گه‌ریلا: ساڵی ٤١هه‌مین ده‌بێته ساڵی سه‌رفرازی
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی گه‌ریلاكاندایه، چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆز كرا.
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی گه‌ریلاكاندایه، چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆز كرا.
چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه كه له ٢٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٨ به‌فه‌رمی دامه‌زرا، له چیاكانی كوردستان به چالاكیی جۆراوجۆر پیرۆز ده‌كرێت. گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له كاتی پیرۆزباییه‌كه‌دا به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنیان دا.
گه‌ریلا فه‌رزاد گوتی، پیرۆزبایی جه‌ژنی ژیانه‌وه له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، هاوڕێیانمان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخۆدان و گه‌لی كورد ده‌كه‌م. فه‌رزاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و باوه‌ڕی وه‌هایه ساڵی ٤١هه‌مین ده‌كه‌نه ساڵی ئازادی. گوتیشی، له‌م باره‌یه‌وه بانگه‌شه‌ی ئێمه به‌هێزه.
گه‌ریلا ئه‌سمه‌ر باسی له‌وه كرد كه ئه‌و وه‌ك ژنێك ئێستا له چیاكانی كوردستانه و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و زۆر واتاداره. ئه‌سمه‌ر گوتی، «لێره له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان پیرۆزبایی یادی پارتییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌مه هه‌ستێكی ئه‌وه‌نده خۆشه كه مرۆڤ ناتوانێت ده‌ریببڕێت. ده‌توانین ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه بڵێین كه ڕاستینه‌ی ئه‌و ژنه‌ی كه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌مڕۆ سه‌رله‌نوێ ژیاوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پیرۆزبایی جه‌ژن له هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست ده‌كه‌ین. بانگی هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و لاوانمان ده‌كه‌م كه ببنه به‌شێك له‌م تێكۆشانه. ژیان ئه‌مڕۆ لێره به واتای ڕێبه‌ر ئاپۆ بونیاد ده‌نرێت. له دڵه‌وه ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتییه‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین.»
گه‌ریلا یڵدز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به جۆش و وره‌یه‌كی گه‌وره‌وه پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن. گوتی، «به‌ر له هه‌ر شتێك پیرۆزبایی له ڕێبه‌راتیمان، له هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان، هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست و هاوڕێیان ده‌كه‌م. بۆ ئێمه زۆر واتاداره. مۆڕاڵ و هه‌یه‌جانێكی نوێ لای ئێمه دروست ده‌كات. هه‌تا كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین.»
هاوكات گه‌ریلا ڕێزان هێمای بۆ ساڵی داهاتووی تێكۆشان كرد و گوتی، «له چیاكانی زاگرۆسه‌وه بگره هه‌تا ده‌ریای ڕه‌ش پیرۆزبایی جه‌ژنی ژیانه‌وه له هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌كه‌م. ساڵی ٤١هه‌مین ده‌بێته ساڵی سه‌ركه‌وتنی گه‌ریلاكان.»
s.m