لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ١٠/١٢/١٩٤٨، جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ پەسەند کرا و ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ دەستنیشان کرا، بەو بۆنەیەشەوە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
کەنەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، پیرۆزبایی لە گشت مرۆڤایەتیی و مرۆڤدۆست و ئاشتیخوازان و ئەو کەسانە دەکات، کە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤ تێدەکۆشن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەو جاڕنامەیە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا و دواتر به به‌رفراوانبوونی رێكخراوه‌كه و په‌یوه‌ستبوونی به زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه، وڵاتان به‌نده‌كانی ئه‌و جارنامه‌یان واژۆ كرد. له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌شدا هه‌ر چوار وڵاته داگیركه‌ره‌كه‌ی كوردستانی تێدایه، واته پابه‌ندبوونیان به‌و به‌ندانه‌ی مافی مرۆڤه‌وه نیشان داوه.
لەسەر ئەو بنەمایەش کەنەکە دەڵێت: ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له دژی به‌نده‌كانی مافەکانی مرۆڤ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان ئێران، توركیا، عێراق و سووریا وه ده‌كرێن، ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌م و سینگی رێكخراوی جیهانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئه‌و وڵات و نه‌ته‌وانه‌ی، كه ئه‌ندامن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا. چۆن ئێمه شه‌رمه‌زار و ریسوایان ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌و جاڕنامه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزابدرێن.
هەروەها، باسی لەوە کردووە، کە "دەوڵەتی داگیرکەری جمهوری ئیسلامی ئێران جگە لە زیندانییکردن، راوه‌دوونان و له‌سێداره‌دان، برسیكردن و هه‌موو جۆره پێشێلكردنه‌كانی مافی مرۆڤ له‌دژی گەلەکەمان ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە رەوا نازانێت و لە بنپێکردنی بڕیارەکانی یەکێتی نەتەوەکان به‌رده‌وامه و گەلەکەمان له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و زوڵم و زۆرداری ئه‌م رژێمه شۆڤینی و نامرۆڤدۆسته‌دایه".
لەبارەی تورکیاشەوە نووسیوێتی:"ده‌وڵه‌تی نه‌ژادپه‌رستی تورك، به‌به‌رچاوی دونیاوه سیاسه‌تی دژه كورد و ئه‌نتی دیموكراسی و مرۆڤایه‌تی پیاده ده‌كات. به‌ربووه‌ته گیانی خه‌ڵك، زیندانكردنی چالاكوانان بێ دادگاییكردن، قه‌تڵوعامی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاپوركردنی شاروشارۆچكه‌كان و ماڵی هاوڵاتیان. ئه‌م رژێمه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی به دۆخ و ناوچه‌گه‌لی تایبه‌ت كردۆته سه‌ربازگه و حاڵه‌تی شه‌ڕی تیادا راگه‌یاندووه و بەبەرچاوی دونیاوە کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات".
کەنەکە، ته‌واوی ئه‌و پێشێلكارییانه شه‌رمه‌زار دەکات و ئه‌وه‌ش ده‌دات به گوێ و به‌رچاوی ئه‌و وڵات و نه‌ته‌وانه‌ی كه ئه‌ندامن له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕێز له‌و به‌ندانه بگرن كه سوێندیان به مرۆڤایه‌تی خواردووه و واژۆیان کردووە.
ف.ق