هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە لە بارەی کوتەدا سیاسیەکەی دژی هەدەپە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، بە هۆی کلتوری رەسەنایەتیی خۆڕاگریی هەدەپە و بە هۆی فکری بونیادنانی هەدەپە و راستیەکەی، ئەو خاوەنی سەرچاوەیەکی وەهایە کە کۆتایی پێنایەت. بۆیە هەرچەند هێرش دەکەن با بیکەن، هێڵی سیاسیی هەدەپە و رەسەنایەتی خۆڕاگریەکەی هەمیشە لەسەر پێیە و خۆڕاگریی دژی فاشیزم بە بێ وەستان بەردەوام دەبێت.
کەجەکە لە بەیاننامەکەیدا تیشکی خستە سەر هێرشە قرکەرەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و وتی:"لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئوغوللاری کە نوێنەرایەتی هێڵی پێشەوەی هەدەپەن، پارێزبەندیەکەیان هەڵوەشێندرایەوە و بەدیل گیران. دیکتاتوری فاشیست بۆ ئەوەی فاشیزم بکاتە هەمیشەیی و کورد قربکاتەوە، بەردەوامە لە هێرشەکانیدا. ئەم هێرشە قرکەرانەی دەوڵەتی فاشیست و هاوکارانی، بە واتای گەورەکردنی خۆڕاگری دێت. هەدەپە تەنها خۆڕاگری ناکات، دیارە خۆڕاگریەکی گرنگە. ئەگەر نا هێندە رووبەرووی هێرشەکان نەدەبووە و نەدەبووە ئامانج.
هۆکاری سەرەکی ئەم هێرشانە ئەوەیە کە هەدەپە لە تورکیا گرنگترین دایناموی تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسیە. چونکە هەدەپە بە راستی وەکو هێزێکی دیمۆکراتیک خاوەنداری لە ژیانی ئازاد و دیمۆکراسیی گەلی کورد دەکات، بۆیە ئەو هێرشە گەورانەی دەکرێنە سەر. بە تایبەت بۆ چارەسەری کێشەی کورد و هەموو گەلانی بندەست و مافخوراو تێدەکۆشێت، بۆیە لە دژی دەوڵەت هێزێکە کە بە راستی بۆ ئازادی تێدەکۆشێت. چونکە تێکۆشانی ژیانی ئازاد و دیمۆکراسی گەلی کوردی گەیاندووەتە گەلانی تورکیا، بۆیە هێندە رووبەرووی هێرش دەبێتەوە.
'هەدەپە وەکو گەورەترین رێگری دەبینێت لە بەردەم دیکتاتوریەکەی'
چونکە هەدەپە دەیەوێت هەموو هێزە دیمۆکراسی و ئازادیخوازەکان لە دژی دەسەڵاتی فاشیست ببن بە یەک، هەدەپە و گەلی کورد وەکو گەورەترین دوژمن تەماشا دەکەن و هێرش دەکەنە سەریان. ئەم فاشیزمە کە بە تایبەت زوڵم لە هەموو گەلان، کۆمەڵگا، رەنجدەر، ژن و گەنجان دەکات، لە ناو هێڵی هەدەپەدا مردنی خۆی دەبینێت. دیکتاتوریی فاشیست، هەدەپە وەکو گەورەترین رێگریی دەبینێت لە بەردەم سیاسەتەکانی بۆ قڕکردنی گەلی کورد، بۆیە هێرشی قڕکەر دەکاتە سەری."
کەجەکە لە بەردەوامی بەیاننامەکەیدا رایگەیاند، دیکتاتوری قڕکەر و فاشیست رووبەرووی لەناوچوونێکی گەورە بووەتەوە. بە هۆی کلتوری رەسەنایەتیی خۆڕاگریی هەدەپە و بە هۆی فکری بونیادنانی هەدەپە و راستیەکەی، خاوەنی سەرچاوەیەکی وەهایە کە کۆتایی پێنایەت. بۆیە هەرچەند هێرش دەکەن با بیکەن، هێڵی سیاسیی هەدەپە و رەسەنایەتی خۆڕاگریەکەی هەمیشە لەسەر پێیە و خۆڕاگریی دژی فاشیزم بە بێ وەستان بەردەوام دەبێت. خۆڕاگرییە گەورەکەی هەدەپە بۆ گەلان لە کوردستان، لەسەر ئەم بنچینەیە، شۆڕشی دیمۆکراتیکی نەتەوەیی کە بەرەو پێش دەچێت و بەیەکەوەبوونە مێژوویەکەی گەلانی تورکیا، خۆی دەسپێرێتە کۆکردنەوەی دیمۆکراتیکی شۆڕشگێری و تێکۆشان. تا ئەو رۆژەی گەلی کورد و تورکیا هەبن، تێکۆشانیش بەردەوام دەبێت.
لە پارتی هەپ'ەوە تا ئێستا لە دژی هێزە سیاسیە دیمۆکراتیەکان هێرشی بێشومار ئەنجام دەدرێت. بە هەزاران بەڕێوەبەری خاوەن ئەم رەسەنایەتیە سیاسیە و ئەندامانیان کوژران، بە دەیان هەزار کەسیش زیندانی کراون. ئەندام پەرلەمان، هاوسەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری ناوچە و شارەکان و بە هەزاران ئەندام لە زیندانەکاندان. هەموو رۆژێک بە دەیان کەس زیندانی دەکرێن. بەڵام نەیانتوانیوە رێگر بێت لە بەردەم ئەو رەسەنایەتیە سیاسیە بۆ ئەوەی بەرەو دواوە هەنگاو بنێت. هەر وەکو دەرەوە، لە ناو زیندانەکانیش ئەم خۆڕاگریە پیرۆزە بەردەوامە. هەزاران سڵاو دەنێرین بۆ ئەوانەی بەردەوامن لەم خۆڕاگریەدا. ئەوانەی رێچکەی رەسەنایەتی خۆڕاگریی زیندانی ئامەد- ژمارە پێنجیان گرتووەتەبەر، ئەوانن رۆڵەی شکۆمەندی گەلی کورد. ئەم خۆڕاگریە شکۆمەندە بێگومان دەگاتە سەرکەوتن و کوردستان ئازاد دەبێت؛ لە تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دیمۆکراسی دەچەسپێت.
