کەنەکە:دەوڵەتی تورکیا بەهانای داعشەوە دێت
کەنەکە ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەتی تورکیا بەهانای چەتەکانی داعشەوە دێت. کەنەکە دەستنیشانی کرد کە، دەبێت پێش لەهێرشی دڕندانەی تورکیا لەسەرکوبانی وڕۆژئاوا بگیردرێت."
کەنەکە ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەتی تورکیا بەهانای چەتەکانی داعشەوە دێت. کەنەکە دەستنیشانی کرد کە، دەبێت پێش لەهێرشی دڕندانەی تورکیا لەسەرکوبانی وڕۆژئاوا بگیردرێت."
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کوبانییەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
داعش لە کوبانی گورزی یەکەمی بەرکەوت
لەبەیاننامەکەی کەنەکەدا ئاماژە بە بەرخۆدانی کوبانی کراوە: " ٤ساڵ پێش ئیستا، چەتەکانی داعش بەهەمووهێزی خۆیانەوە هێرشی کوبانیان کرد. بەڵام گروپێک لە شەڕڤانانە قارەمانەکانی یەپەگە ویەپەژە سەرەڕای هەمووهێرشەکان شارەکەیان چۆڵ نەکرد وئەومرڤە فیداکارانە لەدژی هێرشی دڕندانەی داعش شەڕیان کرد و هەتا سەرکەوتن بەرخۆدانیان کرد. مرۆڤە خاوەن بەرپرسیارەتی و دیموکراتیکەکان لەهەموو شوێنێکی جیهاندا بە چالاکییە ڕۆژانەکانی خۆیان هاوکاری شەڕڤانان و گەلی کوبانییان کرد. ئەوبەرخۆدانی وپشتگیرییە گەورەیە بوو کە کوبانی ڕزگارکرا. ١تەشرینی دوویەم بەو ڕەنگە بووە ڕۆژی بەرخۆدانی کوبانی.
داعش لەهێرشەکەیدا بۆسەرکوبانی بەتەنیا نەبوو. دەوڵەتی تورکیا وهێزە دەسەڵاتپارێزەکانی ناوچەکە کە دوژمنایەتی گەلی کورد دەکەن، هاوکاری سەرەکی داعش بوون و نخشە داڕێژی ئەو پلانە بوون. ئەردۆغان چووە سەرسنوورو لەگەل لایەنگرانی خۆی کۆبووەوە. لەکۆبونەوەکەدا بەکەیف وخۆشییەوە دەیگوت، ' زۆری نەماوە، کە کوبانی بکەوێت'. بەڵام کوبانی بەرخۆدانی کرد وکوبانیان کردە گۆڕستان بۆداعش. لە کوبانی یەکەمین گورزلەداعش درا."
دوای کۆبونەی لوتکەی ٤لایەنەکە هێرشکان دەستی پێکرد
لەبەیاننامەکەی کەنەکەدا هاتووە، " ئەو ڕۆژە هێشتا لەیادی ئەردۆگان ودەوڵەتی تورکیاوە نەچووەتەوە وئیستا بەنیازن ئەوکارەی کە داعش نەیتوانی تەواوی بکات ، خۆیان بیکەن."
کەنەکە ئاشکرای کرد، دوای کۆبونەوەی چوارلایەنە لە ئیستانبول هەڕەشەی هێرش کردنە سەر باکووری سووریا زۆرتربووە.
داحش لە لێوارەی لەناوچووندایە، تورکیا بەهانای داعشەوە دێت
لەبەردەوامی بەیاننامەکەی کەنەکەدا هاتووە کە هێرشی داعش وسوپای تورکیا بە شێوازێکی هاوئاهەنگ ئەنجام دەدرێت ووتی، " هەرێمێکی بچوک لەدەستی چەتەکانی داعشدا ماوەتەوە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بۆ ڕزگارکردنی ئەوناوچەیە لەدژی داعش هێرشێکی بەربڵاویان دەست پێکردووە. لەکاتێکی وەهادا دەوڵەتی تورکیا دەستی بەهێرش کردووە. ئەوهێرشە هاوکاری کردنی تیرۆریستانە و بەهاوئاهەنگی ئەنجام دەدرێت. لەهەمان کاتدا چەتەکانی داعش لە شارۆچکەی هەجین-ی دەیرئەزۆرهێرشەکانیان زۆرترکردووە. لەکاتێکدا کە داعش لەناودەچێت، دەوڵەتی تورکیا جارێکی تربەهانای داعشەوە دێت وهێرشی ڕۆژئاوا دەکات.
داوا لەهێزە نێونەتەوەییەکان
کەنەکە لە بانگەوازیەکەیدا وتی، ئەوهێرشەی تورکیا هەم لەدژی ڕۆژئاوایە، هەمیش لەدژی خۆسەری دیموکراتیکە کە لە ڕۆژئاوا دامەزراوە وهێرش لەدژی مرۆڤایەتی.
ئێمە داوا لە هێزەهاوپەیمانانەکان دەکەین کە هەلوێستی خۆیان لەهەمبەردوژمنایەتی تورکیا و هاوکاری کردنی داعش ئاشکرا بکەن.
هێرشی دەوڵەتی تورکیا لەدژی ستراتژی هاوپەیمانانە کە شەڕی تیرۆردەکەن. زۆرگرینگە کە هێزەهاوپەیمانانەکان لەسەرئەم بابەتە بەخێرایی هەلوێست بگرێت وداوا لە تورکیا بکات کە هاوکارییەکانی بۆداعش ڕابگرێت.
ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نیونەتەوەیی دەکەین کە هێرشەکانی دەوڵەی تورکیا بۆسەرهەرێمە ئارامەکانی باکووری سووریا ئیدانە بکەن."
ک-ش