کەنەکە: ئانقۆسی لەبیرناکرێت

کۆمسیۆنی زمان، پەروەردە، کلتوری و هونەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە – KNK) لەبارەی کۆچی دوایی کەرەمێ ئانقۆسی پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەرەمی ئانقۆسی هیچ کاتێک لەبیرناکرێت.

کۆمسیۆنی زمان، زمان، پەروەردە و کلتوری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە – KNK) لەبارەی کۆچی دوایی کەرەمێ ئانقۆسی ڕۆشنبیری کورد پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خەبات و خزمەتی گۆربهەشت کەرەمێ ئانقۆسی لە لایەن گەلی کوردەوە هیچ کاتێک لەبیرناکرێت.

پەیامی سەرەخۆشی کەنەکە بەم شێوەیەیە:

"ڕۆشنبیر، نووسەر، گۆڕانیبێژ و ڕۆژنامەنووس و ئاوازدانەری گۆرانی "لێخن برانۆ لێخن"، کەرەمێ ئانقۆسی ئێوارەی ١ی تشرینی یەکەم/٩ی ڕەزبەر لە تبلیسی تەختوبای گورجستان کۆچی دوای کرد.

کۆچی دوایی بەرپرس و خەباتکاری بەشی کوردی ڕادیۆی گورجستان کەرەمێ ئانقۆسی ئێمەی زۆر خەمگین کرد. خەبات وخزمەتی گۆربەهەشت کەریم ئانقۆسی لە لایەن گەلی کوردەوە هیچ کاتێک لەبیرناکرێت.

سەرەخۆشی لە گەلی کورد و خانەوادەکەی دەکەین

کەرەمێ ئانقۆسی کێیە؟

ڕۆشنبیر، نووسەر، گۆڕانیبێژ و ڕۆژنامەنووس، مێژووناس، کەرەمێ ئانقۆسی لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣٧ / ٢٧ی ڕەزبەر لە شاری تبلیسی گورجستان لەدایک بووە. دایک و باوکی خەڵکی گوندی سەیید بەگی وانن و لە عەشرەتی ئانقۆسین. ئانقۆسی لە ساڵی ١٩٥٧ خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی لە شاری تبلیس تەواو دەکات. دواتر لە زانکۆی تبلیس لە بەشی فیزیا دەست بە خوێندن دەکات. دواتر دەچێتە زانکۆی ڕۆژهەڵاتناسی و لە سالی ١٩٦١ زانکۆ تەواو دەکات. لە ساڵی ١٩٦٣ ئانقۆسی دەبێتە پسپۆڕی تاقیگە و دواتر دەست بە کاروباری زانستی دەکات.

ئانقۆسی یەکێک لە دامەزرینەرانی ڕادیۆی کوردی گورجستانە. لە ساڵی ١٩٧٨ تا ٢٩٩٤ لە ڕادیۆی گورجستان لە بەشی کوردی کاری کردووە. دواتر دەوڵەت ٣ ساڵ ڕادیۆکەی داخست. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕادیۆکە بە ناوی ڕادیۆی ڕوناکی (FM 100.9 TIFLÎS) کرایەوە و ئانقۆسی دەستی بە کار کردەوە. لەگەڵ کاری ڕادیۆ لە زۆر ناوەند کاری کردەوە. لە دەزگای وەک یەکیتی مامۆستایانی کورد، یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردی گورجستان، کۆمەڵەی وێنەکێشانی کورد و زانکۆی گەلەری بۆ کوردانی ئێزدی کاری کردووە. ناوەندی ئایینی ئێزدی دروست کردووە. دامەزرێنەری یەکێتی ڕوناکبیرانی کوردی گورجستانە. کەرەمی ئانقۆسی زۆر جار بۆ دەزگا و ناوەندی وەک دادگای باڵای گورجستان، ئەندامی کۆمیتەی هەڵبژاردنەکانی گورجستان، ئەندامی شاندی پرەسیدیۆمی کۆمەڵایەتی تبلیس هەڵبژێراوە. زۆر جار خەلاتکراوە و یەکەک لەو خەلاتانەش مەدالیای ڕێزلێنانی جۆرجی یە.

'لە گورجستان یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی گەلاوێژ'

ئانقۆسی لە گورجستان بەر لەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی پارتی کۆمۆنیستدا جێی خۆی بگرێت، لە باکو بەشداری لە خولی پەروەردەیی پارتی کۆمۆنیست دەبێت و لە ساڵی ١٩٧٩ دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی گورجستان و تا سالی ١٩٩١ لە ناو حزبەکەدا کار دەکات. هەرروەها ئەنقوسی ئەندامی یەکیتی ڕۆژنامەنووسانی گورجیستان بووە و لە سالی ١٩٩٩ لە تبلیسی گورجستان بە ناوی گەلاوێژ یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی چاپ دەکات.

دامەزرێنەری یەکەمین گرۆپی ڕۆکی کوردی یە

ئانقۆسی لەگەڵ ئەوەی لێکۆلەر، نووسەر و ڕۆژنامەگەر بووە، هەروەها کاری موزیکیشی کردووە. ئانقسی و چەند هاوڕێی وەک کەرەمێ گەردەنزەری لە سالێ ١٩٧٥ یەکەم گروپی رۆکی کورد بە ناوی "کۆما دیلان" دادەمەزرێنن. گروپەکەیان دوو ساڵ بەردەوام دەبێت. دوای هەڵوەشاندنەوەی گروپەکە، کەرەمێ گەردەنزەری دواتر لەگەڵ ژمارەیەک کەسی تر "کۆما وەتەن" دروست دەکەن. هەروەها ئانقۆسی دامەزرێنەری گروپی هەڵپەرکێ و موزیک و فولکلوری وەک "گۆڤەندا کوردان، ڕەقاسی گەلەری، هۆی نارێ، کۆما زارۆکان یا ستران و گۆڤەند"ـە. لە زۆربەی مەراسیم و چالاکیە هونەری و کلتوریەکان دا ڕۆڵی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر بینیەوە و پێشکێشکاری کردووە.

ئانقۆسی خاوەنی زۆر بەرهەمی وێژە، لێکۆلینەوە، فۆلکلۆر و مێژوویی یە. بەرهەمە گرنگەکانی ئەمانەن: "ئەلفبای زمانی کورد (کوردی-گورجی، کوردی-ڕووسی)، عێل و بەرەکێد کوردێد ئێزدی، ژ خەزینا علمێ شێخادی، کوردیش فولکلور، پرسێد کوردناسیێ، وەڵاتۆ، قەولێ حەقیقەتێ و ژمارەیەک بەردهەمی تر. ژمارەیەکی زۆری بەرهەمەکانی بە زمانی گورجی، ئەرمەنی و ڕووسی نووسیوە. هەروەها بۆ زمانەکانی تر وەرگێروان . هەروەها زۆر بەرهەمی ئەرمەنی، گورجی و ڕووسی وەرگێڕاوە.

ف.ق