'کەرەنتینە کاریگەریەکی خراب لەسەر مرۆڤ دروست دەکات'

مستەفا ئالتنتۆپ پسپۆڕی خزمەتی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆمەڵگا لە ماڵەوە لەناو کەرەنتینەدایە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تووشی کارەساتی پیسکۆ – کۆمەڵایەتی ببن.

لە ١١ی ئازارەوە وەزیری تەندروستی تورک دانی پێدانا کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا بڵاوبووەتەوە و دواتر ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی قوڕبانیان و نەخۆشەکان زیادی کرد.

وەک رێوشوێن لە کوردستان و تورکیا کەرەنتینە سەپێنراوە. لەبارەی ئەنجامی ئەم قۆناغەی کەرەنتینە مستەفا ئاڵتنتۆپ پسپۆڕی خزمەتی کۆمەڵایەتی قسەی کرد.

ئاڵتنتۆپ ڕایگەیاند، دۆخەکە قوڕس بووە و بۆ ئەوەی خەڵک خۆی بپارێزێت پێویستە رێنماییەکانی پزیشکان جێبەجێ بکەن و ئاماژەی بە دۆخی کەرەنتینە کە یەکێک لە ڕێوشوێنەکانە و وتی، " کەرەنتینە لە ڕووی پیسکۆ – کۆمەڵایەتیەوە کاریگەری نێگەتیف لەسەر هاوڵاتیان دروست دەکات.

ئاڵتنتۆپ وەبیریهێنایەوە کە مرۆڤ لە ئیستادا لە ماڵەوەن و بە ترس و نیگەرانیەوە لە ماڵەوە دەمێننەوە و وتی، "ئێمە هەوڵ دەدەین خۆمان لە نەخۆشیەکە بپارێزین وئەمەش لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە مەترسیدارە.

هەروەها نیگەرانی ئابۆریمان هەیە. بەهۆی ئەوەی لە ماڵەوە دەمێنینەوە، کرێکار و کاسبکارەکان ناتوانن کار بکەن. لەبەرئەوەی مانەوە لە ماڵەوە کاریگەری لەسەر هاوڵاتیان دروست دەکات. هەروەها زیادبوونی ژمارەی کەسەکان لە ماڵەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەرکەوتن دروست ببێت. بێگۆمان ڕۆژ بە ڕۆژ ئێمە ئەم دۆخە زیاتر دەبینین."

ئاڵتنتۆپ ڕاشیگەیاند، لە حاڵەتی کەرەنتینەدا کاتێک مرۆڤەکان لە رووی ئابۆریەوە لاواز دەبن، زیاتر هێرشکار دەبن و وتی، "نیگەرانی لەسەر ئابۆری کاریگەری لەسەر پەیوەندیەکان دروست دەکات. پرسێکی تر ئەوەیە، بەهۆی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی خۆیان پیاوان فێر نەبوون لە ماڵەوە بمێننەوە. لەبەرئەوە نەچوونە دەرەوە دەبێتە هۆی تۆڕویی پیاوان. لەبەرئەوەش پێویستە پیاوان وەک گروپێک کە مەیلی زیاتریان بۆ توندوتیژی هەیە پێناسە بکرێن."

ئاڵتنتۆپ ئاماژەی بەوەکرد، بەهێز بوون لە رووی دەروونیەوە دەتوانێت کاریگەریەکی لەسەر مرۆڤ کەمبکاتەوە و وتی، "ئەگەر لە ڕووی دەروونیەوە لاواز بین، ڤایرۆسەکە زیاتر کاریگەریمان لەسەر دروست دەکات. ئەوەش پەیوەندی بە بەرگری لەشەوە هەیە."

لەبەرئەوەش ئاڵتنتۆپ پێشنیاز دەکات کە مرۆڤ پەیوەندی کۆمەڵایەتی خۆی بەهێز بکات و بەو شێوەیە شتەکان لەنێوانیاندا دابەش بکەن و هاوکاری یەکتری بکەن.

ف.ق