کەمپینی "ئازادی بۆ یوکسەک داخ و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکان" بەردەوامە

کەمپینی "ئازادی بۆ یوکسەک داخ و پەرلەمانە گیراوەکان" لە وڵاتانی  ئەورۆپا بەردەوامە.

بڕیارە ٢٤ی ئەم مانگە هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە فیگەی یوکسەک داغ جارێکی دیکە ببرێتە بەردەم دادگا. لەم چوارچێوەیەدا لە وڵاتانی ئەورۆپا کەمپینێک بە ناوی "ئازادی بۆ فیگەی یوکسەک داغ و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکان" دەستی پێکردووە و بەردەوامە.

لە چەندین شار و پایتەخی وڵاتانی ئەورۆپا، وەکو بەرلین و کۆلن و ستوتگارت و کیل و ڤییەنای پایتەخی نەمسا و لەندەنی پایتەخی بەریتانیاو پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و بێرنی سویسرا و چەندین شاری دیکەی ئەوروپا کەمپینەکە بەردەوامە.

لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا، دۆسیەی زانیاری لەسەر یوکسەک داخ و ئەندام پەرلەمانە گیراوەکانی دیکەی کورد، بە زمانە جیا جیاکانی ئەو وڵاتانە ئامادە کراون و پێشکێش بە شارەوانییەکان و پارت و سەندیکاو رێکخراوەکانی ژنان و رۆشنبیر و هونەرمەند و رێکخراوە خۆجێییەکان دەکرێت و ئاگادار دەکرێنەوە.

لە پەیامەکاندا هەروەها داوا دەکرێت، رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە بەردەم کۆنسۆلخانەکانی تورکیا و شوێنە جیا جیاکان چالاکیی ئەنجام بدرێن.

ز.ش