کەنەکە پەیامێکى پیرۆزبایى بۆ کۆنگرەى پەیەدە بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) پەیامێکى پیرۆزبایى بۆ کۆنگرەی پارتی یەکێتیى دیموکراتیک (پەیەدە) بڵاکردەوە و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.
هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) پەیامێکى پیرۆزبایى بۆ کۆنگرەی پارتی یەکێتیى دیموکراتیک (پەیەدە) بڵاکردەوە و هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواستن.
دەقی پەیامەکەى هاوسەرۆکانى کەنەکە
بۆ هاوسه‌روكانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی په‌یه‌ده
به‌رێز ئایشه حسو
به‌رێز ئه‌نوه‌ر موسلم
به ناوی كۆنگره‌ی نه‌توه‌یی كوردستان پیروزباییتان لێ ئه‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازین به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌كو هاوسه‌روكانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی.
به‌رێزان!
كۆنگره‌ی هه‌شته‌مینی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له كاتێكی هه‌ستیار و گرنگدا به دروشمی ( به یه‌كێتی دیموكراتیك ئێمه داگیركه‌ری له ناو ده‌به‌ین و خۆبه‌رێوه‌به‌ری به‌ره‌و پێشه‌وە ده‌به‌ین و سوریایه‌كی دیموكراتی ئاوا ده‌كه‌ین) به‌سترا هه‌روه‌ها كۆنگره‌ی خۆتان به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام دا، كه له گه‌ڵ دروشمه‌كانی كۆنگره، به باشی ره‌وشی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و رێخستنی خرانه‌روو و هه‌ڵسه‌نگێندران. له هه‌مانكاتدا بابه‌تی به هێزكردنی خه‌باتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژه‌ڤی كۆنگره‌دا بوو. ئێمه له‌و باوه‌ڕه داین كه بڕیاره‌كانتان له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان ده‌بێت.
به‌ڕێزان!
به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه وه‌كو گه‌لی كورد له ڕه‌وشێكی هه‌ستیار و گرنگدا ده‌ربارز ده‌بین پێكهێنانی یه‌كێتی نه‌توه‌یی زۆر گرنگه.
پێویسته ئێمه به هه‌موو جورێك وبه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری گوڕ به كار وخه‌باتمان بۆ یه‌كێتی نه‌توه‌یی بده‌ین و به‌هێزتری بكه‌ین كه بتوانین ده‌سكه‌وت وسه‌ركه‌وتن مسوگه‌ر بكه‌ین.
هیوادارین ئێوه‌ی به‌ڕێز و پارته‌كه‌تان كه خاوه‌ن پڕوژه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسین پێشه‌نگایه‌تی بۆ به دیهێنانی هیوای گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
جارێكی دیكه پیروزباییتان لێ ده‌كه‌ین وسه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
له سه‌ر ناوی كۆنگره‌ی نه‌توه‌یی كوردستان
هاوسه‌روكان
زه‌ینه‌ب موراد - ئه‌حمه‌د كاراموس
ژ.ت