دەوڵەتی تورکەوە و ئەشکەنجەدانی گەنجێکی کورد لە ئامەد، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای لە گەل کرد لە دژی ئەو رەگەزپەرەستیە، بڕژێنە ناو شەقام.

کەجەدەکە-ئەوروپا لە بارەی کوشتنی گەنجێکی کورد لە ئەنقەرە بە هۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی و ئەشکەنجەدانی گەنجێکی دیکەی کورد لە لایەن پۆلیسەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و ئەو کردەوە رەگەزپەرەستیانەی ئیدانە کرد و لە دژی 'دەوڵەتی فاشیست' بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چالاکی کرد.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە، بارش چاکان کە گەنجێکی کوردە لە کاتێکدا کە گوێی لە گۆرانی کوردی دەگرت، لە لایەن کەسانی رەگەزپەرەستەوە کوژرا. هەروەها لە ئاسایشی ئامەدیش گەنجێکی کورد لە لایەن پۆلیسەوە رووت کرایەوە و ئەشکەنجە درا و دیمەنەکانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرانەوە و بێحورمەتیان لەبەرامبەر ئەو گەنجە کرد و جەختیشی کردەوە کە دەوڵەتی فاشیستی تورک پەیامی "قرتاندەکەینەوە' دەدات بە گوێی گەلی کورددا.

کەجەدەکە-ئەوروپا هاوکات راشیگەیاند، ئەوان ئەم هێرشە رەگەزپەرەستیە نامەردانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەن و جەختیشی کردەوە، ئەوان ئەم هێرشە ترسنووکانەیە وەکو هێرشێک دەبینین لە دژی گەلی کورد و وتی، ئەردۆغانی دیکتاتوری تورک کە دەستی بە خوێن سوورە و سولەیمان سۆیلوی داردەستی، ئەم کردەوە نامرۆڤانانە ئەنجام دەدەن، ئەم کۆمەڵکوژیانە ئیدانە دەکەین. گەلی کورد لە بەرامبەر هێرشە رەگەزپەرەستیەکانی دەوڵەتی تورک لەناو ناچێت. دەوڵەتی قرکەری تورک لە ناو ئەو خوێنەی دەیڕێژێت، دەخنکێت و لە ناو مێژوودا ون دەبێت. ئیمە بانگەوازی ئاڕاستەی گەلەکەمان دەکەین کە ئەم رووە دڕندەیەی دەوڵەتی تورک رسوا بکەن و خاوەنداری لە بوونی خۆیان و تێکۆشانی خۆیان بکەن و بڕژێنە ناو شەقامەکان."

ز.ش