پێویستە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بە فاشیزمی دەسەڵاتی فاشیستی تورکیا کرد و وتی،"لە تورکیا دەسەڵاتێکی فاشیست هەیە کە دەیەوێت هیزە دیموکراتەکان و ئازادی و گەلی کورد قڕ بکات. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە ڕێبازی قڕکەر و دەسەڵاتەکانی فاشیستی جیهان جێبەجێ دەکات. لەبەر ئەوەش لەدژی ئەم دەسەڵاتە بە تەنها تێکۆشان لە گۆڕەپانی یاساییدا تێرکەر نییە. لە تورکیا نە دیموکراسی و نە بناغەی دیموکراسی ماوە. بێگۆمان لە گۆڕەپانی سیاسی دیموکراتدا تێکۆشان بە بڕیارەوە بەردەوامە. بەڵام بەتەنها تێکۆشان لەم گۆڕەپانەدا ناتوانێت سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی فاشیستی قڕکەر بهێنێت. پێویستە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا تێکۆشان بکەن، هەموو کۆڵان و گەڕەکێک ببێتە گۆڕەپانی بەرخۆدان.
خاڵی سەرەکی دەوڵەتی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیست ئەوەیە کە کورد قڕ بکات، ڕێچکەی کورد لەناوببات. ئەمە سیاسەتی سەدساڵەیە. لەبەرئەوەش پیوێستە گەلی کورد بۆ هەبوونی خۆی لە دوێنی و ئەمڕۆ و سبەینێ بەرخۆدان بکات. لەبەرئەوەی بەرخۆدان نەکات لەناودەچێت. بۆیەش 'بەرخۆدان ژیانە' بووەتە فەلسەفەی ژیان و تێکۆشانی گەلی کورد. بەم فەلسەفەیەی ژیان و تێکۆشان لەدژی داگیرکەری قڕکەر بەرخۆدانە. لە تێکۆشانی دژی دەسەڵاتی فاشیست سەرکەوتن بە یەکگرتن دەبێت. لەبەر ئەوەش هەم لە کوردستان و هەم لە تورکیا لەدژی فاشیزم هاوپەیمانی و تێکۆشان لەسەر ئەم بناغەیە گەورە بکرێت، گرنگە. ئەوانەی دەیانەوێت تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی سەربکەوێت، پێویستە لەسەر ئەم بناغەیە تێبکۆشن.
سەرەتا پێویستە گەلی کورد و گەلانی تورکیا بزانن کە، هێلێ سیاسی هەدەپە بۆ گەلی کورد و گەلانی تورکیا هێڵی بناغەی ژیانی ئازادی و دیموکراتە. بەڵام ئەم هێڵە سیاسیە بە تێکۆشان دەگاتە سەرکەوتن. لەبەرئەوەش پێویستە تەنها ڕێبازی یاسایی، دادپەروەری و دیموکراسی تێرکەر نابێت. ئەم تێکۆشانە پێویستە بە هەموو ڕێ و ڕێبازێک بەرەوە پێشەوە ببرێت و بەردەوامی پێ بدرێت. لەم بابەتەدا گەریلا و ئەندامانی HBDH تێکۆشان بە بڕیارێکی گەورە و بێوەستان بەردەوامی پێدەدەن. بەم ڕوح و بڕیارەوە تێکۆشان پێویستە لە هەموو کوردستان و تورکیا بۆ گۆڕەپانی تێکۆشان بگۆڕێت. ئەگەر دیکتاتۆری فاشیستی قڕکەر دەیەوێت ئیرادەی گەل بشکێنێت، ئەو کاتە بە ئیرادەیەک گەورەتر و بڕیارەوە لەدژی فاشیزم هەستن و بیانخەنە زبڵدانی مێژووەوە کە لێی دەترسێت.
دەوڵەتی فاشیت و قڕکەری تورک نە تەنها لە تورکیا و باکووری کوردستان، لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان و دیموکراسی. گەلەکەمان لە مێژوودا ڕووبەڕووی دڕندەترین دەسەڵاتی فاشیست بووەتەوە. لە تێکۆشانی دژی دەسەڵاتی قڕکەر و فاشیستدا، بە هاوپەیمانی بەرفراوان و تێکۆشانی هەموو جۆر بەڕێوەدەبرێت. کاتێک گەل هەستایە سەرپێ، کاتێک بە بەڕێوەبەری خۆسەر لەبەر فاشیزم هەستا هیچ هێزێکی فاشیست ناتوانێت خۆی لەسەرپێ بگرێت. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازیمان بۆ گەلەمان و گەلان ئەوەیە کە لەدژی فاشیزم هەستنە سەرپێ و تێکۆشان بەهێز بکەن، کوردستان ئازاد و تورکیایەکی دیموکرات و ڕۆژهەڵاتێکی ناوینی دیموکرات بنیات بنێن."
ز.ش – ف.ق