کەرکووکییه‌كان پشتگیریی مانگرتنی دژ به گۆشەگیری دەکەن
هاوڵاتییانی شاری کەرکووک پشتیوانی له مانگرتنه‌كانی دژ به گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: مانگرتنی بێ‌سنوور کەسانی خاوەن ئیرادەی پێویستە.
هاوڵاتییانی شاری کەرکووک پشتیوانی له مانگرتنه‌كانی دژ به گۆشه‌گیری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: مانگرتنی بێ‌سنوور کەسانی خاوەن ئیرادەی پێویستە.
حەکیم عەبدولرەحیم كه باوکی شەهیده و كوڕه‌كه‌ی لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بووە، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی (ANF)ی گوت: «من وەکو باوکی شەهیدێک داواکارم لە هەموو حیزبەکان بەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی ببەستن تا دوژمن نه‌توانێت زەفەرمان پێ ببات. چونکە ئێستا دوژمن لە هەموو لایەک هێرش دەکاتە سەرمان و کۆمەڵکوژمان دەکات.»
ناوبراو گوتیشی، به‌درێژایی مێژوو ئێمەی کورد تووشی هەموو نەهامەتییەک هاتووین لە کۆمەڵکوژی و کیمیاباران و ئەنفال. هه‌روه‌ها زۆر نه‌هامه‌تی دیكه به‌هۆی ناکۆکی ئەم دوو حیزبه دەسەڵاتدارەی باشوور و رێكنه‌کەوتنیان.
هەڤاڵ دارا هاوڵاتییەکی دیكه‌ی شاره‌كه‌یه و دەربارەی مانگرتنی دژ به گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گوتی، «یەکێک لەو ڕێگه مەدەنیانە کە لە دونیای ئه‌مڕۆدا ده‌گیرێته‌به‌ر مانگرتن و بایکۆتكردنی ژیانه. دەبینین لایەنگرانی بەرێز عه‌بدوڵا ئۆجالان ئەم شێوازە دەگرنەبەر. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه و فشاری خستووه‌ته سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك.» ناوبراو گوتیشی، ڕێگه‌ی دیكه‌ش هەیە بۆ دەربازبوون له قۆناغی گۆشەگیری ئه‌ویش ڕێگه‌ی دەنگدانە.
ڕه‌وه‌ند بەرزنجی هاوڵاتییه‌كی دیكه‌یه و له‌وباره‌یه‌وه گوتی، «لە ڕابردوو بینیمان کە کاتێ رێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕییه‌كی نێودەوڵەتی ده‌ستگیر كرا، گه‌ل بە مانگرتن و چالاکیی جۆراوجۆر توانی بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕێبه‌ر ئاپۆ بگۆڕێت به زیندانیی هه‌تاهه‌تایی. هه‌ڵوێستی مانگرتن هەلوێستێکی گرنگە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەنگ دەداتەوە لە جیهان.»
ئه‌و هاوڵاتییه گوتیشی، ئەم جۆرە هه‌ڵوێستانه بە هەموو کەس ناکرێت. کەسانی خاوەن ئیراده و باوه‌ڕێكی تەواوی پێویستە. من وەکو هاوڵاتییەکی کەرکووک بە تەواوەتی پشتگیریی مانگرتووان دەکەم.
s.m