'کەمپی مەخموور زیندانێکی سەر کراوەیە'

کە مپی مەخموور کە ١٢ هەزار هاوڵاتی باکوری کوردستانی تێدا دەژین نزیکەی پێنج مانگە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەمارۆیەکی توندی خراوەتە سەر هاوڵاتیانی ئەو کەمەپەش دەڵین: بەو گەمارۆیە ئێمە خراوینەتە ناو زیندانێکی سەر کراوەوە.

کەمەپی  مەخمور  ١٢ هەزار هاوڵاتی باکوری کوردستانی تێدا دەژیت لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە  حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بێ هیچ پاساوێک گەماورۆیەکی قوڕسی خستۆتە سەر جمو جووڵ و هاتوو چۆی هاوڵاتیانی ئەو کەمپە.

سەرە ڕای ئەوەی چەندین جار بەرێوبەرایەتی ئەو کەمپە بە شێوەیەکی فەرمی داوی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەکردنەوەی ڕێگا لە بەردەم هاوڵاتیانی ئەو کەمپە، بەڵام لە ئیستادا ٥ مانگ تێپەر دەبێت بەسەر ئەو گوشارو گەمارۆیەی حکومەت، خەڵكی کەپمەکە لە گوزەرانێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبن بەهۆ گەمارۆکانەوە تا ئێستا دوو ژنی دوو گیان منداڵەکانیان لەبارچووە، لەبەر ئەوەی لە بازگەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان ڕێگا نەدراوە ئەو ژنانە بچنە نەخۆشەخانەکانی شاری هەولێر.

سەرەڕای ڕێگریەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوە، ناوە فرۆکەی شەڕ و کەشفی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەسەر  ئاسمانی کەمپەکەدا دەسورێنەوە تا ئیستا چەند جارێک کەمپەکەیان بۆردوومان کردوە، شەهید و برینداریشی لێ کەوتۆتەوە.

سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی پێکهاتەی دانێشوانی کەمپی مەخموور لە ژن و منداڵ پێک دەێت و کەمپیکی مەدەنیە بە فەرمی لە ژێر چادوێر نەتەوەی یەکگرتووەکاندایە، بەڵام  لە ١٦ی ئەم مانگەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای داگیرکەر لە بەرنامەیکی تەلەفیزیۆنیدا بۆ شەرعییەتدان بە دەست درێژی و کارەساتە کۆمەڵ کوژیەکانی، ئەو کەمپەی بە "کەمپی تیرۆر" بە ناو کرد، ڕۆژێک دوای قسەکانی ئەردۆغان  هاوڵاتیانی ئەو کەمپە لە شوێنی خۆیان گردبونەوەیەکی نارەزیەتیان ڕێک خست لە دژی قسەکانی ئەردۆغان و ئەو ڕێگریەی لە هاوڵاتیانی ئەو کەمپە دەکرێت.

سەلامەت ئەردۆغان یەکێکە لەو هاوڵاتیانەی لە گردبوونەوەکە بەشدار ببوو، بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ڕاگەیاند: "هەموو دونیا دەزانێت گەلێک بۆ ماف و ئازدیەکانی خۆی تێکۆشان بکات ناکرێت پی روترێت تیرۆرست، منداڵ نابێتە تیرۆرست ناکرێت پیان بوترێت تیرۆرست، بەڵکو ئەوەی تیرۆرستە سەرۆک کۆماری تورکە، ئەو کاری تیرۆر دەکات و پشتگیری تیرۆرساتان دەکات".

'با نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن'

هەروەها مامۆستا مەلا شیرین  یەکێکە لە بەرێوبەرانی کەمپی مەخموور لە وتارێکدا لە بەردەم خەڵکی کەمپەکە ڕایگەیاند:" کەمپی مەخموور لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکاندا کراوتەوە، داوایان لێ دەکەین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەکن و ڕێگا نەدەن گەمارۆ لەسەر هاوڵاتیانی ئەوە کەمپە بەردەوام بێت".

'گەمارۆی سەر کەمپی مەخموور لەسەر داخوازی تورکیا کراوە'

مامۆستا مەلا شیرین لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا  وتیشی:" ئێمە دەزانین ئەو گەمارۆیەی کە لەسەر ئێمە هەیە لەسەر داوای دەوڵەتی تورکیا پێکهاتووە، ئامانجیان ئەوەیە ئێمە لەگەڵ برا کوردەکانمان لە باشوری کوردستان نێوانمان خراپ بێت، بەڵام ئێمە دووژمنانی سەرەکی خۆمان باش دەناسین، ئێمە دەزانین ئەوەی گەمارۆی کردۆتە سەر کەمپەکەمان و منداڵ دەکوژێت و کیمایی بەسەر گەلەکەمان دەبارێنیت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە، ڕۆژێک دەبێت  تۆڵەی ئەو زوڵمە لێ دەکەینەوە".

هاوکات کەمپەکە نەخۆشخانەیکی بچووکی هەیە، ١٢ هەزار هاوڵاتی تەنها ئەو نەخۆشخانەیە بەکار دەهێنن، بەڵام وەک پێویست دەرمانی بۆ دابین ناکرێت، دکتۆر خانم گویی بەرێوبەری نە خۆشخانەکە ڕایگەیاند:" گامارۆی سەر کەمپەکە کاریگەریەکی خراپی لەسەر هاوڵاتیانی کەمپەکە داناوە، بۆ هەر هاوڵاتیکی نەخۆش زیاتر لە دە جار کاغەزی پشتگیری و تەندروستی دەنوسین بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی  هەولێر بکەن سەرەڕای ئەوەش زیاتر لە کاتژمێریک لە بازگەی ئاسایش ڕایدەگیرێین".

" کەمپەکەمان کراوە بە زیندانێکی سەر کراوە"

هەروەها وتیشی ١٢ هەزارا هاوڵاتی لەو کەمپە دەژین بەڵام وەک پێوست دەرمان بۆ نەخۆشخانەکەمان دابین ناکرێت و ڕێگری لە هاوڵاتیان دەکرێت لە کەمپەکە بەچنە دەرەوە، کەمپەکەمان کراوە بە زیندانێکی سەر کراوە.

هاوکات لەسەر ئەو ڕەوشەی مەخموور ڕێگریەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر هاوڵاتیانی ئەو کەمپە کۆما جڤاکین کوردستان(کەجەکە) دوێنی  لە راگیندراوێکدا بۆ جاری دووهەم داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە گەمارۆی سەر کەمپی مەخموور بشکێنی و ئیدی ڕێگا لە هاوڵاتیان نەگرێت.

ز.ش